بازار ئەو شوێنەیە کە کریار و فرۆشیار تێیدا کۆدەبنەوە و کرداری کڕین و فرۆشتنی کاڵاکان ئەنجام دەدەن. دەتوانین بلێین کە ئەو پێناسەیە تا ڕادەیەک کۆنە چونکە چەمکەکان و شێوازەکان زۆر گۆڕانکاریان بەسەر داهاتووە، پێش ئەوەی بچینە سەر باسی ئەرک و مافەکانی هەر یەک لە کڕیار و فرۆشیار لە بازاردا با بەکورتی تیشکێک بخەینە سەر چۆنیەتی دروست بوونی بازار و هۆکارهكانی هەبونی ئەو مامەلەیەی نێوان كڕیار و فڕۆشیار و ئەرک و مافەکانیان.
مێژووی بازار:-
لە نێوان سالانی (12000 تا 1000)ی پێش زایین کە بەسەردەمی چاخی بەردین ناسراوە، یەكه‌م جۆری بازاڕی هاوچەرخو گرینگ بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی دروست بوو، ئەمەش لەکاتێک دابوو کە مرۆڤ لە پێکهاتەی قەومو قەبیلەکاندا ژیاوە هەر قەبیلەیەک شارەزاییان لە جۆرێک لە بەدەست هێنانی خۆراک هەبووە ، پیشەکانی وەکو ڕاو کردن ، خان‌و دروست کردن ، ئامێر دروست کردن و جل و بەرگ دروست کردن بەباشی پەرەیان سەندو بون به هۆکاری ئەوەی کە مرۆڤەکان بتوانن لە یەک شوێن بمێننەوەو گوند و شارەکان دروست بکەن، لەگەل گەورەبوونی ئه‌و کۆمەلگایانە و پێداویستیەکانیان، شوێنەکانی وەکو پەرستگا و دادگا‌و بازارەکانیش دروست بوون، دواتر لە سالی (6000)ی پێش زایین نیشانەکانی بازارێکی بە سیستەم کراوەی سەرەتایی لە میزۆ پۆتامیا بینرا :-
ئەگەر مەریوان 20 مانگای هەبێت و سیپان 8 مریشکی هەبێت و هەردووکیشیان رێک بکەون كه بەهای ٤ مریشک بەرامبەرە بە مانگایەک ئەوا گۆرینەوەیەک دەکرا له نێوانیان کە هەردوکیان شتێکی تازەیان دەست دەکەوت، بەلام کێشەی هەرە گەورەی سیستەمی ئاڵوگۆر ئەوەبوو کە ، بۆ ئەوەی کە مامەڵەکە سەر بگرێ پێویست بوو کە هەردوو لا هەمان شتیان بوێ کە به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هەبوو، هەربۆیەش زۆر جار ئەو کۆویستیە روینەدەدا ئەمەش وای کرد کە شتێکی نوێ بێتە ناو مامەلەکانەوە کە پێی دەگوترا دراو مێژوونوسان بەکارهێنانی ئەلقەی زیو و پارچە زیو دەگێرنەوە بۆ سالی (2000)ی پێش زایین لە عێراق.
له گه‌ڵ دروست بوون و په‌ره‌پێدانی دراو وه‌رچه‌رخانێكی گرینگ له به‌ره‌و پێش چونی بازرگانی و مامه‌ڵه كردن دروست بوو، قبوڵ كردنی نیوان چیه‌ك وه‌كو به‌ها بۆ شته‌كانی گاریگه‌ری زۆر ئه‌رێنی له سه‌رژیانی ئه‌وسا و ئێستا و داهاتووی مرۆڤایه‌تی دروست كرد. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆكاری دروست بوونی بانكه‌كان و له ساڵی (1470) له میزۆپۆتامیا و هه‌بوونیان وای كرد له ساڵانی 1550 تا 1880 به سه‌رده‌می بازرگانی له قه‌ڵه‌م بدرێت كه تێدا كاپیتالیزم له دایك بوو.
له گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی چه‌مكی بازاڕ كه وا ده‌بیندرا له پێناو باشتركردنی ژیانی مرۆڤه‌كان بێت، چه‌ندین كێشه و گرفتی به دوای خۆێدا هێنابوو، بۆ نمونه له وه‌رگرتنی ڕێژه‌ی سود له پێدانی قه‌رز كه دواتر كه‌نیسه هاته ده‌نگ و بڕیاری نه‌هی لێدا و ئه‌و كه‌سانه كه ئه‌م كاره‌یان بكردبا له دار ده‌دران.
له‌م ئان و ساته‌دا، خۆشبه‌ختانه، له ئه‌وروپا قوتابخانه‌یه‌كی نوێ سه‌ری هه‌ڵدابوو كه زیاتر ده‌هه‌ویست په‌ر به بازرگانی ڕاسته‌قینه بدات نه‌ك به ده‌رهێنانی زێڕ و خشڵه‌كانی تر. (ئاده‌م سمیس) ئه‌و ناوه بوو كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕه‌وته‌ی ده‌كرد، ئه‌و توانی ڕوحی بازاڕ و شێوازی كاركردنی له كتێبێكدا به ڕوون و ئاشكرایی بنوسێت به ناوی ( به‌دواداچونێك بۆ ژینه‌گه و هۆكاره‌كانی دروست بوونی سامانی وڵات) ئه‌و له كتێبه‌كه‌یدا زۆر به سه‌ر بێ ویژدانی بازرگانه‌كاندا ده‌ڕوات و لۆمه‌یان ده‌كات و پێشنیاری چه‌نده‌ها یاسا ده‌كات بۆ ڕێكخستنی ئه‌و شوێنه كه پێده‌گوترا بازاڕ.
سمیس له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵی: “كه (ویستی تاك) ئه هێزه‌یه كه ئاڕاسته‌ی شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵگا دیاری ده‌كات. ئه‌و پێوایه كه كاركردن له پێناو سامان (دوڵه‌مه‌ندی) له خۆشه‌ویستی قه‌ساب، دارتاش، به‌رگدوور وه یان نانه‌واوه نیه كه تێرمان ده‌كات بۆ ده‌وروبه‌ری به‌ڵكوو له به‌ر هۆكاری تاكه‌كه‌سیانه”.
له‌وانه‌یه لێره‌دا بڵێین كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سه‌و له هه‌وڵی به‌دیهێنانی مافی تاكه كه‌سی خۆی بێت ئه‌وه چ جۆره كۆمه‌ڵگایه‌كه؟ به‌ڵام به بۆچونی سمیس ئه‌و هێزه‌ی كه ڕ