به‌نزین بریتیه له‌پێویستیی رۆژانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێل به‌كارده‌هێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نزین به‌كاردێت له‌به‌شێكی زۆری هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه وه‌ك فڕۆكه‌و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، بۆیه به‌یه‌كێك له‌شمه‌كه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت كه‌مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌كاری ده‌هێنێت له‌ژیانی رۆژانه‌دا. گران بوونی نرخی به‌نزین به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌شێكی زۆری شمه‌كه‌كانی تر له‌بازاڕدا.
به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌نزین گران بوو، نرخی گۆشت‌و مریشكیش گران ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام مه‌رج نییه به‌هه‌مان رێژه‌و له‌هه‌مان كاتدا بێت، چونكه كهبهنزین گران ده‌بێت، كرێی هاتوچۆو گواستنه‌وه‌ش گران دهبێتو تێچوونی گۆشتیش زۆر ده‌بێت، بۆیه نرخه‌كه‌ی گران ده‌بێت، كهبهنزین گران ده‌بێت ئه‌و شاگرده‌ی له‌دوكانی قه‌سابه‌كه كارده‌كات داوای كرێی زیاتر ده‌كات، چونكه ته‌كسی ناوبازاڕ گران بووه. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كه‌نرخی نه‌وت گران ده‌بێت تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی شمه‌ك له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیادا زۆردهبێتو نرخ به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵاوسان دروست ده‌كات.
جیاوازی له‌جۆرو نرخی به‌نزیندا
هه‌موو وڵاتێك له‌دنیادا ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌بوو له‌پێشدا سه‌رجه‌م پێداویستی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی پڕده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زیاده‌ی هه‌بوو هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌كات، ئایا له‌سعودیه كێشه‌ی سوتهمهنیو به‌نزینی هه‌یه له‌ناوخۆدا؟ به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خیر. له‌ئێستادا له 15 پارێزگای عیراق له‌كه‌ركوك‌و به‌غداو به‌سره لیترێك به‌نزین به 450 دیناره‌و ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش هه‌ر ئه‌و به‌نزینه به‌كارده‌هێنن كه‌واته خراپ نییه، له‌كاتێكدا له‌كوردستان خراپترین به‌نزین لیترێكی به 900 دیناره‌و چه‌ند جۆرێك به‌نزینی تریش هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا وه‌ك به‌نزینی موحهسهنو به‌نزینی سۆپه‌ر كه لیترێك به 1000 دیناره‌و له‌هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌نرخێكی جیاواز ده‌فرۆشرێت. خۆ له 15 پارێزگاكه‌ی تری عیراقیش بازاڕ ئازاده وه‌ك كوردستان، ئه‌ی بۆ لیترێك به‌نزین له‌هه‌موو به‌نزینخانه‌كانی ئه‌و 15 پاریزگایه یه‌ك نرخه‌و 450 دیناره، ئه‌ی بۆ له‌كوردستان وانییه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو به‌نزینخانه‌كانی ئه‌و 15 پارێزگایه حكومیه‌و نرخ حكومه‌ت دایده‌نێت، به‌ڵام له‌كوردستان سه‌رجه‌م به‌نزینخانه حكومیه‌كان له‌ناوبران، به‌بیانووی جیاجیا كه‌یه‌كێكیان شوێنی خراپه‌و یه‌كێكیان كۆنه‌و یه‌كێكی تریان لهماستهرپلاندا نییه.
رۆڵی به‌نزینخانه حكومییه‌كان
به‌بۆچونی من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم كردی ئه‌وه بوو به‌نزینخانه‌ی حكومی نه‌هێشت، چونكه به‌نزین په‌یوه‌سته به‌ژیانی رۆژانه‌ی هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌و له‌شیكاری ئابووریدا پێی ده‌وتریت شمه‌كی گشتی‌و ده‌بێت حكومه‌ت چاودێری بكات ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌شی نه‌بات، دڵنییام به‌نزینخانه‌ی حكومی له‌كوردستان بمایه ئێستا لیتریك به‌نزینی بێجی به‌نرخێكی كه‌متر ده‌بوو، هه‌روه‌ها له‌ناوخۆی هه‌رێمیشدا به‌رهه‌می نه‌وت زۆر بكرایه. بۆیه كاری حكومهتو پارێزگارهكانه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن، ئێمه وڵاتی نهوتینو هه‌رێمی نهوتینو ده‌بێت نهوتو به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتمان بهئاسانیو به‌هه‌رزانی ده‌ستبكه‌وێت، چۆن ده‌بێت له‌سلێمانی به‌رمیلێك نه‌وتی سپی به 150$ بێت كه له‌هیچ بازاڕێكی دنیاداو له‌هه‌موو مێژووی نه‌وتدا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و نرخه؟ له‌هه‌ندێك به‌نزینخانه‌دا ده‌ڵێن به‌نزینی كوێتیو رووسی‌و جۆرجیمان هه‌یه، من له‌مه هیچ تێناگه‌م كوردستان 175000 به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژیكدا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه دهكاتو به‌نزینمان لهتوركیاو رووسیاو كوێته‌وه بۆ دێت، ئه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆت به‌رهه‌می ناهێنیت؟.
خه‌ڵكیش له‌كێشه‌كه به‌شداره
بازاڕی ئازاد بۆ ئه‌وه نه‌كراوه هه‌موو كۆمپانیایه‌كی نهوتو به‌نزینخانه‌كان به‌كه‌یفی خۆیان نرخ دابنێن‌و قازانجێكی زۆربكه‌ن. 90 رۆژ پێش ئێستا لیترێك به‌نزینی بێجی به 600 دینار بوو، ئه‌مڕۆ به 900 دیناره، مانای وایه له‌ماوه‌ی سێ مانگدا نرخی به‌نزین به‌ڕێژه‌ی 50% به‌رزبۆته‌وه، له‌وانه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم به‌لایه‌وه زۆر ئاسایی بێت كه‌نرخی لیترێك به‌نزین له‌ماوه‌ی سێ مانگدا به‌ڕێژه‌ی 50% به‌رز ب‌ب