ووشەی قەیران یەكێكە لە ووشە ھەرە قورس و گرانە نەگەتیڤەكانی ژیان كاتێك مرۆڤ لە رێگای گوێچكەكانیەوە دەیگەیەنێتە مێشك. وە ئەگەر ھەر كاتێكیش ووشەی قەیران لە ووشەیەكی سادە و ساكارەوە گۆرا و وە بو بە فاكتەرێكی نەگەتیڤی راستەقینە ی دەرەكی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ ئەوا ئەو كات دەست و برد مێشكی مرۆڤ لە رێگای كارو كاردانەوە وە توشی ترسێكی شاراوە دەكات و جەستە ئەو مرۆڤەش توشی حاڵەتی( سترێس )ی دەكات ئەویش سەرەتا لە رێگای دەركەوتنی نیشانەكانی وەك دڵەراوكێ و ئارەقكردنەوە وە و ھەستكردن بە ھیلاكی.
زۆر و كەمی دەركەوتنی نیشانەكانی حاڵەتی سترێسی لەسەر جەستە و دەرونی مرۆڤ دەگۆرێت بەپێی زۆر كەمی كات و گرانی و ئاسانی جۆری قەیرانەكان.
قەیرانی دارایی.
فاكتەری دارایی یەكێكە لە فاكتەرە ھەرە گرنگەكان بۆ دەستەبەركردنی خۆش گوزەرانی ژیانی تاك (رفاھیە الحیاە) وە دواتر كۆمەڵگا، بە كەم بونەوەی ئەم فاكتەرە خۆش گوزەرانی تاك لە كۆمەڵگادا دەكەوێتە مەترسیەوە ،وە بە نەمانیشی بۆ ماوەیەكی زۆر خۆش گوزەرانی ژیانی تاك و كۆمەڵگا ھەڵدەتەكێت وە دواتر بە ھۆی لە ناوچون و ھەڵتەكاندی خۆش گوزەرانی ئەو كۆمەڵگایە، ھەموو ئەو فاكتەرە پۆزەتیڤانەی دیكەی تر كە رەورەوی ژیانی ئەو كۆمەڵگایەی لەسەر وەستاوە بۆ بەرەو پێشبردنی ژیانی تاك لەو كۆمەڵگایەدا سست و لاواز دەبن تا رادەی نەمان.
كەواتە كاتێك كە دەوترێت قەیرانی دارای لە وڵاتێكدا سەری ھەڵداوە ، ئەوە بە مانای ئەوە دێت ژیانی خۆش گوزەرانی لەو ووڵاتەدا مەترسی لەسەرە،وە گەر بێت و بە زوترین كات ھەوڵی چارەسەركردنی ئەو قەیرانە داراییەش نەدرێت تاوەكو دەرھاویشتە نەگەتیڤەكانی لەسەر تاكی ئەو كۆمەڵگایە زیاد نەكات، ئەوا ئەوكات رەنگە ئەو قەیرانە ببێتە ھۆكاری پچراندی شیرازە كۆمەڵایەتی و دەرونیەكانی ئەو كۆمەڵگایە.
قەیرانی دارای لە رووی پراكتیكیەوە بە مانا زانستیە ئابوریەكەی واتە نەمانی نەختینە ( سیولە ) واتە پارە لەو ووڵاتەدا دێت ، نەمانی نەختینەش لە ھەر ووڵاتێكدا رووبدات ئەوا دەبێتە ھۆكاری دروستبونی
ا / ھەڵئاوسانی ئابوری ، ھەڵئاوسانی ئابوریش بە مانا نەمانی بەھای پارەی ئەو ووڵاتە دێت .كەمبونەوە وەیان نەمانی بەھای پارە لە ھەر ووڵاتێكدا بە واتا بەرزبونەی نرخی ھەموو جۆرە كاڵا پێویستیەكانی ژیان دێت، لەكۆتاییدا بێشك دابەزینەی بەھای پارەی ئە و ووڵاتە و بەرزبونەوەیەی نرخی كاڵاكان دەبێتە ھۆكاری كەمكردنەوەی توانا و ھێزی كرین و فرۆشتن بەشێوەیەكی بەرچاو لەو ووڵاتەكەدا.
ب / تێكچونی بەڵانێی ( عرض و تەلەب) ،ئەمەش بە مانای تێكچونی بەڵانێی نێوان بەرھەم ھێنەر و ھاوردەكار و بەكارھێنەر دێت واتە ئەم قەیرانە داراییە یەكەم دەرھاویشتەی نەگەتیڤی كۆمەڵایەتی نێوان چین و توێژە جیاوزەكانی ئەو كۆمەڵگایە بریتی دەبێت لە پچراندنی پەیوەندی دارایی نێوان ئەو دوو توێژە سەرەكیەی ئەو كۆمەڵگایە كە توانا ئابوریەكانی ئەو ووڵاتەیان راگرتوە ئەویش ھەمووی بەھۆی نەمان وەیان كەم بونەوەی پارەی پێویست لە ووڵاتەكەدا.
قەیرانی دارایی و باری دەرونی تاك.