جیهان هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا خۆراكی زۆری به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. ساڵی رابردوو (2016) جووتیاران زیاد له‌وه‌ی ئێمه‌ی دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی (حه‌وت ملیار كه‌س) به‌كاریببات خۆراكیان به‌رهه‌مهێنا، له‌به‌ر ئه‌وه شاخێكی گه‌وره‌ی خۆراك له چه‌ندین ده‌وڵه‌تی جیهان كه‌ڵه‌كه بووه، له‌وانه كه‌نه‌دا. نرخی ئه‌و خۆراكانه به خێرایی داده‌به‌زن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا برسێتی هه‌یه.
(مردن له‌برسان)
جیهان هیچ كات ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵكی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه كه دووچاری برسێتی بوونه. بۆ یه‌كه‌مجار، هه‌ر له‌ساڵی 2011وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م عیباره‌ته به‌كارده‌هێنێت (مردن له‌برسان)، بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌ی ره‌وشی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت بكات كه به‌ده‌ست برسێتییه‌وه ده‌ناڵێنن. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێش دوو مانگ ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له ئه‌فریقیا و یه‌مه‌ن له كه‌ناری برسێتیدان، 20ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه وه‌رزی دروێنه‌یان شكستی هێناوه و رووبه‌ڕووی حاڵه‌تی به‌دخۆراكی بوونه‌ته‌وه. چۆن ده‌بێ ئه‌و دوو راستییه دژ به‌یه‌كه (زۆری خۆراك و برسێتی) راست و دروست بن؟ ئاژانسی رۆیته‌رز رۆژی 11/4/2017 دوو هه‌واڵی بڵاوكرده‌وه كه چه‌ند سه‌عاتێكیان نێوان بوو، دوو ناونیشانی جیاوازییان هه‌بوو. یه‌كه‌میان، دانه‌وێڵه له مه‌دره‌جی فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌ی ئۆتۆمبێل و كێڵگه‌كانی سیخناخ كردووه. دووه‌میان، مه‌ترسیی برسێتی له ئه‌فریقیا و یه‌مه‌ن گه‌وره‌تر ده‌بێت. برسێتی به‌هۆی كه‌می خۆراك و زۆربوونی بێ ئه‌ندازه‌ی مرۆڤه‌وه دروست نابێت.
خۆراكێكی ئێجگار زۆر هه‌یه كه به‌شی پێداویستییه‌كانی ته‌واوی دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كات. له‌ڕاستییدا ده‌كرێ به هه‌ندێك هه‌وڵ‌و ماندووبونی زیاتر ئه‌و خۆراكه‌ی هه‌یه دوو هێنده بكرێت. حكومه‌ته‌كان پاره به جووتیاره‌كان ده‌ده‌ن تا ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه شوێنی ته‌واویان بۆ كۆگاكردنیان نییه. هه‌روه‌ها له ساڵی 2017 برسێتی روو نادات، چونكه خۆراك گرانه. ئه‌وه حاڵی 10 ساڵی به‌ر له‌ئێستا بوو، كه هه‌ڵكشانی نرخی شمه‌ك به‌رزبوونی نرخی خۆراكی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌مه‌ش دوای چوار ده‌یه له داڕمانی نرخی خۆراك هات كه خه‌رجیی ته‌رخانكراو بۆ خۆراك له بودجه‌ی خێزان كه‌مترین به‌خۆیه‌وه بینی. وه‌ك په‌رچه‌كرداری ئه‌و به‌رزی نرخی خۆراكه، وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی زۆر زیادیكردو پانتایی زه‌ویی به‌كارهێنراو ئێجگار فراوان بوو. ئه‌و هه‌نگاوه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی گه‌یانده ترۆپك‌و یه‌ك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و زێده به‌رهه‌مه داشكاندنی نرخی خۆراك بوو بۆ ئاستی پێوانه‌یی.
خۆراكی یه‌ك ساڵی خه‌ڵكی چین
له‌مانگی ئازاری 2017، رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی (فاو) سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند كه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا نرخی جیهانی خۆراك به رێژه‌ی (2.8%) داشكا. نرخی رۆنی رووه‌كی به رێژه‌ی (6.2%) و شیر به رێژه‌ی (2.3%) دابه‌زی، (گۆشت تاكه به‌رهه‌م بوو كه نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه). ئێستا جیهان خاوه‌نی بڕێكی زۆری گه‌نم و برنجه كه سێ یه‌كی زیاتره له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت جیهان له ساڵی 2017 بیفرۆشێت و بیخوات و بیكاته زینده‌وزه.
له‌م دواییه‌دا ئاسی به‌رهه‌مهێنانی جیهان له گه‌نمه‌شامی‌و سۆیا 670 ملیۆن تۆنی له‌كۆی پێداویستییه‌كانی جیهان زیاتر بوو. ئه‌وه به‌شی خۆراكی یه‌ك ساڵی خه‌ڵكی چین ده‌كات. بۆچی كه‌س ئه‌و زێده خۆراكه بۆ یه‌مه‌ن و سۆماڵ و نه