گرنگی کەلتوورو دەسترەنگینی مرۆڤی کورد لەرووی ئابووری و شووناسی نەتەوەیی

رەسەنایەتی و جۆراوجۆری کەلتوورو کارە دەستیەکان لەھەرێمی کوردستان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی ھەبووە بەدرێژایی مێژو و پەرەسەندنی شارستانیەتی گەلەکەمان، چ وەک ناساندنی کەلتوورو شوناسی نەتەوەکەمان یاخود وەک پەرەپێدانی سەرچاوەیەکی داھاتی ئابووری و بژێوی ژیانی خەلکی کوردستان بوو بێت، دیارە جۆراوجۆری و فرە رەنی کەلتوورو دەستاووردو کارە دەستیەکان لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر بایەخ و تایبەتمەندی خۆی ھەبووە بەشێوەیەک کە گوزارشتیان لەداب و نەریت و ھەلسوکەوت و چالاکی و شێوازی ژیانی مرۆڤی کورد کردووە لەقۆناغە جیاوازەکانی مێژووی میللەتەکەماندا .

کوردستان وەک بەشێک لەشارستانیەتی رۆژھەڵات (میزۆپۆتامیا) ھەمیشە سەرچاوەی کەلتووری رەسەن و لانەی شارستانیەت و پێگەی ژیان و گوزەران و پەرەپێدانی چالاکیە ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیەکان بووە، گوندی (چەرمۆ)ش وەک نمونەیەکی زیندووی کۆنترین گوندی کشتوکاڵی ھەژمار دەکرێت، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کەکوردستان پێگەی سەرھەڵدانی شارستانیەت و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بووەو ھەر لەزووەوە ژیانی تێدا ھەبووەو مرۆڤی کوردیش ھەر لەدێر زەمانەوە شەیدای کاری دەستی جۆراوجۆرو و چالاکی ئابووری و وەبەرھێنانی دەرامەتە سروشتیەکان بووە بەتایبەتی لەبواری کشتوکاڵدا، بۆ ئەم مەبەستەش جۆرەھا ئامێرو کەرەستەی کشتوکاڵی وەک ئامرازەکانی کێڵان و دروێنە کردن و کۆکردنەوەو رنین و گواستنەوەو ئامادەکردنی بەروبوومەکانی لە دارو بەرد و ئاسن مس دروستکردووە .

ئاشکرایە لای ھەموومان کەزۆربەی دەڤەرو ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بەخاوەندارێتی و پەرەپێدانی چەندین جۆری پیشە و کاری دەستی وەک رستن و چنین و دروستکردنی جلوبەرگی کوردەواری و پێڵاوی چەرم و کڵاشی پەڕۆو مافوری ئاوریشمی و بەڕەو حەسیرو قەرتاڵە و رەشماڵ و تاوڵ و تاینچە و تێڕو کورتانی پشتی ئاژەڵی باربەرو دروستکردنی تەورو داس و مەڵەغان و دەستاڕی ھاڕینی دانەوێڵە و مەشکەی ئاژەڵ و بەرھەم ھێنانی گۆزەو فەخفوری گوڵدارو قاپ و قاچاغی لەگڵ و لە مس دروستکراوو ملوانکەی دروستکراو لەبەردی گران بەھاکان و کەلوپەلی جوانکاری و رازاندنەوەی ئافرەتان و چەندین پێداویستی تر بووە، ئەمەش وایکردووە کەمرۆڤی کورد ببێتە پێشەنگ و خاوەنی جۆرەھا پیشەو کاری دەستی خۆماڵی کەبتوانێت تارادەیەکی باش لەسەر پێی خۆی بوەستێت و ژیان و گوزەرانی خۆی لەسەریان دابین بکات بەتایبەتی لەبواری رستن و چنین و دارتاشی و ئاسنگەری و کوورەچێتی، ھەموو ئەمانەش بەخەسڵەتێکی گرنگی شارستانیەت و کەلتووری نەتەوەکەمان و کارامەیی مرۆڤی کورد دادەنرێت بەدرێژایی مێژوو بەقۆناغی ئێستاشمانەوە، لەھەمان کاتیش کەلتوورو ھەموو ئەو دەستاووردو بەرھەمی کارە دەستیانەی خەڵکی کوردستان بووەتە بەشێک لەپەرەپێدانی بواری گەشتیاری بەتایبەتی گەشتوگوزاری ژینگەیی کە گوزارشت لەناساندنی کەلتوورو شارستانیەتی ناوچەکە دەکات لەئێستاو رابردوودا، ھەموو ئەم کارو چالاکی و بەرھەمی کارە دەستیانەش وادەکەن سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆو دەرەوە رابکێشن و زیاتر ئاشنا بن بەکەلتوورو شارستانیەتی میللەتەکەمان. 

جێگەی داخە بەھۆی کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ پاراستنی شوناس و کەلتوورو پەرەپێدانی پیشەو کارە دەستیەکان لەلایەک و پەرەسەندنی شۆڕشی زانیاری و ھۆکارەکانی تەکنەلۆژیاوە لەلایەکی ترەوە وایکردووە کە لەبایەخی کاڵاو بەرھەمی کارە دەستیەکان کەم بێتەوەو کەرەستەکانی تەکنەلۆژیای سەردەم شوێنی بەرھەمی کارە دەستیە خۆماڵیەکان بگرێتەوە، بەمەش پاراستن و پەرەپێدانی زیاتری کەلتوورو کارە دەستیەکان لەھەرێمی کوردستان وەک شوناسی نەتەوەکەمان و سەرچاوەیەکی گرنگی داھاتی ئابووری ئەرکێکی گرنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پسپۆڕانی وڵاتەکەمانە کە دەبێت بەو پەڕی جدیەتەوە کاریان لەسەر بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە حکومەتی ھەرێم لەرێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە چەند ھەنگاوێک بگرێتەبەر لەوانە : 

١- ھاوکاری کردن و ھاندانی پیشەوەرو خاوەن کارە دەستیەکان لەھەرێمی کوردستان لەرێەی کردنەوەی خولی راھێنان و وۆرک شۆپ و کردنەوەی وەرشەی راھێنان و کارکردن و پێدانی قەرزی بچووک بەپیشەوەر و بەھرەمەندان و خاوەن کارە دەستیەکان بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن و درێژە بەکارە دەستیەکانی خۆیان بدەن.

٢- کردنەوەی چەند کارگەیەکی کاری دەستی خۆماڵی لەسەر نەخشەو شێوازە رەسەنەکەی خۆی بۆ ئەوەی تایبەتمەندی و گرنگی خۆی لەدەست نەدات وەک کارگەکانی رستن و چنینی مافوورو موکێت و بەرھەم ھێنانی کڵاش و پێڵاوی چەرم و بەرھەم ھێنا