له‌ئێستادا بابه‌تی گه‌رمی شه‌قام‌و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كانه بابه‌تی گشت پرسی بۆته جێگه‌ی باس‌و خواستی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و میدیاكان لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ئه‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وانه بنه‌مایه‌كی ڕاست‌و دروستی هه‌بێت جگه له‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردستانی پێ ئه‌ترسێنن ئه‌گه‌ر گشتپرسی بكرێ ده‌نگ به‌نه‌خێر بده‌ن.
بۆته هۆكاری شڵه‌ژاندنی بازاڕ‌و بازرگانی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك خه‌ڵك كه‌وتۆته دڵه‌ڕاوكێ له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یرانی ئابوریدایه بێ موچه‌ی ڕاوه‌ستانی بازرگانی‌و كار‌و كه‌سابه‌ت به‌رزبونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی بێ كاری له‌ولاشه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی نادروست بۆ دوای ڕاپرسی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان هه‌ر له‌ئێستاوه له‌دڵه‌ڕاوكێدان ئه‌گه‌ر گشتپرسی بكرێ چۆن ژیان‌و گوزه‌رانی خۆیان‌و ماڵ‌و منداڵیان به‌ڕێوه‌به‌رن وایكردووه شتومه‌كی ناوماڵ ئه‌فرۆشن ڕێگه‌ی مه‌رگ ئه‌گرنه‌به‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌م بۆچون‌و بیر‌و ڕاجیاوازانه له‌میدیاكانه‌وه كه گشتپرسی به‌مه‌ترسیدار باس ئه‌كه‌ن له‌ڕوی ئابورییه‌وه هه‌روه‌ها رای بێ بنه‌مای هه‌ندێ ڕێكخراوی ئابوریی كه میدیاكان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و بنه‌مای نیه.
بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی شڵه‌ژاندوه خه‌ڵك كه‌وتۆته فڕكان فڕكان بۆ كڕینی شتومه‌ك. بازرگانه هه‌لپه‌رسته‌كان خۆراكیان گران كردووه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش خه‌ڵكی والێكردووه له‌بارودۆخێكی ده‌رونی نا له‌باردا ژیان به‌ڕێ كه‌ن بۆیه پێویسته میدیاكان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان یه‌كێتی هاورده‌و هه‌نارده‌كاران خه‌ڵكه جۆراوجۆره‌كان واز له‌م ئاڕاسته‌یه بێنن كه گشت پرسیان كردۆته دێوزمه بۆ گیانی خه‌ڵك له‌ڕوی ئابوری و ژیان و گوزه‌رانه‌وه.
له‌جیاتی ئه‌وه داوابكه‌ن پێش گشتپرسی په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكرێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران موچه خۆران به‌گشتی باشبكرێ ئاشته‌وای و پێكه‌وه كاركردن له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان رێكبخرێ ژێرخانی ئابوری بژێنرێته‌وه نه‌ك خه‌ڵك بترسێنرێ به‌جۆرێ واز له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین بێنن، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌وه‌یه هه‌مو تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاكردنی بارودۆخی ئابوری و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان. به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی باری ئابوری شاره‌كان ئه‌شێوێنێ.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگه بگرن له‌گرانی شتومه‌ك له‌بازاڕه‌كاندا له‌هێنانی خۆراكی به‌سه‌رچو بازاڕ له‌و شڵه‌ژاوییه ئه‌هۆن كه‌نه‌وه، كه ئه‌ڵێم بۆچونی بێ بنه‌ماو نادروست له‌و ڕوانگه‌یه‌وه گشتپرسی بكرێ ئێران وائه‌كات توركیا وائه‌كات بۆنمونه وه‌فدی باڵای (ی.ن.ك) كه سه‌ردانی ئێرانی كرد‌و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای ئه‌و وڵاته كردووه ڕاسته به‌ڕاشكاوی دژایه‌تی خۆیان بۆ گشتپرسی ده‌ربڕیوه به‌ڵام نه‌یانوتوه سنورتان لێ دائه‌خه‌ین گه‌مارۆی ئابوریتان ئه‌خه‌ینه سه‌ر توركیاش به‌هه‌مانشێوه.
ئێران به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ساڵانه به‌بڕی (7) ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌یه توركیا به‌هه‌مانشێوه ساڵانه به‌بڕی (20)ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یان كۆمپانیای ئێرانی‌و توركی له‌هه‌رێمی كوردستان كار ئه‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیاكان‌و بازرگانان و سه‌رمایه‌داره‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئاسیاوی‌و ئه‌فریقی و عه‌ره‌بیدا دروست كردووه به‌رژه‌وندیان له‌كوردستاندا هه‌یه هه‌روازوبه‌زو ئه‌گه‌ر گشت پرسی بكرێ خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌وێته ژیان و گوزه‌رانی سه‌خت و ناهه‌مواره‌وه واباشه ململان