دادگای فیدراڵی و بودجەی 2017

ھەفتەی رابردوو دادگای فیدراڵی عیراق، بەبیانوی ئەوەی کەلە چوارچێوەی تایبەتمەندیەکانی کارەکانیدا نییە ئەو تانەیەی رەتکردەوە کە نوێنەرانی چوار فراکسیۆنی کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دابویان لە چەند خاڵێکی یاسای بودجەی ٢٠١٧ ی تایبەت بە موچەی ھەرێمی کوردستان.

سەرەڕای ئەوەی کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بریاری پابەندبونن و قاتعن و جارێکی دیکە ھەلی تانەدانەوەیان نییە، بەڵام ئەوەی کە تێبینی دەکرێت لەم ھەڵوێستەیدا دادگای فیدراڵی نەیتوانیوە بێلایەنی خۆی بپارێزێت و تارمایی کێشە سیاسی و ئیداریەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ئیتیحادی‌و ھەرێمی لەسەرەو ھێنانەوەی پاساوی ئەوەی کە لەتایبەتمەندیەکانی کاری دادگاکە نییە جگە لەمە ھیچ خوێندنەوەیەکی تر ھەڵناگرێت. ئەگەر ناوەڕۆکی ئەرک و مەھامی ئەم دادگایە لەسیستەمە فیدراڵیەکاندا پەیوەستە بەو ئاریشە و قەیرانە دەستووری و یاسایی و ئیداریی و ئابووریی و سیاسیانەی کەلەنێوان پایتەخت و ھەرێمێک یان لەنێوان دوو ھەرێم یان چەند ھەرێمێک و حکومەتی ئیتیحادی دروست دەبن، وەک یاسای بودجەی فیدراڵ ، ئاڵا ، مادە یان خاڵێکی دەستوور ، دەسەڵاتی ھەرێمەکان و سوپا و ھتد… بەبێ دوودڵی کارە بنەرەتیەکانی دادگای فیدراڵیە.

لەلایەکی دیکەوە ، ئەم بریارە بەلایەنی کەمەوە تاکۆتایی ئەمساڵ و ھاتنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی نوێ بوەھۆی لەدەستدانی دواھەمین دەرفەت بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد بەتایبەتی لە مەلەفی نەوت و موچەی خەڵکی کوردستان کە سەرچاوەی کۆی ئەو کێشە ئابووری و دەرھاویشتە دەروونی و کۆمەڵایەتیانەیە کەلەئێستادا ھاوڵاتی باجەکەی دەدا.

ئەوەی کە ئێمە وەک پرۆژە یاسای بودجە دەنگمان بۆداو بوە یاسا، لەم ھەلومەرجە پڕ لە دردۆنگی سیاسی و نەمانی متمانەی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی ئەلتەرناتیڤی لەبارو مامناوەند بوە بۆ خۆرێکخستنەی ئەرکە ئیدرایی و ئابووریەکانی حکومەت بەرامبەر بە خەڵک، وە ئێمە ھەرلەسەرەتای ھاتنی پرۆژە یاساکە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و گفتوگۆکانی ناو ھۆڵی پەرلەمان و دواتر دەنگدان لەسەری و پەسەندکردنی تا دەگاتە ئەم تانەدانە لە دادگای فیدراڵی ، تەنھا و تەنھا ئەرکی یاسایی و چاودێریکردن( التشرع و الرقابە) ی خۆمان جێبەجێکردوە نەک ئەرکی جێبەجێکردن ( التنفیژ) کە ئەمەیان کاری ئێمە نییە. بەڵکو ئەم پروپاگەندەیە ئەرکی ئەوانە بوو کەھەرلەسەرتاوە دژی پرۆژە یاساکە بون و ئێمەیان بەوە تۆمەتبارکرد کە بودجە ھیچی لێشین نەبوە لەکاتێکدا خۆیان ھەرلەسەرتاوە لەگەڵی نەبون و بەر لەگەڕانەوەمان لەبەغداد بەئاشکرا رایانگەیاند ئێمە ئەم یاسایە جێبەجێناکەین کە لەچوارچێوەی دەسەڵاتی ئەواندا بوە.

لەپەیوەندیدا بەئێمەی نوێنەرانی یەکێتیی، کاتیەتی ئەوە روونبکەینەوە کە ئایا ئێمە لەسیاسەتی حیزبەکەمان لامانداوە یان بەناڕەوا لەوەشدا ھەندێکجار تۆمەتبارکراوین؟

ھەموو لایەک دەزانن و باش لەیادیانە کەلەسەروبەندی ھاتنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عیراق، لەپارێزگای سلێمانی‌و ناوچەکانی دەوروبەری دۆخێکی دژوار کەوتبویەوە، لەمانگی کۆتایی ساڵدابوین دەوامی خوێندن و زانکۆکان نەکرابونەوە، رۆژانە خۆپیشاندانی گەورە دەکرا و ھەندێکیشیان پەنجەی تۆمەتیان بۆ یەکێتیی و مەکتەبی سیاسی درێژدەکرد، لەھەموویشی ترسناکتر کەبەلای یەکێتیەوە ھێڵی سورە ئەوەبوو کە ئاڕاستەیەکی ناو خەڵکەکە تادەگاتە ناو تێڕوانینی ھەندێک لەئەندامانی پەرلەمان ئەوەبوو کە پارێزگای سلێمانی لەھەرێم داببرین و بەشێوەی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکرێت. لەنێوان ئەم گوشارە زۆرەی خەڵک و مامۆستایان و ئەو بیرۆکە نادروس