چۆن نرخ لەڕێی خواست و خستنەڕووەوە دیاری دەكرێت؟ ‌


هەڵئاوسان واتە، هەڵكشانی بەردەوامی ئاستی گشتیی نرخ، بە گوزارشتێكی تر، پاداشتی داشكانی بەردەوامی بەهای پارەیە، راڤەی هەڵئاوسان پەیوەندیی بە تێگەیشتنی نرخ‌و نەختەوە هەیە. لێرەدا جێی خۆیەتی بە كورتی‌و بە سادەیی چۆنێتی دیاریكردنی نرخ لەمیانی یاسای خواست‌و خستنەڕوو بخرێتەڕوو.

نرخ، پرنسیپی خستنەڕوو و خواست
كێشەی یەكەمی تیۆری ئابووری، هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگیی نێوان دوو جۆری دژ بەیەكی هاندان «خواست‌و خستنەڕوو».
سروشتی نرخ، بەردەوام لەگۆڕاندایە، زانستی ئابووری ئامرازی سودبەخش‌و كارای بۆ راڤەكردنی ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر نرخدا دێن هەیە، ئەویش تیۆری خواست‌و خستنەڕووە، خواست سەرچاوەكەی كڕیارەو خستنەڕووش سەرچاوەكەی بەرهەمهێنەر یان فرۆشیارانە.

خواست: پەیوەندیی پێچەوانەی نێوان نرخ‌و بڕی خواستە
پەیوەندییەكی پێچەوانە لەنێوان نرخ‌و بڕێ خواستی سەر شمەك‌و خزمەتگوزارییەكان هەیە، كاتێك رەوشەكانی تر وەك خۆیان بە جێگیری دەمێننەوە، مەرجی مانەوەی شتەكانی تر وەك خۆیان بە جێگیری واتە دەكرێ خواست لەسەر شمەك‌و خزمەتگوزاری لەماوەی دیاریكراو بەرزبێتەوە، هەرچەندە نرخ لە هەمان ماوەدا بە هۆكاری دەرەكی وەك زیادبوونی داهات یان گۆڕانی ئارەزوو یان بارودۆخی دامەزراوەیی‌و… هتد، بەرزدەبێتەوە.

زۆر گرنگە كە لە مەبەستی بڕی خواست، ئەو بڕەی كە بەكاربەران ئارەزووی دەكەن تێبگەین، بەشێوەیەكی گشتی كڕیارەكان، كە لەبەرامبەر ئەو شمەكە پارەیەك دەدەن، نەك تەنیا حەزیان لە بەدەستهێنانی هەبێت.

خستنەڕوو: پەیوەندیی راستەوانەی نێوان نرخ‌و بڕی خستنەڕوو
پەیوەندیی راستەوانەی نێوان شمەك‌و ئەو بڕەی كە بەرهەمهێنەران ئارەزووی بەرهەمهێنان‌و فرۆشتنی دەكەن، كاتیك شتەكانی تر وەك خۆیان بە جێگیری دەمێننەوە.

بۆچی وایە؟
بەرهەمهێنەران ئارەزووی قازانج دەكەن، پاشان چەند دەرفەتی دەستەبەركردنی قازانجی زیاتریان هەبێت، هێندە ئاستی بەرهەمهێنانیان زیاد دەكەن، پێچەوانەكەشی راستە، چەند دەرفەتی قازانجكردنیان كەم بكات، ئارەزوی بەرهەمهێنانی كەمتر دەكەن.
ئەوانەی سەرەوە كورتەی پەیوەندییەكەیە، هەرچەندە وردەكاریی زۆری هەیە كە ئێرە جیی باسكردنی نییە.
 
هاسەنگیی خستنەڕوو و خواست
خستنەڕوو و خواست لەبازاڕ كارلێك دەكەن بۆ ئەوەی هاوسەنگیی لەنێوانیاندا بەدیبهێنن، لەهاوسەنگییدا، تاڕادەیەكی باش نرخ جێگیر دەبێت. كاتێك ئەو هۆكارانەی خستنەڕوو یان خواست پشتی پێ دەبەستێت بگۆڕدرێن، خستنەڕوو یان خواست دەجوڵێت، پاشان هاوسەنگیی بازاڕ چ نرخ یان بڕەكەی گۆڕانی بەسەردا دێت.
ئەوەی سەرەوە بە سادەیی بوو.

دیاردە ئابوورییەكان زۆر لەو روونكردنەوانەی س