له‌زۆر بوار‌و شوێنا باس و پێناسه‌ی جۆراوجۆر بۆ فه‌رهه‌نگ كراوه، به‌ڵام به‌رای به‌نده فه‌رهه‌نگ بریتیه له: فكر ، هه‌ست، تێڕوانین، تێگه‌شتن، سلوك/ مامڵه‌ی وه كاردانەوەى تاك و كۆمه‌ڵه بۆ ژیان و ده‌وروبه‌ری به‌ئاستی جیاواز، كه‌هه‌موویان پێكهوهمانای فه‌رهه‌نگ دروست ئەكەن. وه جیاوازي لهفكر، هه‌ستكردن، تێڕوانین/ بینین، تێگه‌شتن وهسلوك/ مامەلهچ له‌سه‌ر ئاستی تاك یان كۆمه‌ڵ بنه‌مان وهپێناسهن بۆ جیاوازی فه‌رهه‌نگی تاك، كۆمه‌ڵ وه كۆمهڵگاو نه‌ته‌وه‌كان.
هه‌ر كایه‌یه‌كی ژیان بۆ خۆی فه‌رهه‌نگی خۆی هه‌یه‌لای تاك یان گروپ و كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌كان بۆ نموونهفهرههنگی سیاسی، فه‌رهه‌نگی كارگیڕی و دارای، فه‌رهه‌نگی كار تا ئهگاتهفهرههنگی ژیاني ناو خيزان، خؤراك/خواردن، مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندی مرۆڤەکان لە گه‌ل یه‌كا و… هتد.
فه‌رهه‌نگی هه‌ر كام له‌م لایه‌نانه‌ی ژیانیش كه‌باسكران دووبارهلهفهرههنگی سه‌ره‌كی تاك وهكۆمهڵگا وهسهرچاوهئهگرن، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌فه‌رهه‌نگ و ئابوریهوهبێ، پێش چه‌ند ساڵ له‌گۆشه‌ی هه‌فتانه‌ی ئابوری ئه‌و كاتی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌م كرد بوو، كه‌چۆن جۆر‌و ئاستی فه‌رهه‌نگی تاك وهگهلان وه هەتا ئاينەكان ڕۆڵيان هەيه لەسەر پێشكه‌وتنی ئابووری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مهبهستمهئهوهیه، كهفهرههنگی ئابووری چیه‌و په‌یوه‌ندی چیه بەكۆى فه‌رهه‌نگی گشتي نەتەوەو گروپەكانەوه. ههڵبهتهفهرههنگی ئابوریش دووبارهپهیوهندی ڕاسته‌وخۆی ههیهبهفهرههنگی تاك و كۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه‌فه‌رهه‌نگ پێك ئەهێنن كه له‌سه‌ره‌تاوە وه‌ك پێناسهباسمانكردن.
واتهفهرههنگی ئابوریش وه‌ك فەرههنگى هه‌ر بوارێكی تر بۆ نمونه فه‌رهه‌نگی خۆراك، كار، مامەڵه‌ی كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك وه هەتا كاردانەوەى تاك وه كۆمەڵ لەگەڵ بەرامبەر ڕووداوەكان، جا چ خۆش يا ناخۆش بێ و …. هتد، لهفكرو تێگه‌شتن و تێڕوانین و هه‌ستی تاك و كۆمهڵهوهسهرچاوهئهگرێ چ له‌سه‌ر ئاستی فه‌رهه‌نگی ئابوری تاك یان كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
كه‌باس له‌فه‌رهه‌نگی ئابوری ئه‌كرێ بێ گوومان ئه‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شته‌ی كهئهبێتهبناغهو هێزی سه‌ره‌كی ئابووری له‌هه‌ر شوێن و كاتێكا كه‌لێره‌دا مه‌به‌ست كاڵایه، واتهبه رههم هێنانی كاڵا به‌هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌شدارن له به‌رهه‌م هێنان، به‌كارهێنان وه مامەڵەی كاڵا.
له‌مێژووی كۆن و تازه‌دا له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گروپيكا كاڵایه‌ك به‌رهه‌م هاتووه، كهبووهتهناسنامهی ئابوری ئه‌م نه‌ته‌وه‌و گروپه، وه ئه‌م ناسنامه‌یه‌ش كه پاشخانەكەى كارە، هێزی بیر، هونه‌رو ته‌كنیكی كار وه ئاستى هه‌ستی جوانی و كارامهییهئهبێتهفهرههنگ و عاده‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و گروپه له به‌رهه‌م هێنانی كاڵایه‌ك یان چه‌ند كاڵایه‌ك كه ئەبنه ناسنامه‌ی ئابووری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر سه‌یری كاڵای ههرهكۆن و تازه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌ین له‌ئه‌فریقیا، ئاسیا تا ئه‌گاته ئه‌ورپاو ئه‌مریكای لاتین، ئه‌بینیین كهبهكاڵاكانیان ئهتوانين نه‌ته‌وه‌و گروپ و وڵات و كشوهرهكان بناسينەوه .
بۆ نموونه له هه‌ندێ كاڵای خۆراك، جل و بەرگ يا بەرهەمي تكنيكي ئه‌توانیت بزانی خاوه‌ن و ناسنامه‌و فه‌رهه‌نگی ئابووری ئه‌م شوێنهكۆیه وەهي كام نەتەوەيه، بۆ نموونهخورما، په‌نیر، برنج، قاوه، مۆز، ئه‌ڤۆگادۆ، ئه‌ناناس، كێوی تا ئه‌گاته جۆره‌ها ئامێری تكنيكي كۆن و تازه و…. هتد، هه‌ریه‌كه‌یان نیشانه‌و ناسنامه‌ی گه‌ل و گروپێكن، وه‌ئه‌م كاڵایانهبهههموو ڕەههندهكانی به‌رهه‌مهێنان و به‌كار هێنانيانی فه‌رهه‌نگ وهشارستاني ئه‌م گه‌ل گروپانه له‌گه‌ل خۆیان هه‌ڵ ئه‌گرن.
له‌جیهانی پیشه‌سازی و تكنلوجی دا به‌هه‌مانجۆر هه‌ندی كاڵا ههیهكهناسنامهن بۆ فه‌رهه‌نگی ئابووری وه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ر، بۆ نموونهمارسیدس و بی ئیم ناسنامه‌ن بۆ ئه‌ڵمانیا، مایكروسوفت و Apple ناسنامه‌ن بۆ ئه‌مریكا وه به‌هه‌مان جۆر تویوتا و سۆنى و چه‌نده‌ها كاڵای تر ناسنامه‌ن بۆ یاب