زانكۆكانی ئێران چۆن پاره‌كانیان له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن

له‌ (٢) ساڵی به‌رپرسیاریه‌تیم وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌، یه‌كێك له‌و ووڵاتانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستم بووه‌ سه‌ردانی بكه‌م و له‌ نزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی‌و زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆكانیان ببه‌ستم ووڵاتی ئێران بووه‌. وه‌ بنه‌مای ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ بووه‌:

یه‌كه‌م:- زانكۆكانی ئێران چه‌ند زانكۆیه‌كیان له‌زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی دونیان.
دووه‌م:- ئێران زۆر نزیكه‌ لێمان‌و گه‌یشتن به‌زانكۆكانی و وه‌رگرتنی فیزاش ئاسانه‌ و خه‌رجیه‌كانیشی زۆرنین.
سێ یه‌م:- هه‌ر زانكۆیه‌كیش له‌هه‌ر كوێ ی دونیا چه‌نده‌ پێش كه‌تووش بێ به‌ڵام زیندویی زانكۆكان له‌هه‌بوونی په‌یوه‌ندی زانستی و رۆشنبیری به‌ زانكۆكانی تری دونیاوه‌ ده‌بینرێت.
چواره‌م:- زانكۆكانی ئێران هه‌ندێكیان خۆیان په‌یوه‌ندیان كرد و ئه‌وانی تریش به‌خێرایی وه‌ڵامی ئاماده‌باشیان دایه‌وه‌.
پێنجه‌م:- خه‌ڵكی ئێران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كه‌لتور‌و ئایین‌و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌‌و هاوبه‌شی له‌ گرفته‌كانی  ناوچه‌كه‌ وا ده‌كات كه‌ ئاسانتر له‌ووڵاتانی تر له‌ یه‌كتر ده‌گه‌ین.
شه‌شه‌م:- ئابلوقه‌كانی ئابوری‌و بوونی گرفت‌و كێشه‌ی جیا جیا له‌ووڵاتی ئێران و بۆ ماوه‌یه‌كیش دابڕانیان له‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ و پێش كه‌وتوو، وای كردبوو كه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد و زانكۆكانی هه‌رێم سه‌ردانیان بكه‌ین و له‌نزیكه‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ هۆكاری پێش كه‌وتن‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان و له‌سه‌ر قاچ وه‌ستانیان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو ته‌حه‌دا و ململانێ یه‌ چۆنه‌ و چۆن بووه‌ و سوود له‌ ئه‌زموونیان وه‌ربگرین.

دوای ئه‌وه‌ زانكۆی كۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م زانكۆیانه‌ی ئێران له‌ ماوه‌ی ئه‌م (٢) ساڵه‌ یاداشتنامه‌ی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی واژۆ كردووه‌:-
١- زانكۆی اصفهان بۆ زانست و ته‌كنۆلۆجی
٢- زانكۆی اصفهان
٣- زانكۆی إیران بۆ زانست و ته‌كنۆلۆجی
٤- زانكۆی (سه‌هه‌ند) له‌تبرێز
٥- زانكۆی شه‌ریفی صه‌نعه‌تی (تاران)
٦- زانكۆی شه‌هید به‌هه‌شتی (تاران)
٧- زانكۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د
٨- زانكۆی كوردستان (سنه‌)
٩- زانكۆی پزیشكی كوردستان (سنه‌)

زانكۆمان دوای واژۆكردنی یاداشتنامه‌كان كه‌ ئه‌م (٢) وانه‌ی كۆتایی له‌ مانگی (٤/٢٠١٧) ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر هه‌ماهه‌نگی‌و جێبه‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه‌ی له‌یه‌ك گه‌یشتن ده‌ستی پێ كردووه‌.
هه‌ر چه‌نده‌ به‌ پێ ی تێگه‌یشتنی من له‌بار و دۆخی زانكۆكانی ئێران ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك گرفت و خاڵی لاوازیان هه‌یه‌ به‌ڵام من له‌م بابه‌ته‌‌و له‌ئێستادا نامه‌وێ له‌سه‌ریان بوه‌ستم ته‌نها باسی هه‌ندێك لایه‌نی دارایی ده‌كه‌م:-
بابه‌تی دامه‌زراندنی ستاف له‌ زانكۆكانی ئێران هیچ كه‌سێك له‌ مامۆستای ئێران له‌هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یه‌كسه‌ر دامه