كێبڕكێی نێوان پێشكەوتنی زانستی‌ و دواكەوتوویی

شۆڕشی پیشەسازی كە لەسەدەی هەژدەیەم لەبریتانیا دەستیپێكردو دەوڵەتانی ئەوروپای خۆرئاوای گرتەوەو پاشان بۆ ئەمێركا، مەكینە جێی كاری دەستی گرتەوە. ئەم یەكەم شۆڕشی پیشەسازییە، لەسەدەی نۆزدەیەم شۆڕشی دووەمی بەدوای خۆیدا هێنا، كە دەروازەی شۆڕشی یەكەمی تەكنەلۆجیا بوو، كە بە ئێستاشەوە دەرهاویشتەكانی بەردەوامی هەیە.

شۆڕشێكی بێ پێشینەیە
لەو ماوەیەدا بریتانیا پێشەنگ بوو لەداهێنانی بزوێنەری هەڵمیی كە بەگەرمی لەسەر چەند جۆرێكی مەكینە كاری دەكرد، بەڵام دواتر بۆ ئامێری خێراو رێكخراو گۆڕا، كە بەبێ وەستان كاریدەكرد بەو مەرجەی خەڵوزی بەردینی لێ نەبڕێت‌و سیانە بكریت.
بێگومان شۆڕشی پیشەسازی بەشێوەیەكی روون هێزی بریتانیای گەورەی بەهێزكرد. دەركەوت ئەو دەوڵەتەی هەمان رێچكەی بریتانیا بگرێتەبەر، وەك ئەوەی بەڕێژەیی ئاستی بەرهەمهێنان‌و هێزی نیشتمانییەكەی بەرزدەبێتەوە. ئەو دەوڵەتانەی لاوازن‌و ناتوانن هەمان رێگەی پیشەسازیی بریتانیا بگرنەبەر، دووچاری لاوازی دەبن‌و بە دواكەوتووی دەمێننەوە. وەك چۆن دەركەوت، لەگەڵ هەموو كێشەكانیشدا، شكستهێنان لە خۆگونجاندن لەگەڵ مومارەسەكردنەكانی بریتانیا لەخۆیدا كێشەیەكی گەورەیە، بەڵام سەركەوتنیش لەگونجاندن لەگەڵ ئەو مومارەسانەدا گۆڕانكاریی قوڵی لە ژیان‌و كارو گوزەران لێكەوتەوە. بەو جۆرە خۆرئاوا پێشكەوت‌و دەوڵەتانی تریش هێشتا بەدواكەوتوویی ماونەتەوە.
لە پەنجاكانی سەدەی بیستدا، توێژینەوە زانستییە بەردەوامەكان ئەم شۆڕشی تەكنەلۆجیایەی ئێستای لێكەوتەوە. نەوەتەكانی سەدەی رابردوو پێگەیشتنی شۆڕشی تەكنەلۆجیای بەخۆوە بینی‌و هێشتا بەخێرایی هەنگاو دەنێت، شۆڕشێكی بێ پێشینەیە پشت بە مەعریفەی زانستی پێشكەوتوو دەبەستێت‌و بەخێراییش زانیارییە دەستهاتوو و نوێیەكان بەشێوەیەكی نمونەیی بەكاردەهێنرێت.

عەقلی مرۆیی‌و ئەلكترۆنیات‌
ئەم شۆڕشە لەدوو شۆڕشە پیشازییەكەی رابردوو لەچەند رووەیەكەوە جیاوازە. لەكاتێكدا شۆڕشی یەكەم پشتی بە هەڵم‌و میكانیك‌و خەڵوزو ئاسن‌و سەرمایەو هێزی سەربازی دەوڵەت بۆ دابینكردنی بازاڕ لەڕێی داگیركردنی دەوڵەتان‌و ناوچە جیاوازەكانی جیهان. بەڵام شۆڕشی دووەم پشتی بەكارەباو نەوت‌و وزەی ئەتۆمی‌و هونەری ئیداریی نوێ‌و كۆمپانیا هاوبەشە نیشتمانییەكان بەست. شۆڕشی سێیەم پشت بەعەقلی مرۆیی‌و ئەلكترۆنیات‌و ئەندازەی زیندوو و كۆمپیوتەرو زیرەكی دەستكردن‌و بەرهەمهێنانی زانیاری لەسەر هەموو كاروباری تاك‌و كۆمەڵگەو سروشت‌و كۆگاكردنی ئەو زانیارییانەو خستنەبەردەست‌و گەیاندنی بەخێراترین كات دەبەستێت، هەروەها پشت بەكۆمپانیا زەبەلاحە فرە ناسنامەكان وەك دەفرێكی رێكخراوەیی بۆ ئەو هەموو توخمانەو چەند جارەكردنی مەعریفەی مرۆیی لە سەر هەموو بوارە جیاوازەكانی ژیانی ئەم هەسارەیە.
زاناكان مەزندەی ئەوە دەكەن، قەبارەی مەعریفەی مرۆیی تا سەرەتای سەدەی بیست هەر سەدەو نیوێك دوو هێندە زیادی دەكرد، بەڵام دوای دووەمین جەنگی جیهان هەر چارەكە سەدەیەك دوو هێندە زیادی دەكرد، بەڵام لە نەوەتەكانی سەدەی رابردوو بووە هەر 10 ساڵ جارێك، بەڵام ئێستا بۆتە هەر ساڵ‌و نیو