داتاكانی ئابووریی هەموەكی باس لە داهاتو بەرهەمهێنانو بەكاربردنو نرخو دراو و نەختو بازرگانیی جیهانی دەكات، لەكاتێكدا داتاكانی سامان هەمان بایەخی جیهانی نییە هەرچەندە گرنگیی بۆ هەموو گۆڕاوە ئابوورییەكان هەیە.
نێوەنجی سامانی تاك
دەوڵەتانی جیهان بە دەوڵەمەندو هەژارەوە بەبێ هەڵاوێردن، زانیاری لەسەر سامانو داهات بەو شێوەیەی داتاو زانیارییەكانی تری ئابووری فەراهەم ناكات، بەپێی پێویست زانیاری لەسەر سامانی دارایی ژمارەیەكی دەوڵەتانی پێشكەوتوو فەراهەمە، بەڵام داتاو زانیارییەكان سەبارەت بە سامانی غەیرە دارایی هێشتا كەموكورتی تێدایە، هەندێك لایەنو سەنتەرەكانی توێژینەوە هەوڵی ئەوە دەدەن كە سامانی خێزانەكانو ئەندامە پێگەیشتووەكانیان مەیسەر بكەن، لەو چوارچێوەیەدا پەیمانگای توێژینەوەی كردت سوید راپۆرتێكی لەسەر سامانی جیهان بڵاوكردۆتەوە، راپۆرتەكە بەپێی ئەوەی لە بەردەستدایە، مەزندەی سامانی دەوڵەتانو تاكە پێگەیشتووەكان فەراهەم كردووە، هەوڵیداوە هەموو ناوچەو دەوڵەتانی جیهان بگرێتەوە، لە دوایین راپۆرتیدا پێداگیریی لەسەر سامانی هەژارترین ملیار مرۆڤی سەر گۆی زەوی كردووە.
دوا راپۆرتی پەیمانگاكە كە ساڵی ٢٠١٦ بووە، ئاماژە بۆ كۆی سامانی تاكە پێگەشتووەكانی جیهان دەكات، كە نزیكەی ٢٥٦ تریلیۆن دۆلار بووە (واتە نزیكەی سێ هێندەو نیوی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان دەكات)، گەشەی كۆی سامانی تاكەكان پاشەكشێیەكی دیاری كردووە، بەجۆرێك كە لە ساڵی ٢٠١٦ بە رێژەی (١.٤%) پاشەكشێی كردووە. لەگەڵ ئەو پاشەكشێیەدا، هێشتا تێكڕای سامانی تاك لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی یەكسانی گەشەی سامان لەگەڵ تێكڕای گەشەی دانیشتوان، بە جێگیری ماوەتەوە. نێوەنجی سامانی تاكە پێگەیشتووەكانی جیهان نزیكەی ٥٢٨٠٠ دۆلارە، بەپێی ئەو راپۆرتە. كەسێكی پێگەیشتوو سامانەكەی لەو نێوەنجە زۆر كەمتر بێت بە هەژار دادەنرێت.
سامانی دانیشتووان لە ئەمێركا
سەبارەت بە دەوڵەتان، ئەمێركا زۆرترین بڕی سامانی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی كردوە، دوای ئەو ژاپۆن دێت، بریتانیا گەورەترین زەرەرمەندی سامانە، بەهۆی دەرچوونی لە یەكێتیی ئەوروپا. نێوەنجی ئاڵووێری دراو رۆڵێكی گەورەی لەسەر دیاریكردنی گەشەی بەدەستهێنانی سامان هەیە، بەجۆرێك بووە هۆكاری پاشەكشێی سامانی خێزانو ئەندامە پێگەیشتووەكانی ناوچە جیاوازەكانی جیهان.
بەپێی نوێترین زانیارییەكان، زۆربەی ناوچەكانی جیهان گەشەی سامانی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك سامانی تاكێكی پێگەیشتوو لە ناوچەی زەریای هێمنو