کوا کەشتی نوح وکەشتیەوانەکەی لێڵاییم دایــە
داخ و ناسۆری وەســیەتنامـەکەی لە دڵمـانــایـە
ئەیوت نـەک بمرم لـە ناکاو لـەپڕ لە لاکۆڵانـێ
بە زوڕناو دەهۆڵ بمبەنە ئەزمـڕ باشار بزانێ
ئەو دو بەیتە شیعرەی کەوتە بەردیدەی بەڕێزتان بەشێکە لەشیعرێکی کاک قادر برسی کە بۆ خوالیخۆشبوو نەجمەدین مەلای وتوە لەساڵانی (١٨٩٨- ١٩٦٢)، ڕەنگە زۆرمان نەک هەر نەجمەدین مەلا بناسین لەڕیگەی نوسینو ئەدەبەوە بەڵکو دیویشمانە ، ئەم پیاوە خادیمێکی موخلیسی عیلمو ئەدەب بوو ، جگەلە خەڵکی سلێمانیو ئەو نەوانەی لە کەشیتی نوحدا فێری خوێندەواری کردون ، بگرە ئەدەبو ڕۆژنامەگەری کوردیش قەرزارباریەتی .
کەشتی نوح پێکاهاتبو لە دوسێ دوکان لە سەر جادەی سابونکەران کە ئەکەوتە بەرامبەر دیوارەکەی حەمامی موفتی ، ئەم پیاوە دڵ گەورەو لێوان لێوە لە ئەدەبو هیواو دور لە پارەو پلەو پۆست، ئەو شوێنەی بۆ خۆی کردبو بە فێرگەیەکو کتێبخانەیەک، هاوکات ماڵێک و تیا ئەژیا ، ناوی لێنابوو کەشتی نوح ، هەر لەم کەشتیەدا زیاترلە حەوت هەزارکەسی فێری خوێندەواری کردوە ، بەسەدانیشی فێری زمانی فارسی کردوە ، هەر لەم کەشتی نوحەوە هاوکارێکی ڕاستگۆو لێهاتوی پیرەمێردی نەمرو ڕۆژنامەی ژین بوە ،جێ بەنجەی بە گۆڤاری گەلاوێژەوە بە ڕونی دیارە، لێرەدا من هەرچی بڵێم لە بارەی ئەو فریشتەی ئەدەبو زمانە، ڕەنگە زیادە بێت بەڵام باسێک لە وەسیەت نامەکەیو زیندانیکردنەکەی ئەخەمە ڕوو تا بۆ هەموان ئاشکرابێت لە سایەی دەسەڵاتی کوردیدا چ غەدرێک لە گەورە پیاوان ئەکەین تەنانەت بە مردوییش !
مامۆستا نەجمەدین مەلا بەهۆکاری ئەوەی بە تەنها ئەژیا لەکەشتی نوحدا ، کاتێک کۆچی دوایی کرد پاش زیاتر لە دە ڕۆژێک دەرودراوسێ هەستیان پێکرد، خوالێخۆشبوو ئەمەندە عاشقی ئازادیو سروشتی جوانی کوردستانەکەی بو وەسیەتی کردبو لە چیای ئەزمڕ بە خاکی بسپێرن ، بەڵام ئەو ڕۆژگارە تازە شۆڕشی ئەیلول هەڵگیرسابو ئەو دەرفەتە نەڕەخسا وەسیەت نامەکەی جێبەجێ بکرێ، هەر بۆیە لەگردی سەیوان بەخاک سپێررا،خەڵکی سلێمانی وەک وەفایەک ئەم ڕاسپاردەیەی بەهەشتییان کردە قەرزو لەئەستۆیان گرت هەر بۆیە دوای مۆرکردنی بەیاننامەی ئازاری (١٩٧٠) بڕیاریان دا گەردن ئازادی خۆیان بەرامبەر ئەو کەڵە پیاوە بگەیننە جێ ، پلانیان دانا ئێسکوپروسکەکەی لە سەیوانەوە بگەیەننە چیای ئەزمڕ ، لەساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستادا لەلایەن خەڵکی سلێمانیەوە بەڕێوڕەسمێکی شکۆدارو سەیرا