ئێمه‌ى كورد دیار نیه له چ مێژوویه‌كدا نیشته‌جێ بووین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشكرایه كوردى كۆچه‌رى تا مێژوویه‌كی دره‌نگ له گه‌رمیان و كوێستاندا بووه. ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه له دواكه‌وتنی عیمران له مێژووى كۆمه‌ڵناسی كوردیدا، چونكه عیمران به‌رهه‌می نیشته‌جێبوونه. نیشتجێبوونیش زه‌مینه‌ى پێویست و یه‌كه‌مینه بۆ بنیادنانی شارستانێتی.
به‌هه‌رحاڵ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه كوردستان كۆنترین جێگایه تیایدا مرۆڤــــ ده‌ستیكردووه به كشتوكاڵ به‌ڵام به‌و پێیه له رووى په‌ره‌سه‌ندنه‌وه نه‌ك هه‌ر دواكه‌وتووه به‌ڵكو تاكو ئێستاش له دواوه‌یه. ره‌نگه بپرسین بۆ؟ به‌ڵام دیسان وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش پێویستی به توێژینه‌وه‌ى ورد هه‌یه. دواتر كورد له قۆناغی كۆچه‌رێتیه‌وه به‌ره‌و نیشته‌جیبوون چووه‌و توانیوومانه گوند درووست بكه‌ین و تیایدا نیشته‌جێ بین.
سه‌رچاوه‌ى ژیان له‌و قۆناغه‌دا كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى بووه. پاشان شارۆچكه‌و شارمان درووست كردووه، ئه‌گه‌ر له رووى كۆمه‌ڵناسیه‌وه بتوانرێت شووناسی شار بدرێت به‌وه‌ى ئێمه به‌ناوى شاره‌وه هه‌مانه. كه نیشته‌جیبووین دواتر له درێژه‌ى مێژووماندا خانوو،ئاته‌شگه‌و، په‌رستگاو دواتریش بیناو شه‌قام و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و مزگه‌وت و ئاپارتمان و باخچه‌و یاریگه‌و پرد‌و مه‌له‌وانگه‌و تونێل و به‌نداویشمان درووست كردووه ، كارگه‌و پاڵاوگه‌ى نه‌وتمان بنیادناوه… زۆرێك له پێداویستیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و پێداویستیه‌كانی ژیانمان درووستكردووه‌و ئێستا زۆر بنه‌ماى مادیمان هه‌یه… به‌ڵام ئێمه قه‌یرانێكی سه‌خت و خنكێنه‌رمان هه‌یه ئه‌ویش قه‌یرانی په‌یامه، په‌یامی ئایینی ، په‌یامی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌یامی نه‌ته‌وایه‌تی و په‌یامی كوردایه‌تی، به‌ڵێ ئێمه گه‌لێكی بێ په‌یامین، شتێك نیه یه‌كمان بخات. ئێمه خاوه‌نی كتێب یان په‌یامێكی پیرۆز نین كه هه‌موومان كۆبكاته‌وه.
جوله‌كه خاوه‌نی كتێبی پیرۆزى ته‌وراتن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته بنه‌ماى یه‌كێتی و یه‌كبوونیان، مه‌سیحیه‌كان خاوه‌نی ئینجیلن، عه‌ره‌به‌كان خاوه‌نی قورئانن و هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى عاقڵیان بكات و یه‌كیان پێبگرێت. ئێرانیه‌كان یان فارسه‌كان خاوه‌نی په‌یامی ته‌شه‌یوعن كه بووه‌ته گه‌وهه‌رى یه‌كێتی و یه‌كبوونیان، توركه‌كان خاوه‌نی په‌یامی توركێتی و رۆحی ئه‌تاتوركن.
ئه‌ى ئێمه‌ى كورد خاوه‌نی چین؟ بێگومان ئێمه خاوه‌نی هیچ په‌یامێك نین. زه‌رده‌شتیه‌تمان له‌بیركردوو به ئاگرپه‌رستی ده‌زانین. ئێزیدى به شه‌یتان په‌رستی ناوده‌به‌ین و ئایینی یارسان به په‌راوێزو لادان ناوزه‌ن ده‌كه‌ین. ئه‌و سه‌ركردانه‌ى سوپاى فه‌تح كه به ده‌ستی باپیرانی ئێمه كوژراون، ئه‌وان شه‌هیدن و ئێستا كراون به شه‌خس و ئێمه بۆ نزا ده‌چینه سه‌ریان، ئه‌و باپیرانه‌شمان كه به‌ده‌ستی ئه‌وان كوژراون ئێستا به كۆڕه‌كانیان ده‌گوترێت گۆڕه جوله‌كه‌و نه‌فره‌تیان لێده‌كرێت.
با لێره‌وه سه‌یرى خۆمان بكه‌ین… ئایا ده‌بێ میلله‌تێكی تر هه‌بێت ئه‌ویتر بپه‌رستێـت و سوكایه‌تی به باپیره‌ى خۆى بكات؟ په‌یامی ئیسلامیش كه له رێگاى فه‌تحه‌وه گه‌یشتووه‌ته كوردستان و ئێمه‌ى كورد كردومانه به ئایینی خۆمان، به‌ڵام درۆى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و له‌راستیدا ئیسلام بۆ كورد نه‌بووه‌ته بنه‌ماى یه‌كێتی و یه‌كبوون، ئێمه ته‌نیا لایه‌نی موجه‌ره‌دى په‌رستنمان له ئیسلام وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به توحیده‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به دنیاوه هه‌یه پشتمان تێكردووه، ئێمه ته‌سه‌وفمان بۆ ململانێ و لێدانی یه‌كترى به‌كارهێناوه، كه‌واته ئێمه له‌گه‌ڵ بنه‌ماى ئیس