سودان كه به‌یه‌كێك له‌وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانداده‌نرێت له‌سه‌رچاوه سروشتییه‌كانداو خاوه‌نی زه‌ویوزارێكی فراوانی كشتوكاڵیشه‌وسامانێكی فراوانیشی له‌زێڕو زیوو نه‌وت‌و كانزاكانی تر، تائێستا چه‌ند جارێك رووبه‌ڕووی‌برسێتیی كوشنده بۆته‌وه.
به‌رله‌وه‌ی باشووری سودان له‌خودی‌سودان جیابێته‌وه، رۆژانه 500 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام زۆربه‌ی‌ئه‌و نه‌وته له‌خاكی باشوورییه‌كاندا بوو، به‌جیابوونه‌وه‌ی باشوور 75%ی نه‌وته‌كه‌ی‌له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی ئابووری بۆ دروستده‌كات، هه‌ربۆیه ئێستاسودان ده‌یه‌وێ گرنگی بدات به‌كانزاكانی تر‌و له‌و بواره‌شدا پێشبینی ده‌كات ئه‌مساڵئاستی به‌رهه‌می زێڕی وڵاته‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه بۆ 50 تۆن زێڕ.
زۆربه‌ی نه‌وته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه
به‌مدواییانه كه‌مال عه‌بدولله‌تیف وه‌زیری‌كانزاكانی سودان رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵی زێڕی سودان بگاته50 تۆن كه‌دوو ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار داهاتی ده‌بێت، به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می‌زێڕیش له‌سودان له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تدا دێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی‌به‌هۆی له‌ده‌ستدانی زۆربه‌ی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی وڵاته‌كه‌وه لێی كه‌وتووه،به‌تایبه‌ت دوای جیابوونه‌وه‌ی باشووری سودان له‌و وڵاته‌دا، چونكه 75%ی نه‌وتی‌یه‌ده‌ك ده‌كه‌وێته‌وه ناوچه‌كانی باشووره‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی سودان بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی‌نوێی داهات ده‌سته‌به‌ر بكات‌و ئه‌گه‌ر بتوانێت 50 تۆن زێڕیش له‌ساڵێكدا به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وا ده‌بێته سێیه‌م وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری زێڕ له‌ئه‌فریقاداله‌دوای (باشووری ئه‌فریقا)و (غانا)وه‌و ده‌بێته پازده‌هه‌مین وڵاتیش له‌جیهاندابۆ به‌رهه‌مهێنانی كانزای به‌نرخ.
پڕۆژه‌یه‌ك به‌هاوبه‌شی سعودیه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سودان به‌نیازه‌ده‌رهێنانی كانزاكانی په‌ره‌پێبدات‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه وه‌زیری كانزاكان له‌كۆنگره‌ی‌كانزای عه‌ره‌بیدا كه له‌كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا له‌خه‌رتوم به‌ڕێوه‌چوووتی:»ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌ساڵی 2014دا سودان به‌هاوبه‌شی سعودیه پڕۆژه‌ی‌ده‌رهێنانی زێڕو زیوو مس له‌ده‌ریای سووردا كه‌ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ده‌ستپێبكات، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش نزیكه‌ی 150 بۆ 160 تۆن زێڕی یه‌ده‌كی تێدایه».
تائێستاش سودان مۆڵه‌تی ده‌رهێنانی زێڕی‌له120 شوێنی جیاجیای ئه‌و وڵاته به‌زیاتر له85 كۆمپانیا داوه، كه حه‌وتیان گه‌یشتوونه‌ته‌قۆناغی به‌رهه‌مهێنان‌و تاكۆتایی ساڵیش ده‌بنه دوو ئه‌وه‌نده.
سه‌باره‌ت به‌ڕاده‌ی به‌رهه‌می زێڕ له‌سودانكه‌مال عه‌بدولله‌تیف رایگه‌یاند، تاكۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می 2012 به‌رهه‌می‌زێڕی سودان گه‌یشتۆته 41 تۆن‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تاكۆتایی ساڵه‌كه بگاته 50تۆن، پێشبینیش ده‌كرێت له‌ساڵی 2013دا به‌رهه‌می زێڕ هه‌ر له‌و ئاسته‌ی ئه‌مساڵداكه 50 تۆنه بمێنێته‌وه.
ئه‌م ئاسته له‌به‌رهه‌می زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی‌به‌رچاوی تێدا به‌دیده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2011دا به‌رهه‌می زێڕی سودانته‌نیا 33 تۆن‌و 700 كیلۆ بووه كه‌داهاته‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار.
بۆرییه‌كانی به‌ده‌سته‌وه ماوه
پێش