خاوەندارێتیکردنی داهاتووی خۆت


 شرۆڤەکارە سیاسییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ مشتومڕی ئەوەدەکەن سەبارەت بەوەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (بریگزیت) و ترەمپ و لۆپێن لەکوێوە هاتوون.ژمارەیەکی زۆر ده‌ڵێن هۆکارەکەی بریتییە لە جیاوازییەکانی نێوان داهاتەکان. من دەڵێم …ئەوە زۆر ڕاست نییە. من دەڵێم ئەوانەوە لە نیگەرانی لەبارەی داهاتەکانەوە و فشار لەبارەی ئەوەی ئێستا چی پێویستە بۆ مسۆگەرکردن و لەدەستنەدانی کارێکی باشەوە هاتوون.

من باوەرم وایە ئەو خێراییەی لەلایەن سلیکۆن ڤالییەوە لە بواری تەکنەلۆژیا و جیهانگیری دیجیتاڵدا هاتووتە ئاراوە، جیهانێکی دروستکردووە کە هەموو کارێکی گونجاو ئێستا پێویستی بە  شارەزایی زیاتری هەیە بەدرێژایی ژیان.  ژمارەیەکی  زۆری خەڵک ناتوانن  بەردەوامبن و بەدڵنیاییشەوە هەندێک دەستی خۆیان درێژکردووە بۆ ئەو سەرکردانەی کە بەڵێندەدەن بایەکە بوەستێنن. 

بوارم پێبدەن لەڕێگای چەند وتوێژێکی کەمەوە ڕونکردنەوەی خۆم بخەمەڕوو، سەرەتا لە بریان کرزانیچ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئینتێل-ەوە دەستپێدەکەم کە بەمدواییانە پێی وتم “من باوەڕم وایە کوڕی کوڕەکانم چیتر شۆفێری ناکەن.”

لەبەرئەوەی ئەو چەند کوڕ و کچێکی هەرزەکاری هەیە، ئەوە مانای وایە لەماوەی 25 ساڵی داهاتوودا ئۆتۆمبێلی  بێ شوفێر بە تەواوی جێگیربکرێت و لەوکاتەشدا تۆ ئۆتۆمبێلەکەت “لێناخوڕی” بەڵکو تۆ لەسەر مۆبایلێکی زیرەک یان کاتژمێر یان چاویلەکەکەت بەرنامەی بۆ دادەنێیت. ئەوەش خۆش دێتەپێش چاو، مەگەر تۆ تەنها یەکێک بیت لە ملیۆنان کەس کە لۆرییەک یان تاکسییەک بۆ بژێوی خۆت لێبخوڕیت.
بەڵام هەروەها پێت وانەبێت تۆش وەکو ژمێریارێک سەلامەت دەبیت.

مارک بۆهر، کارمەندی باڵای ئینتێل بۆ تەکنەلۆژیا ئەوەی بۆ من ڕونکردەوە کە مایکرۆپرۆسێسەری سەرەکی ئەمڕۆی ئینتێل چیپێکی 14 نانۆمەترییە کە لە ساڵی 2014 ناسێنرا. ئەو چیپە 375 ملیۆن ترانسیسەری لە هەر ملیمەتر چوارگۆشەیەکدا لەخۆ گرتووە. تا کۆتایی 2017، سوپاس بۆ یاساکەی موور، ئینتێل دەستدەکات بە بەرهەمهێنانی چیپی 10 نانۆمەتری کە “100 ملیۆن ترانسیسەر لە هەر ملیمەتر چوارگۆشەیەکدا لە خۆ دەگرێت، زیاتر لە دوو هێندەی چڕییەکی پێشوو لەگەڵ بەکارهێنانی کەمتری گەرمیی و وزە،” بۆهر وای وت.

ئەگەر وا بیربکەیتەوە کە میکانیکییەکان ئەمڕۆ زیرەکن.. ساڵێک چاوەڕێ بکە. ئەو گۆڕانکارییە لە چیپدا لە 14 نانۆمەترەوە بۆ 10 نانۆمەتر کە یارمەتی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئوتومبێل دەدات بۆ کەمکردنەوەی مێشکی ئوتومبێلی بێ شۆفێر –مێشکێک کە بەشێوەی هەستەوەر زانیاریی بە 360 پلە وەربگرێت و بە پرۆسەیەکی خێرا بزانێت ئایا ئەوە سەگێکە، مرۆڤێکە، پاسکیلسوارێکە یاخود ئوتومبێلێکی دیکە- لە شتێکەوە کە تەواوی ئوتومبێلەکە دەکاتە سندوقێکی بچوکەوە لە ژێر کوشنی پێشەوە، کەواتە دەکرێت ئەم ئوتومبێلانە پێوانەبن.

کاتێک تۆ ئەو بڕە لە وزەی پرۆسێسین بەدەست دەهێنێت، ئەو بڕە لە زانیارییانە لەگەڵ پێشکەوتووترین بەرنامەدا بەرهەمدەهێنیت، جیهانێک دروست دەکەیت کە تێیدا دەتوانین شیکاریی بکەین، پێشبینی بکەن هەروەها گەورەترین سود ببینین لە وردییەکی نەزانراو لە مێژووی مرۆڤدا. دەتوانین ئەو ئاراستانە ببینین کە هەرگیز نەمانبینیووە، پێشبینی بکەین کەی پارچەکانی مەکینەیەک دەشکێن و پێش روودانی بیانگۆڕین، لەگەڵ پاشەکەوتێکی مەزندا، هەروەها دەتوانین سوودی زۆر لەهەموو شتێک ببینین – لە رێگا