پاشەكەوت لە رێگای بانك دەكرێت لەبەر ئەوە سەرەتای قسە پێویستە بزانیین رۆڵی بانك لە پاشەكەتدا چییە؟ دواتریش زانیینی پاشەكەوتو لێكەوتەكانی، سەرەتا بانك ئەو دامەزراوەیەیە كە سپاردە لە خەڵكو دامەزراوەو دەستەكان وەردەگرێت، ئەو سپاردەیە لەژێر خواستدایە یان سپاردەی دواخراوە، بانك ئەم سپاردانە بۆ پێدانی قەرزو وەبەرهێنانی دارایی بەكاردەهێنێت.
ئامانجی قازانج كردنە
هاوكات بانكی بازرگانی (Commercial Bank)، بریتییە لە گرنگترینو كۆنترین دامەزراوە، كە ئەركی سەرەكی وەرگرتنی سپاردەیە، بریتییە لە قبوڵكردنی سپاردەی لەژێر خواست كە دەتوانرێت بەهۆی شیكەوە (Cheque) رابكێشرێت لەلایەن ئەو كەسانەی كە سپاردەیان هەیە لە هەر كاتێكدا بیانەوێو بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە، بەشێوەیەكی گشتیش ئامانجی بانكی بازرگانی قازانج كردنە، لە رێگەی جیاوازی نێوان ئەو داهاتانەی كە لە بە قەرزدانو وەبەرهێنانی سپاردەكانو تێچوونی وەرگرتنو قبوڵكردنی سپاردەكانی خەڵكو دامەزراوەكان دەستدەكەوێت، كە رۆڵێكی زۆریان هەیە لە كارتێكردنی لە دراوی متمانەیی بە تایبەت كە توانایان هەیە لە دروستكردنی دراوی سپاردەیی، كە وەك پارە مامەڵەی پێدەكرێت چ بۆ مامەڵەپێكردنو چ بۆ دانەوەی قەرز.
بانك هەندێك ئەرك جێبەجێ دەكات كە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- وەرگرتنی سپاردەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە وەك: سپاردەی لەژێر خواستو سپاردەی دواخراو و سپاردەی پاشەكەوت، لە هەموو لایەنێكی خاوەن سپاردە وەك حكومەت، دامەزراوەكان، تاكەكان، جا ئەو سپاردەیە بە دراوی ناوخۆیی بێت یاخود دراوی بیانی.
2- دانی قەرز بە تایبەتی قەرزی كورت مەودا، كە سەرچاوەی ئەم قەرزانە سپاردەكانە.
3- نێوەندكردنی پاشەكەوتكەرو وەبەرهێن، كە زۆربەی قازانجەكانی لە رێگەی جیاوازی نێوان نرخی سووی قەرزدەرو قەرزكەر بەدەستدەهێنێت، واتا نرخی سوو لەسەر سپاردەكان كە بانك دەیدات بە خەڵكی خاوەن سپاردەو نرخی سووی كە بانك وەریدەگرێت لە دانی قەرز بە قەرزكەرەكان.
وەبەرهێنانی داراییو بانكی
4- دروستكردنی دراوی متمانەی بانكیی، كە ئەركێكی گرنگە بە هۆی كاریگەری لەسەر چالاكی ئابووریو لەسەر بڕی هۆكاری دان (پارە)و پارەی بەردەست لەناوخۆدا.