خه‌رجی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌له‌بودجه‌ی‌ 2013ی‌ عـیـراقـدا ‌


بودجه‌ی‌2013ی‌ عیراق خه‌مڵێنراوه‌ به‌ 138 تریلیۆن دینار كه‌گه‌وره‌ترین بودجه‌یه‌ له‌مێژووی‌وڵاتی‌ عیراقدا، بودجه‌ی‌ عیراق به‌چه‌ند جۆرێك دابه‌ش كراوه‌، له‌لایه‌ك دابه‌ش كراوه‌به‌سه‌ر خه‌رجی‌ وه‌به‌رهێنان‌و خه‌رجی‌ به‌كاربردن، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ بۆ خه‌رجی‌سه‌روه‌ری‌‌و خه‌رجی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌(النفقات الحاكمه‌
).

خه‌رجی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌چیه‌؟

خه‌رجی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌بریتیه‌ له‌و خه‌رجیانه‌ی‌ كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌ژیانی‌ سه‌رجه‌م دانیشتووانی‌ عیراقه‌وه‌،وه‌ك به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌، داوده‌رمانی‌ پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ عیراق به‌كوردستانیشه‌وه‌،خه‌رجی‌ هه‌ڵبژاردن له‌عیراق، خه‌رجی‌ كڕینی‌ سووته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ كاره‌باله‌عیراق، خه‌رجی‌ پشتیوانی‌ كڕینه‌وه‌ی‌ دانه‌وێڵه‌ له‌جووتیاران، خه‌رجی‌ سه‌فه‌ری‌حه‌ج‌و عه‌مره‌و خه‌رجی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ زه‌وی‌‌و زار له‌عیراقدا.

ئه‌وه‌ی‌ له‌منووسینه‌دا مه‌به‌ستمه‌ باسی‌ بكه‌م، پلانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ كه‌چۆندابڕێژرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌باشترین شێوه‌ سوود له‌خه‌رجی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ بكات به‌سوودی‌هاووڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

پلانێكی نوێبۆ حكومه‌تی هه‌رێم

ئاشكرایه‌ كه‌به‌شه‌خۆراكی‌ مانگانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، حكومه‌تی‌ عیراق‌و وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عیراقده‌یكڕێت‌و بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانیشی‌ ده‌نێرێت، هه‌روه‌ها به‌شه‌ ده‌رمانی‌ هه‌رێمی‌كوردستانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراقه‌وه‌ دابین ده‌كرێت‌و به‌شی‌ هه‌رێمی‌كوردستانیش ده‌نێرن بۆمان. به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ به‌و خراپییه‌ی‌ خۆیه‌وه‌و به‌شه‌ده‌رمانی‌ مانگانه‌ش به‌و خراپیه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌، گرنگه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌كوردستان به‌جدی‌ بیر له‌پلانێكی‌ تۆكمه‌ بكاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ سوود وه‌رگرتنی‌زیاتر له‌بودجه‌ی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیتر ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ست نه‌بین به‌حكومه‌تی‌به‌غداوه‌ له‌كاتێكدا كه‌په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و حكومه‌تی‌ عیراق به‌قۆناغێكی‌قورسدا تێده‌په‌ڕێت.

پاراستنی ئاسایشیخۆراك

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مافی‌ خۆیه‌تی‌ بڕه‌ بودجه‌ی‌ خه‌رجی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌له‌حكومه‌تی‌ به‌غدا وه‌ربگرێت، بۆیه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ودانیشتووانه‌كه‌یه‌تی‌ كه‌ئه‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌ له‌به‌غدا وه‌ربگرێت‌و خۆی‌ هه‌ستێتبه‌دابینكردنی‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ی‌ دانیشتووانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌باشترینشێوه‌، دڵنیام له‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌م پرۆسه‌یه‌ هه‌ستێتده‌توانێت به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ی‌ هاووڵاتیان چاك بكات‌و به‌شه‌ ده‌رمانی‌ مانگانه‌ی‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كوردستانیش به‌باشترین شێوه‌ جێبه‌جێبكات، له‌هه‌مان كاتدا پێویستمانبه‌حكومه‌تی‌ به‌غداش نابێت ده‌رمان‌و به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌مان بۆ بنێرێت، له‌لایه‌كی‌تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه‌ به‌باشی‌ جێبه‌جێبكرێت ده‌توانین كه‌رتی‌ كشتوكاڵیش پێشبخه‌ین‌و هانی‌ جووتیارانی‌ كوردستانیش بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ زه‌وی‌ كشتوكاڵی‌ بكه‌نبه‌ به‌رهه‌می‌ گه‌نم‌و جووتیاران بچنه‌وه‌ گونده‌كانی‌ خۆیان‌و به‌رهه‌می‌ گه‌نم زۆربكه‌ین له‌ناوخۆی‌ كوردستان‌و هاورده‌ی‌ گه‌نم كه‌م بكه‌ینه‌وه‌و بێكاری‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌وهه‌لی‌ كاری‌ زیاتر فه‌راهه‌م بكه‌ین بۆ دانیشتووانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌باشی‌ ده‌بێت له‌پاراستنی‌ ئاسایشی‌ خۆراك له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، چونكه‌ ئاسایشی‌ خۆراكبۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستمان