ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی و ئەزموونی گەلان

جارێکی دی پرسی سەربەخۆیی کوردستان و ئەنجامدانی ڕاپرسی گشتی بۆتەوە باسێکی گەرمی بازنەی سیاسی و ئەکادیمی و شەقامی کوردی لە باشووری کوردستان بە گشتی. هەرچەندە لە میدیای بینراو و بیستراو و سایت و پێگەکانی سۆشیاڵ میدیا پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی وەک مژارێکی گەرم  شەن و کەو دەکرێ، بەڵام بەداخەوە بە دەگمەن ڕەهەندە جیاجیاکانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی شیدەکرێنەوە و زۆر جار ئەو پرسە بچوککراوەتەوە بۆ باسکردنی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و وڵاتانی دراوسێ و گەورەهێزان. یەکێک لەو لایەنانەی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی  کە گرنگە ئاماژەی پێبکرێ بریتییە لە ئەزموونی گەلان بەرەو سەربەخۆیی کە ئەوەش دنیایەک دەرس و پەندی گرنگی تێدایە کە ئێمەی کورد لە پرۆسەی هەنگاونانمان بەرە و ڕیفراندۆم و جاڕدانی سەربەخۆیی دەتوانین سوودی لێوەرگرین. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییە، لێرەدا چەند خاڵیک وەک داتا و زانیاری سەبارەت بە ئەزموونی گەلان بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی و جاڕدانی سەربەخۆیی دەخەینەڕوو.
 
– لە پاش جەنگی دووەمی جیهانی تا ئێستا  30 قەوارە لە جیهان لە ڕێگەی ڕاپرسییەوە سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاندووە و بوونەتە دەوڵەتی سەربەخۆ. 

– یەکێک لەو وڵاتانە جەزائیرە کە لە 1/7/1962 ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا. دانیشتوانی جەزائیر بە ڕێژەی 99.72% بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی جەزائیر دا و تەنها دوو ڕۆژ دواتر فەرەنسا ناچار بوو دان بە سەربەخۆیی جەزائیردا بنێ.

– لە هیچ یەک لەو وڵاتانە پرۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی پێشنیارێکی دەرەکی نەبووە، بەڵکو سەرکردایەتی سیاسی ئەو قەوارانە بە پشتبەستن بە خواستی زۆرینەی دانیشتوان ئەو پرۆسەیەیان دەستپێکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا کۆنتێکستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە پرۆسەی سەربەخۆیی دا گرنگە و پێویستی بە جۆرێک لە گرەنتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

– معدلی ماوەی پرۆسەی ئەنجامدانی ڕاپرسی تا جاڕدانی سەربەخۆیی ئەو 30 وڵاتە (ساڵێک و سێ مانگ) بووە. واتە بەگشتی  وڵاتان لە پاش ئەنجامدانی ڕاپرسی لانی کەم ساڵ بۆ ساڵ و نێوێکیان پێویست بووە بۆ جاڕدانی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی پراکتیکی.

– سکۆتڵەندا لە مانگی 3ی 2013 بڕیاری سازدانی ڕاپرسی دا بۆ سەربەخۆیی و لە مانگی 9ی 2014 ڕاپرسییەکەی ئەنجامدا کە بە ڕێژەی  55% لە لایەن دانیشتوانەکەیەوە ڕەتکرایەوە. لە نەخشەڕێگای سەربەخۆییدا، سەرکردایەتی سیاسی سکۆتڵەندا ماوەی ساڵ و نیوێکی دانابوو، واتە تا مانگی 3ی 2016، بۆ جیابوونەوەی یەکجارەکی لە شانشینی بەریتانیا. 

– مەرج نییە هەموو کات ڕیفراندۆم وەک میکانیزمێک شەرعیەت بداتە سەربەخۆیی و دانپێدانانی نێودەولەتی. 
هەرێمی کۆسۆڤۆی ی