جیهانی پڕ شه‌ڕو شۆڕی تره‌مپ ‌

هێشتا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌د رۆژی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ته‌واو نه‌كردووه‌، كه‌وتۆته‌ هه‌ڕه‌شه ‌‌و خۆگیڤكردنه‌وه ‌‌و چاوسووركردنه‌وه ‌‌و موشه‌كبارانكردن ‌و جوڵاندنی هێز، تره‌مپ به‌دوای بیانویه‌كدا ده‌گه‌ڕا تا ده‌ست به‌ده‌رخستنی باڵاده‌ستیی ئه‌مریكا بكات. 
تره‌مپ كه‌ له‌ جیهانی بزنسه‌وه‌ هاتۆته‌ ناو جیهانی سیاسه‌ت‌، هیچ باگراوندێكی سیاسی ‌و هیچ ئه‌زمونێكی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌، هێشتا نازانێ هه‌ڵوێستی سیاسی‌ و ریكلامی بازرگانی لێك جیا بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌م ‌و ده‌ست گورزه‌ كیمیاییه‌كه‌ی خان شیخۆنی قۆسته‌وه ‌‌و ویستی ریكلامێك بۆ هه‌ستی مرۆڤانه‌ی ئه‌مریكا بكا ‌و سزای دیكتاتۆره‌ دڕنده‌كان بدا.

راستییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا هیچ سوودێكی له‌ موشه‌كبارانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی شعێرات وه‌رنه‌گرتووه‌. وه‌ك زانراوه‌، له‌ ٥٩ موشه‌كی تۆماهۆك، ته‌نها ٢٣ موشه‌ك ئامانجه‌كانیان پێكاوه‌، دیاره‌ له‌ موشه‌كبارانه‌كه‌شدا تره‌مپ وه‌ك بازرگان بیری كردۆته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و موشه‌كانه‌ی كه‌ به‌كارهێنراون، ئێكسپایه‌ر بوون‌ و ده‌بوایه‌ فڕێ بدرێن، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی فڕێ بدرێن ‌و موشه‌كی تازه‌ به‌كاربهێنرێن، تره‌مپ به‌كارهێنانه‌كه‌ی له‌ فڕێدان پێ باشتر بووه‌. هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ كه‌متر له‌نیوه‌ی موشه‌كه‌ هاوێژراوه‌كان ئامانجه‌كانیان پێكاوه‌‌ و ئه‌وانی تر زۆربه‌یان كه‌وتونه‌ته‌ ناو ده‌ریاوه‌.

ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تره‌مپ ٢٠ خوله‌ك پێش گورزه‌كه‌ پۆتینی له‌ ده‌ستوه‌شاندنه‌كه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌، ئه‌و ٢٠ خوله‌كه‌ش به‌سه‌ بۆ چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه ‌‌و كه‌مكردنی زیانه‌كان.
گوتاری فه‌رمیی واشنتۆن باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رژێمی سوریا ٢٠%ی هێزی ئاسمانیی به‌هۆی موشه‌كبارانه‌كه‌وه‌ له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام وێنه‌ بڵاوكراوه‌كانی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان وا ناڵێن. پاش كه‌متر له‌ ٢٤ سه‌عات، ته‌له‌فزیۆنی روسیا گه‌یشته‌ شعێرات ‌و وێنه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی په‌خشكرد كه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی پێ نه‌گه‌یشتبوو. دیمه‌شقیش پاش گورزه‌كه‌ به‌ ماوه‌یه‌ك، فڕۆكه‌ی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی شعێراته‌وه‌ نارده‌ سه‌ر ئیدلب ‌و هه‌ندێ شوێنی بۆردومان كرد.

موشه‌كی تۆماهۆك له‌ بنه‌ڕه‌تدا توانای‌ وێران كردنی كه‌مه، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ر فڕۆكه‌ بكه‌وێ، وێرانی ده‌كا‌و دیواری خانوبه‌ره‌ش ده‌ڕوخێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ فڕۆكه‌ی لێ نه‌بێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ ده‌كرێ دیواری بیناكان بڕوخێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و موشه‌كانه‌ لێیان رانابینرێ شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان وێران بكه‌ن، ئه‌گه‌ر زیانیشی پێ بگه‌یه‌نن، زیانه‌كه‌ خێرا چاك ده‌كرێته‌وه‌.

پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ ئه‌