له‌ مه‌سعودیه‌وه‌ بۆ مالیكی و ئه‌وانی تر: روانینی نوخبه‌ى عه‌ره‌بی بۆ كورد!

 
( شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌ب‌و كورد)  ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ده‌ربڕینه‌ هه‌ره‌ ناشیرینانه‌ی كه‌ له‌ مێژووى درووستبوونی عێراقه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر به‌ گوتن ده‌گوترێت به‌ڵكو سیستێمه‌ تۆتالیتاره‌ ناسیونالیسته‌ شۆڤێنییه‌كانی عێراق هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ ئه‌وه‌ له‌ لای كۆی عه‌ره‌بی عێراق درووست بكه‌ن كه‌ كورد دوژمنی سه‌ره‌كی عه‌ره‌به‌. له‌ راستیشدا له‌و تێڕوانین‌و بۆچوونه‌یاندا رژێمه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتوو بوون‌و سه‌رباری كوشتن‌و بڕینی عه‌ره‌بی عێراق له‌لایه‌ن رژێمه‌كانی عێراقه‌وه‌ ئه‌و رژێمانه‌ توانیوویانه‌ كۆنترۆڵی رووبه‌ری كۆنه‌ستی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی عێراق بكه‌ن‌و به‌ دژی كورد بیانجوڵێنن، به‌ جۆرێك كه‌ وه‌ها له‌ جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی عێراق تێبگه‌یه‌نن كه‌ كورد نه‌ك هه‌ر مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب به‌ڵكو ئه‌و دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌شه‌ كه‌ له‌ پێناوی پاراستنی عێراقدا كوشتن‌و له‌ ناوبردنیان ده‌چێته‌ ئاستی ئه‌ركی نیشتیمانی‌و ته‌نانه‌ت ئایینیشه‌وه‌.

بێگومان ئه‌م تێڕوانینه‌ی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به‌ كورد ره‌گ‌و ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و تێڕوانینه‌ ره‌گه‌زپه‌رستی‌و خێله‌كییه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عه‌باسییه‌كاندا درووست بوو كه‌ دیوارێكی گه‌وره‌یان له‌ نێوان خۆیان‌و هه‌موو ئه‌وانی تردا درووست كرد كه‌ كورد به‌ گوێره‌ى عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ویتر بوو به‌ تایبه‌تی كه‌ كوررد به‌شدارییه‌كی ئاشكرای هه‌بوو له‌ راپه‌ڕینی بابه‌كیدا دژی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت. سیاسه‌تی خه‌لافه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو ئه‌وانی غه‌یری عه‌ره‌ب كه‌ سیاسه‌تی خه‌لافه‌تیان به‌ دڵ نه‌بوو به‌ شعوبی ناودێرده‌كردو ئه‌وه‌ش مانای به‌ دوژمن دانانی هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ تایبه‌تی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كوردو فارس ئه‌و ناوهێنانه‌یان به‌رده‌كه‌وت. هه‌ر كه‌س‌و گروپ‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌وتایه‌ته‌ ژێر پیناسه‌ى شعوبییه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ ئه‌وی دوژمنی سه‌رسه‌خت حساب ده‌كراو به‌و پێیه‌ش كوشتن‌و له‌ ناوبردنی نه‌ك هه‌ر حه‌ڵاڵ بوو به‌ڵكو ئه‌ركیش بوو. وه‌كو گوتمان ده‌سه‌ڵاته‌ ناسیونالیسته‌ تۆتالیتاره‌ كورتبینه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ئه‌م ژێیه‌ی سۆزو عاتیفه‌ى عه‌ره‌بی عێراقیان له‌راندووه‌ته‌وه‌و به‌وه‌ش جه‌ماوه‌ریان بۆ دژایه‌تی كورد ئاماده‌ كردووه‌. 

له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا هه‌ندێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ ناسیونالیسته‌ تۆتالیتاره‌كانی عه‌ره‌ب یارمه‌تی عێراقیان داوه‌ به‌دژی كورد. به‌رده‌وامیش ناسیونالیست شۆڤێنی عه‌ره‌بی له‌ نیشتیمانی عه‌ره‌بیدا هه‌مان ئه‌و ژێیه‌یان له‌راندووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌نێو نوخبه‌ى رۆشنبیری عه‌ره‌بیشدا به‌رگریكردن له‌ رژێمه‌ تۆتالیتاره‌ دژه‌ كورده‌كانی عێراق شتێكی ئاشكراو له‌به‌رچاو بووه‌. له‌ مێژووى فیكرو رۆشنبیری عه‌ره‌بیدا به‌ ده‌گمه‌ن پیاوێكی وه‌كو هادی عه‌له‌وی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نكوڵی له‌ ناسنامه‌ى عه‌ره‌ببوونی خۆی بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌ى كه‌ رژێمی عێرراق له‌ عێراقدا به‌رامبه‌ر به‌ كورد كردوویه‌تی به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌نفال‌و وێرانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا.

له‌ مێژووى ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیی ئیسلامیدا له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ جوڵه‌یه‌ك به‌دژی ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ درووست ببووایه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌ ناوی لادان‌و دژایه‌تیكردنی ئیسلامه‌وه‌ تاوانبار ده‌كرا، ناسیونالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌بیش هه‌ڵگری هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌و هه‌موو ئه‌وانی غه‌یری عه‌ره‌ب به‌رده‌وام وه‌كو دوژمن بینیووه‌و له‌ چوارچێو