ڕیفراندۆم لە تورکیادا چی دەگۆڕێت؟ ‌‌

یاڵچین ئاکدۆغان، کە یەکێکە لەدەستەی دامەزرێنەری ئاکپارتی و لە زۆربەی کابینەکانی حکومەتی ئاکپارتیدا  پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەبوە و هاوکات ئەندامی شاندی دانوستاندنی (دۆڵمە باخچە) بوە  لەگەڵ نوێنەرانی هەدەپە دابوە بۆ پرۆسەی ئاشتی ودێمۆکراتی دەڵێ بەنەمانی ئەردۆغان لەدەسەڵاتدا ئەم سیستەمەی ئێستاش نامێنێ ولەبەریەکهەڵدەوەشیتەوە، چونکە سیستەمەکە لەداهێنانی خودی ئەردۆغان خۆیەتی لەگەڵ خۆیدا هاتوە لەگەڵ خۆشیدا دەڕوات . ئاکدۆغان دەڵێ  ریفراندوم سەربکەوێ، یا شکستبهێنێت، ئەردۆغان تا ساڵی ٢٠١٩ سەرۆک کۆمارە ودوای ئەوەش بۆی هەیە دوجار خۆی کاندید بکاتەوە بۆ ٢٠٢٩-٢٠٣٠.
ڕیفراندومەکە کاتەکەی بەسەردەچێت
لەراستیدا قسەکەی ئاکدۆغان تەنها یەک ئامانجی لەپشتەوەیە، ئەویش ئەوەیە، کەدەنگدەر ناچاربکات ئیرادەی خۆی ڕادەستی ئاکپارتی بکاتەوە… بۆ نمونە دەڵێ پێویستمان بەدرێژکردنەوەی باری نائاسایی نەماوە، کەلە ١٩/٣ /٢٠١٧ رۆژ دوای ڕیفراندومەکە کاتەکەی بەسەردەچێت، چونکە ئەگەر ئاکامەکە بە(بەڵێ) نەبێت، ئەوا باری نائاسایی و هەڵبژاردنێکی پێشوەخت خۆیان دەسەپێننەوە بەسەر تورکیاداو بۆ هەردۆخەکەش ئاکپارتی کۆمەڵێک (قەرارنامە*) ی ئامادەکراو هەیە… بێ ئەوەی هێشتا دەنگ لەسەر سیستەمەکە درابێ قەرارنامەکان جێگەی دەستور دەگرنەوە. لەلایەکی ترەوە ئاکپارتی دەمێکە کار لەسەر نویکردنەوەی ئومێد دەکات لەسەر دەنگەدەر، ئەویش بەوەی، کە کۆی دامەزراوەکانی خستۆتە بواری خزمەتی بانگەشەوە وئەو تیمانە کۆلان بەکۆلان و دوکان بەدوکان دەگەڕێن ودەچنە هەمو کارگە وشوێنی ئیشەکان و خاوەن کارگەکان ناچاردەکەن، کە خەڵکە بێ ئیش وکارەکان دابمەزرێنن لەڕێگەی چەند کارئاسانیەکەوە وەکو دابینکردنی (سیگۆرتە*)ی خانەنشینی وتێچوی تەندروستی کرێکارەکەوە لەلایەن حکومەتەوە، کە خاوەن کار لەم دۆخەدا دەستی کاری هەرزانی دەستدەکەوێ وگەنجە بێکارەکەش دەبێتەخاوەنی کاری تایبەتی خۆی بژیوی دابین دەبێت و ئاکپارتیش دەنگەکەی بۆ خۆی مسۆگەر دەکات، ئەمە جگە لەوەی ئاکپارتی لەشکرێک تایبەتی  پسپۆڕی پێکهێناوە، کە کەس نازانێت پلەو پۆستی حکومی وپێگەی کۆمەڵایەتیان چیە؟ بەهەمو تورکیادا دەگەڕێن و پیداویستیەکانی ناوماڵ وەکو بەفرخەرەوە و فەردە برنج وپارە دەبەخشێننەوە ودەڵێن بە(بەڵێ) ی ئێوە ئومەتی ئیسلام سەردەکەوێ وبروانن، کە هێشتا سیستەمەکە دەنگی لەسەر نەدراوە رادەی بێکاری کەمیکردوە، ئەگەر دەنگتان بە بەڵێ بێت، ئەوا ئیسلام سەردەکەوێ بیکاریش نامینیت وسەری هەمو دونیای ئیسلامی بەرزدەکەنەوە، هەر بۆیە ئاکپارتی ئەوەندە گوێ نادات بەدەنگی دلێری بەرەی (نەخێر) لەکوێ ولە چ ناوچەیەک دەنگی نەخیر بەرز و نزمە هیچ گرنگ نیە، چونکە چارەنوسی ئیسلام بەندە بە دەنگی بەڵێی ئێوەوە.
 هەمویانی لەگۆشەیەکی تەسکدا قەتیسکردوە
بەڵام چاودێران وشارەزایانی تورکیا پێانوایە، ئەگەر ئەردۆغان دڵنیا نەبێ لەسەرکەوتنی (بەڵێ) بۆ گۆڕینی دەستور هەرگیز بریاری بڕێنەرەوەی ڕیفراندومی نادا، ئەردۆغان دڵنیایە لەبردنەوە، بۆیە  بێپەروایە لە ڕکابەرەکانی، کەهەمویانی لەگۆشەیەکی تەسکدا قەتیسکردوە وکۆی دامەزراوەکانی میدیایی بۆ خۆی قۆرخکردوە دەنگی نارازی نەیارەکانی تەنها فەیسبوک و تویتەریان بەدەستەوەماوە…. رۆژنامەکان، تیڤیەکان، ئەوانەی، کەماون دانەخراون هەر هەمویان لەخزمەتی سەرکەوتنی ئاکپارتیدا  چالاکی دەنوێنن. جگە لەوە دەنگی ئۆپۆزۆسیۆنی خەفەکردوە، جەهەپەی بێبەرنامە روبەڕوی ڕیفراندومکردۆتەوە وخەریکی زوڕنا کۆنەکەی سالانی ١٩٣٠،  سیاسەتوانە هەرەبەتواناکانی هەدەپەی  لە زیندانەکان ئاخنیوە، مەهەپەی دابەشی دوکردوە.
توانای مانۆڕی سەرسورهێنەری هەیە 
خودی ئەردۆغانیش لەئێستادا وەکو ئەو پۆستەی داهاتوی ڕەفتار دەکات وبڕیار دەدات و (١٨) مادەکەی چۆن گۆڕی ؟ ڕیفراندومەکەش ئەوها دەباتەوە و لەکۆتاییدا کلیلی سەرکەوتن هەر لای ئەردۆغان دەبێ! چونکە ئەردۆغان ئەگەر لەفکریشدا کەمدەرامەت بێت، ئەوا لەدەولەتمەداری ودەسەلات بەڕیوەبردندا سەرۆکێکی (پراگماتیکی)ە و توانای مانۆڕی سەرسورهێنەری هەیە، لەوانە لای ئەردۆغان زۆر ئاسانە دۆست دەکاتە دوژمن و دوژمنیش دەکاتەوە دۆست ولەشەو وڕۆژێکدا بادەداتەوە وەکو بینیمان لە دۆخی ئیسرائیل – ڕوسیادا – سوریا – عێراق – ئێران… لەگەڵ ئەوروپادا گەیشتۆتە مریشکە ڕەشە، بەلام ڕەنگە بتوانێ تا رۆژی ١٦ ی ئەپریل خۆی راگرێت وئە