ئاشكرایه شه‌یتان و ره‌حمان دوو زاراوه‌ى ئایینین و له چه‌مكی ئایینی‌دا هه‌ردووكیان بكه‌رن. یه‌كه‌میان بكه‌رێكی خراپه‌و دووه‌میشیان بكه‌رێكه باشه. لێره‌دا ره‌حمان بریتیه له یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ شه‌یتانیش بریتیه له پارتی، به‌ڵام ئه‌و واقیعه تاڵه‌ى كه نوخبه‌ى سیاسی و حیزبیی كوردى درووستیان كردووه كارى گه‌یاندووته ئاستێك له نێوان شه‌یتان و ره‌حماندا جیاوازییه‌ك نه‌مێنێت به واتا به‌جۆرێك كاریان كردووه جه‌ماوه‌رى هوشیاریى سنووردار نه‌زانێت جیاوازى له نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه‌دا چیه چونكه هه‌ر لایه‌نه ئه‌ویترى به‌رامبه‌رى به شه‌یتان ده‌زانێت. به‌هه‌رحاڵ له درێژه‌ى ململانێكانی پارتی و لایه‌نه‌كانی تردا نوخبه‌ى سیاسی و راگه‌یاندنی حیزبی رۆژنامه‌نووسی حیزبی و رۆشنبیرى حیزبی به پله‌ى یه‌كه‌م و راگه‌یاندن و، رۆژنامه‌نووس و، رۆشنبیرى پاشكۆ حیزبی به پله‌ى دووه‌م كه پێیاخۆشه ئاوه‌كه لێڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ى مه‌له‌ى خۆیان باش بكه‌ن، فه‌زایه‌كیان درووستكردووه كه تیایدا دیواره‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ك و پارتی له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌ستوور بێـت به ئه‌ندازه‌ى دیوارى جیاوازى نێوان شه‌یتان و ره‌حمان.
روانینی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆ پارتی ئه‌وه‌یه كه پارتی شه‌یتانێكی نه‌گریسه شایانی ئه‌وه‌یه هه‌موو رۆژێك هه‌زاران جار به‌نه‌فره‌ت بكرێت. له‌كاتێكدا ئه‌م سێ لایه‌نه كه پارتی به شه‌یتان ده‌زان، خۆیان له هه‌ڵوێستی ره‌حماندا داده‌نێن. پرسیارى لۆجیكی ئه‌وه‌یه ئایا له‌و كاته‌ى چه‌مكی خێر‌و شه‌ڕ، واته ئه‌و دوو چه‌مكه‌ی شه‌یتان و ره‌حمان به‌رهه‌مهێنین، هیچ هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ ناوه‌ندگیرى و پێكه‌وه كاركردن له نێوان شه‌یتان و ره‌حماندا؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه به‌رده‌وام ره‌حمان یان هێزى خێر خۆى به باڵاده‌ستتر زانیووه‌و نه خۆى له به‌رده‌م شه‌یتاندا به بچووكتر زانیووه‌و نه له‌به‌رده‌میدا بچووكترو بێ هێزتر بووه‌و نه له‌به‌رده‌می شه‌یتاندا چه‌ماوه‌ته‌وه‌و نه كڕوونشی بۆ شه‌یتان بردووه‌و نه ماستاو مامه حه‌مه‌یی بۆ كردووه‌و نه به‌رتیل و نه پاره‌و نه هیچی لێ وه‌رگرتووه‌و نه به‌وه‌ش رازیبووه كه دایه‌لۆگی له‌گه‌ڵدا بكات. هه‌ڵبه‌ت هیچ كاتێك شه‌یتان ئه‌وه‌نده باڵاده‌ست نه‌بووه به‌سه‌ر ره‌حماندا، كه له لوتكه‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌ره‌و خواره‌وه سه‌یرى ره‌حمان بكات و بتوانێت ره‌حمان ده‌سته‌مۆ بكات. هه‌روه‌ك له‌و هه‌موو سامانه‌ى كه شه‌یتان هه‌یه‌تی و ئاشكراشه حه‌رامه‌و به ناڕه‌وا ده‌ستی كه‌وتووه كارێكی نادرووست بووه كه لێی ببه‌خشێت به ره‌حمان. ئاشكرایه هه‌موو ئه‌وه‌ى شه‌یتان هه‌یه‌تی نامه‌شروعه‌و ناڕه‌وایه، باشه ره‌حمان چۆن ده‌توانێت ئاماده‌ى وه‌رگرتنی حه‌رام بێت و له شه‌یتانیشی وه‌ربگرێت؟؟
به‌ڵێ ئه‌و فه‌زایه‌ى ئێستا له كوردستاندا درووستكراوه ئه‌وه‌یه كه پارتی كراوه‌ته شه‌یتان و سیانه‌كه‌ى تریش ره‌حمانن، ره‌نگه له‌م رووه‌وه یه‌كگرتووى ئیسلامی له هیچ به‌ره‌یه‌كیان نه‌بێت. پرسیارى سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ى یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ، ئایا ئێوه كه ئێستا پارتیتان كردووه‌ته شه‌یتان چۆن و به چ لۆجیك و به چ رێگایه‌ك دایه‌لۆگی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟ به چ لۆجیكێك پرۆژه‌و نه‌خشه رێگاى كار بۆ دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شه‌یتاندا ئاماده ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئێوه به‌راست ده‌تانه‌وێت دایه‌لۆگ له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن جارێ هه‌وڵبده‌ن پارتی بهێننه‌وه پێگه‌ى مرۆڤــ و كورد، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌ك ره‌حمان به‌ڵكو مرۆڤی ئاسایش بن ناتوانن له‌گه‌ڵ شه‌یتان دایه‌لۆك بكه‌ن، ئه‌ى باشه ئه‌گه‌ر ئێوه مرۆڤن و ئه‌و شه‌یتان چۆن ده‌توانن له‌سه‌ر خوانی یه‌ك ده‌سه‌ڵات كۆببنه‌وه؟ ئایا