ئاشكرایە نەوت و غازی سروشتی دو سەرچاوەی گرنگی وزەن لە دونیادا و كەرەسەی سەرەكی هەمو پێشكەوتن و داهێنان و پیشەسازیەكانن. هەربۆیە دابەزینی نرخەكانیان دەبێتە هۆی رودانی كارەسات و قەیرانی گەورەی دارایی لەدونیادا بە تایبەتیش بۆ ئەو وڵاتانەی كە داهاتی سەرەكیان لەنەوتەوە دەست دەكەوێت و نەوت هەناردە دەكەن.
نرخەكانی نەوت لەمانگی 6/ 2014دا نزیكەی (115) دۆلار بو، بەڵام لەسەرەتای ساڵی (2015)ەوە تاكو ئێستا نرخەكەی گەیشتە خوار (30) دۆلار و لە ئێستادا (50) دۆلارە بەنزیكەی (60%) نرخەكانی دابەزیوە.
وڵاتانی كەنداوی عەرەبی بەتەنها (261) ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشتوە لە مانگی 6/2014وە تاكو ئێستا بەهۆی دابەزینی نرخەكانی نەوتەوە. ((سعودیە 185 ملیار دۆلار، قەتەر 3ر31 ملیار، ئیمارات 5ر24 ملیار، كوەیت 3ر15 ملیار، سەڵتەنەی عومان 8ر3 ملیار، بەحرەین 1 ملیار دۆلار)).
هۆكارەكانی دابەزینی نرخەكانی نەوت بریتین لە:
1. داواكاری لەسەر كڕینی نەوت كەم بوەتەوە بەهۆی زۆری لە بازاڕدا بەهۆی بڕیاری ئەمەریكاوە بە زیادكردنی بەرهەمی نەوت.
2. بەرزبونەوەی نرخی دۆلار.
3. نەبونی كاریگەری گەورەی جەنگ و شەڕ و شۆڕەكان لە عێراق و لیبیا وەك دو وڵاتی گەورەی نەوتی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت كە بە پێچەوانەی هەمو پێشبینیەكانەوە بو كە دەوترا نرخەكان بەرزتر دەبنەوە.
4. وڵاتەكانی هەناردەكاری نەوت سوربون لەسەر مانەوەی پشكی بەرهەمی خۆیان لەبەرهەمی نەوت.
5. جێگیربونی ئابوری دونیا و راوەستانی تێكڕای گەشەی بازاڕەكان لە یابان و ئەمەریكا و ئەوروپادا.
6. بەهۆی قەیرانی دارایی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا و یابانیشەوە داواكاری لەسەر نەوت كەمبوەتەوە كە ئەوانە بازاڕی گەورەی دونیان بۆ بەكارهێنانی وزە.
7. پێشبینیەكانیش هەموان بۆ ئەوە دەچن كە نرخەكان هەر بەنزمی بمێنێتەوە تا ساڵی (2018) و دواتریش. چونكه وڵاتانی ئوبیك و دهرهوهی ئۆبیكیش زۆر ئیلتیزام ناكهن به بریاری كهمكردنهوهی بهرههمهوه.
بەم شێوەیە قەیرانی دارایی لەدونیادا بەردەوام دەبێت.
لەعێراق و كوردستانیشدا بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت و داهاتی تاكی كورد هەر بەم شێوەیەی ئێستا دەمێ