ئاو سامانێکی نیشتمانی گرنگە و سەرچاوەیەکی گرنگیشە بۆ مرۆڤایەتی بەمەبەستی بەکارهێنانی لەچەند بوارێکی جیاجیای ڕۆژانەدا، ئەمە جگە لەوەی کە ( ئاو ) بە زێڕی سپی پێناسەش کراوە .
٢٢ى ئازارى هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانی ئاو دیاریکراوە، کەلە ڕاستیدا نەک دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئاو، بەڵکو پێویستە هەموو ڕۆژەکانی ساڵ پلان و نەخشە ڕێگای بەردەوام هەبێت بۆ گرنگیدانی زیاتر بە ئاو، چونکە بەردەوامی ژیان پەیوەستە بەئاوو سەرچاوەکانیەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان دابەشبونی گۆی زەوی (۲۳٪ )ی وشکانی و(۷۷٪) ی ئاوییە و کۆی گشتی ئاوی جیهانیش نزیکەی( ۱۳٥۷) ملێۆن ونیو کیلۆمەتر سێجایە کە (۹۷٪) ی ئاوی زەریاکانە و سوێرە و ( ۲٪) و پۆینت ٨۷ یشی ئاوی سازگارە .
دابەشبونی بڕی ئاویش بەسەر کیشوەرەکانی دنیا و ژمارەی دانیشتوانەکەی جودایە و ئەوەش یەکێکە لەگرفتەکانی سەرهەڵدانی کێشە و قەیرانی ئاو، بۆ نمونە کیشوەری ئاسیا کە(٦۰٪ ) دانیشتوانی گۆی زەوی پێکدێنێت کەچی( ۳٦٪ ) ی ئاوی جیهان لەو کیشوەرەدایە، بەڵام کیشوەرێکی وەکو ئەمریکای باشور کە تەنها( ٦٪) ی دانیشتوانی جیهان لەخۆ دەگرێت لە (۲٦٪ )ی ئاوی جیهانی تێداکۆبوەتەوە.
وەبەکارهێنانی ئاویش لەنێوان وڵاتە پێشکەوتوو پاشکەوتوەکاندا جیاوازییەکانیان ئاسمان وڕێسمانە، بۆ نمونە لەوڵاتانی پێشکەوتودا (۷۰٪) ی ئاو بۆ کشتوکاڵ و (۲۰٪ )ی بۆ پیشەسازی و( ۱۰٪ )یشی بۆکاروباری نێوماڵ بەکار دەهێنرێت، بەڵام لەوڵاتانی تازەگەشەکردودا (۸٥٪ ) بۆ (۹٥٪ )ی بۆ کشتوکاڵ و (٥٪) بۆ (۱٥٪) ی بۆ پیشەسازی و ناو ماڵ بەکار دەهێنرێت .
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕاپۆرتەکانی کەجێی باوەڕن ڕێژەی کەمبونی ئاوی پاک بۆخواردنەوە و پێداویستیەکانی ڕۆژانە لەکەمبونەوەدایە و بەپێی پێشبینیەکانیش لەساڵی (۲۰۳۰)دا ڕێژەی (٤۰٪) ئاوی سەر زەوی بەبەراورد بەپێداویستی ئادەمیزاد کەمدەکات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کەئێمەش بەشێکین لێی زۆرترینی ئەو قەیرانە بەرۆکی دەگرێت، بۆیە دەبێت خاوەن پلان ونەخشەڕێگای هەمەجۆربین .
ئایا هەرێمی کوردستان قەیرانی ئاوی هەیە؟
بەپێی وتەی شارەزایانی بواری جیۆلۆجی و ئاو، هەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە( ٤٥) ملیارمەتر سێجا ئاوە، بەپێی ڕەشنوسی نەخشەڕێگای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە (۲۰۱٤ بۆ ۲۰۱٨ ) دا هاتووە کە هەرێم خاوەنی (۳۰ ) ملیار مەتر سێجا ئاوی سەر زەوی و( ٥ ) ملیار مەترسێجا ئاوی ژێر زەوییە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان لەئێستادا پێویستی بەکەمترلە( ٨ )ملیارد مەترسێجا ئاو هەیە .
واتا هەرێم زیاتر لەچوار هێندەی پێداویستیەکەی خاوەنی ئاوە، بەڵام نەتوانراوە نەئاوی پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت و نە زۆرین