لەساڵی (١٩٢٣) دا لەتەشکیلاتی حکومەتەکەی شێخ مەحمودا، کاتێک حەمدی شاعیر جامی توڕەبونی لەپڕێز ئەبێتو کەلێنو کەلەبەرەکانی گەندەڵی ئەگاتە ئاستێک کە ئیتر لەوزەدا نامێنی، شیعرە بەناوبانگەکەی (بۆ ئیدارەی کوردستانی خوارو) ئاڕاستەی حکومەت ئەکا بێ دەست گرتنەوە ئەکەوێتە هەڵماڵینی پەردە بەڕوی ناعەدالەتیدا، بەناووناونیشانەوە هەمو عەیبوعارەکانی ئەخاتە رو کە رەنگە هەر حەمدیو پیرەمێرد زاتی ئەوەیان کردبێ لەڕوی شێخو حکومەتەکەیدا دەم هەڵهێننەوە، بۆ وەبیرهێنانەوەی خوێنەری بەڕێز ئەوا سەربوردەیەک لەو قەسیدە بەرزە ئەخەینە بەر دیدەتان، یەک دو کۆمێنتی بچوکیشی لەسەر ئەدەین ئەوسا دێینە سەر باسەکەی خۆمانو ئەڵێین بۆ ئەم رۆژگارەش دەست ئەدا، دەردەدڵی خۆمان ئەکەین کە دڵنیاین دەردەدڵی زۆرێک لەخەڵکی ئەم مەملەکەتەیە، ئەبینین دەقاودەق بۆ ئەمڕۆش بەرگێکە پر بە بەرمانە، هەر کەسیش حەزی کرد زیاتر قوڵ ببێتەوە لەباسەکەدا ئەوا دیوانەکەی حەمدی شاهیدێکی راستەقینەی ئەو دەورو زەمانەیە ، بەیت بە بەیت بەراوردی بکات لەگەڵ ئەمڕۆدا خۆی بەویژدانەوە بیخاتە سەر تەرازوی عەقڵو عەدالەت.
باسی تەشــکیلاتی ثانـــی هـەر ئەکەم بۆ پێــکـەنین
کەمترین بو گەورەتر هەم گەورەتر بو کەمترین
ئەبێ زاتێکی وەک حەمدی چەند جەرگی ژانی کردبێ؟ کە بەوجۆرە لەحاڵی حکومەتو مەملەکەتی روانیبێ ئەو راستیەشی بەدروستی دیوە کە کەسانی ناشایستە لەو تەشکیلاتە وەزاریەدا جێگەی باڵایان پێدراوە، هەر بۆیە لەوەدا چاک پێکاویەتی کە بەپێکەنینەوە باسی کەسانی ئاستنزمی کردوە کە لەبنسێبەری ئەو دامودەزگایەدا پێگەیشتون. کەسیشی لێ نەبواردوە، خۆ ئەگەر لەتەشکیلاتی سانی ئەو زەمانەو تەشکیلاتەکانی ئەمڕۆ بڕوانین ، ئەتوانین بڵێین مانگ دیارەو عەوەجەی پەنجە ناکات، نەک چاودێری سیاسیو هەڵگری بڕوانامەی تەزویرو قەڵبو ڵیکۆڵەری ناڕۆشنبیر، بگرە تاکی ئاسایی ئەم کۆمەڵگایە گشت قەڵبەو دەلاقەکانی ئەم ئیدارەیەت بۆ ئەژمێرێ، کە ئەگەر مێژونوسی بەویژدان بینوسێتەوە نەک مێژونوسی دەربار ئەوا رەنگە بەدەیان هەزار لاپەڕە تۆمار بکرێت.
کورد ئەمە یەکەم جاری نیە چانسی سەربەخۆیی لەدەرگاکەی بدا، بەڵام ئەوەی جێی هەڵوێستەو لێکۆڵینەوەو شرۆڤەیە، ئەوەیە بۆ ئەم خەونە نەهاتۆتە دی؟ تائەمڕۆش لەمەحاڵەوە دورنیە!!
دیارە هەمو گەلێک یاکۆمەڵگەیەک حەقی خۆیەتی مافی چارەی خۆنوسینی هەبێتو بڕیار لەدواڕۆژی خۆی بدات، کوردیش لەدەرەوەی ئەم هەسارەیە نیە، هەمان مافی هەیە بەڵام بابزانین فاکتەکانی نەهاتنە دی ئەم خەونە چیە؟ بۆ ئەمڕۆ بۆتە دوبارەبونەوەی دوێنێ، ئەوەتا حەمدی بەجۆرێک لەکاربەدەستێکی ئەو دەمە قەڵس ئەبێ کە ناونوسینەکەشی بەڕەوا نابینێ لەدیوانەکەیدا هەر بۆیە ئەفەرموێ …….
کاتبی مـا بەین بو (طاهیر) تەرجەمەی حاڵــی بکەم
پیس ئەبــێ دیوان لەپاشـا موستـــەحەققـــە بۆ دڕیـــن
جائێوە بڕوانن، بزانن ئەمڕۆ لەو رۆژە نەهامەتی تر نیە؟
ئەگەر لەحکومەتەکەی شێخدا تایەرە فەنی وەزیری نهێنی بوبێت ژێر بەژێر پیاوی تورک بوبێت، شاعیرێکی وەک حەمدی ئەوەندە لێی بێزار بوە ناوهێنانەکەی بەگڵاو زانیوە، ترسی ئەوەی هەبوە ڕوپەڕی دیوانەکەی پیس بکات، ئەوا ئێستا تایەرەفەنیەکان ئەوەندە زۆرن لەژمارە نایەن، بەڕۆژی روناک فەرمو لەنەوەی ئەتاتورک ئەکرێو لای سەروی بۆ چۆڵ ئەکرێت کاتێکش قارداشەکان ئەمربفەرمو