ئابووری لێبراڵیزم

مه‌زهه‌بێكی‌ ئابووریه‌ و  واده‌بێنێت كه‌ ده‌وڵه‌ت نابێت ئیشو كاری‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌ سه‌رپه‌ریشتی‌ بكات . هه‌روه‌ها مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نیه‌ ده‌ستوربه‌داته‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانه‌وه‌ كه‌ دروست ده‌بێت  له‌ نێوان تاكه‌كان و  چینه‌كان  یان  نه‌ته‌وه‌كان دا . 

به‌م مانایه‌ زۆر جاران  ده‌وترێت  لیبراڵێه‌تی‌ ئابووری‌. وه‌ها باوه‌  باوه‌ڕی‌   ئابووری‌  لێبراڵیزم  به‌م لایه‌نانه‌وه‌ بناسێنرێ‌ . ئابووریی‌ بازاڕ ئامرازی‌ به‌رهه‌م هێنان ئه‌هلی‌ بێت و  ڕێ‌ بگیرێ‌ له‌وه‌ی‌  بازاڕ بخرێته‌ ژێر ڕكێفی‌ سیاسه‌ته‌وه‌ .
به‌ڵام له‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا گۆڕانكاریی‌  گرنگ هاتنه‌ كایه‌وه‌ . 

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌  سیاسه‌ت ده‌ست بخاته‌ ئابووری‌ بازاڕه‌وه‌  خه‌سڵه‌تێكه‌ له‌ لێبراڵیزمی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌ مدا جێگێر بووه‌ ، هه‌ر له‌م خاڵه‌شدا لێبراڵیزم  زیاتر گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ردا هاتووه‌  به‌ر له‌ هه‌رشتێك ده‌بێ‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانی‌ گۆڕانكاری‌ له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا پشت كرایه‌  باوه‌ڕی‌ (سیاسه‌تی‌ ده‌ست نه‌خستنه‌ ناو  ئابووری‌ بازاره‌وه‌ ) لیبراڵیزم ئه‌و ده‌مه‌ ڕووی‌ خه‌باتی‌ كرده‌ بیرازی‌ جڤاكی‌ و قانوونی‌ وه‌ها كه‌ چاره‌سه‌ری‌ بۆ ئه‌نجامه‌ جڤاكییه‌كانی‌ ئابووریی‌ بازاڕ بدۆزێته‌وه‌ و ڕێیان لێ‌ بگرێ‌.

گه‌له‌كۆمه‌كیی‌ نێو  بازاڕِی‌ كار ،ئه‌گه‌رچی‌ دیمانه‌ی ئابووری‌ به‌ مۆنۆپۆلی‌ داده‌نا و ده‌با قه‌ده‌غه‌ بكریت،  له‌لایه‌ن لیبراڵیزمه‌وه‌   سه‌لمێندرا .له‌ بیست و سییه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا . لیبرالی‌ وه‌ك  له‌ سوید  مێتۆدی‌  دیمانییه‌كیان داڕشت  بۆ  ڕێك كردنی‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ ئابووری‌ واته‌ پێش گرتن له‌  هه‌ڵه‌ی‌ ئابووری‌ .

زووتر لیبراڵیزم باوه‌ڕی‌  وه‌ها بوو كه‌( هه‌ڵه‌ی‌ ئابووری‌ )شێوازێكی‌  سروشتی یه‌  بۆ خۆ ده‌رمان كردنی‌  ئابووری‌ . ئه‌م دیمانه‌ نوێیه‌ نۆره‌یه‌كی‌ چالاكی‌ دا به‌ ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران كه‌ ده‌ستكاری‌ دۆخی‌ ئابووری‌ بكه‌ن . ئه‌میشیان له‌ ڕێی‌ ڕێك  كردنی‌ بڕی‌ پاره‌وه‌ ، پاش شه‌ڕی‌ جیهانی‌ دووه‌م  ئه‌م 

سیاسه‌ته‌ له‌ ئه‌وروپای‌ ڕۆژئاوا  و ته‌نانه‌ت له‌ ویلایه‌تی‌ ئه‌مریكاش  به‌ گشتی‌ سه‌لمێندرا . واته‌ ده‌زگای‌ ده‌وڵه‌ت كه‌وته‌ به‌رهه‌م هێنانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و كاڵا , ئه‌و ده‌زگایانه‌ش به‌ پاره‌ی‌ باجی‌ سه‌ركه‌وته‌ ده‌بران به‌ڕێوه‌ . باج گرنتی‌  سه‌ركه‌وته‌ ده‌كاته‌وه‌  ده‌ست تێوه‌ردانێكی‌ فراوان  له‌  دابه‌ش بوونی‌  ئه‌و داهات و سامانه‌ی‌ بازاڕ ده‌یدات .  لیبرالان له‌م خاڵه‌دا  دووچاری‌ گرفتێكی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دژوار بوون .  له‌لایه‌ك نه‌رێتی‌ بیری‌  لیبراڵ,له‌ نا