رونكردنەوەیەكی پێویست:
لە رۆژانی (13، 14/11/2012)دا لە شاری بەغدا، وەزارەتی رۆشنبیری عیراق، بە هاوكاری یەكێتی ئەدیبو نوسەرانی عیراق، میهرەجانێكیان رێكخست بەناونیشانی (بغداد عاصمە الپقافە العربیە)، داوا لە بەندە كرابوو كە موحازەرەیەك بۆ ئەو میهرەجانە ئامادە بكەم، ئەز بڕیارمدا كە دەبێت تەوەری سەرەكی موحازەرەكەم شاری سلێمانی بێت، لەبەر دوو هۆ: یەكەم: ئەمساڵا سلێمانی پێ دەخاتە تەمەنی 228 ساڵەیەوەو دەبێت دەستو دیاری منیش ئەم موحازەرەیە بێت. دوەم: سلێمانی پایتەختی روناكبیری كوردستانەو لەگەڵا كەمی تەمەنیو بێ بەشكردنی میللەتی كورد لە مافی چارەنوسو خودحوكمداریدا، هیچی كەمتر نیە لە بەغدا. نابێت ئەوەش لە یاد بكرێت كە دەقی موحازەرەكە بە زمانی عەرەبی بوو، هەرچەندە لە روی دارشتنو ستاتیكای فۆرمو جوانكاریەكانی میتافۆرەوە، زمانی دەقە عەرەبیەكە، گەشو پاراوتر بوو لەم وەرگێڕانەی ئێستای بۆ زمانی كوردی. دیارە بڵاوكردنەوەی موحازەرەكە دەبێت هەر لە گۆڤاری سلێمانی ئازیزدا بێت، چونكە پەیوەندی راستەوخۆی بە میتۆدی كاری ئەوەوە هەیە، ئەوە بوو لەسەر داوای بەڕێز كاك أحمد حسین وتارەكەم وەرگێڕایە سەر زمانی كوردی، چونكە بەڕێزی رای وابو، كە مەرج نیە هەموو خوێنەرانی گۆڤارەكە عەرەبی بە باشی بزانن، با ئەوەش بزانرێت، كە لەپڕ دەنگێكی ناسازی دەمارگیری (بشیر حاتم) ناوێك كە یەكێك بوو لە موحازیرەكانی دوای من، لەسەر میكرۆفۆنەكە وتی: ئێمە نە هاتوین لە پەنای بەغداوە تایفەگەریو نەتەوەچێتی بكەین، گەرەكە بەتەنیاو تەنیا هەر باسی بەغدا بكرێتو هیچی تر!!
میوانێكی فرە لە بەغداو شارەكانی عیراقو كوردستانەوە ئامادەییان هەبو، لە سلێمانیەوە كاك جمال بابان و د.هۆگر شێخ محمود و بەندە بانگهێشت كرابوین، بەڵام مەخابن لەو هەمو پەرلەمانتارو بەرپرسو وەزیرو مەنسولە! سفرەدڕە كوردانەی بەغدا، یەك كەس ئامادە نەبو جگە لە د.لەتیف رەشید و د.موفق دەرگەڵەیی نەبێت. ئەوەی شایانی وتنە كاك حسین جاف جێگری سەرۆكی نوسەرانی عیراق رۆڵێكی بەرچاوی هەبو لە ئیدارەدانی میهرەجانەكە.
بەندە لە كۆتایی میهرەجانەكەدا وێنەیەكی گەورەی مەلیك مەحمودم پێشكەش بە گازینۆی شابەندەر كرد، كە مەڵبەندی كۆبونەوەی ئەدیبو نوسەرانی عیراقە، ئەوەی كە جێگای سەرنج بو روناكبیرو كەسایەتیە گەورەكانی بەغدای وەك سامی ئالوسی و د.عبدالواحد محمد و خەڵكێكی زۆر، بە پەرۆشەوە داوایان دەكرد كە با لەپاڵا وێنەكەی مەلیك مەحمودا رەسم بگرن بۆ یادگاریو پیرۆزی ئەم كەسایەتیە پڕ لە هیمەتو قارەمانە، وادیارە تائێستا روناكبیرە دێرینەكانی بەغداو عیراق كاریزمای كەسایەتی شیخ محمود هەر لە ناخیانەیە، دیارە ئەمەش شانازیەكی تری میللەتی كوردو شاری هەڵمەتو قوربانیە.
ناونیشانی موحازەرەكەم بە عەرەبی {بین عاصمتی الپقافە بغداد والسلیمانیە} بوو.
پوختەی موحازەرەكە:
خوداوەندی میهرەبان پرشنگی روناكبیریو جوانی هەمیشەیی سروشتو روناكی داهێنانی بەخشیوەتە ئەم دو پایتەختەروناكبیریە، ئەم دو پایتەختە رۆشنبیریە بە درێژایی تەمەنیان، پێڵوی ئارامیان لەژێر دەسەڵاتی هیچ داگیركەرێكدا لێك نەناوە، لەگەڵا ئەوەشدا هەمیشە دوچاری دڵرەقی داگیركەرانو زوڵمی سوڵتانەكانو چورتمی زەمانە بونەتەوە، ئەم دو پایتەختە بە درێژایی مێژوو باوەشی گەرمو پڕمیهریان واڵا بوە بۆ شاعیرو روناكبیرەكانو بوونەتە لانكی ئەدەبو رۆشنبیری.
قووڵایی ستراتیژی هەموو پایتەختێ لە هەرێمو شارەكاندا خۆی دەبینێتەوە، هەمیشە پایتەختەكان بە شاكاری داهێنانی هەرێمو شارەكان گەش بونەتەوەو لەوێوە گوڕو تینیان دراوەتێ، دیارە بەپێی ئەم هاوكێشە (جیو روناكبیریە) دەبو پایتەختیش ئاسودەییو بنەختەوەریو داهێنانی ببەخشایەتە هەرێمو شارەكان!!
شاری سلێمانی لەگەڵا كەمی تەمەنیا 228 ساڵا، بە پایتەختی روناكبیری كوردستانی عیراق دەژمێرێت، هەمیشە باڵای زرافی روناكبیریو هەڵوێستی جوامێرانەی ئەم شارە بەسەر كوردستانی خوارودا روانیویەتیو لە ترۆپكا گیرساوەتەوە، تەنانەت ئەو نەیارانەی كە زوڵمیان لە شار كردوە، دانیان بە میهرەبانیو ئازایەتی ئەم شارەدا ناوە، ریچو میجرسونو میجرنوئیل هەمیشە وتویانە كە روناكبیرەكانی ئەم شارەو تەنانەت مەحمود پاشای بابانیش، پێش سەردەمی خۆیان كەوتون، كاتی خۆی سەدام حسین دەیوت: سلێمانی شارێكە بە كەس كەوی نابێت، هەرچەندە ئەوەی كە ئەم دوژمنانە بە سلێمانیان كرد نە تەیموری لەنگ و نە ئیبن قەلاوون بە بەغدایان نەكرد.
لێرەدا، تەنیا چەند نمونەیەكی كەم دەهێنمەوە بۆ بە پایتەخت بوونی ئەم شارە:
1-یەكەمین ق