کامیان: گوتاری کوردی یان گوتاری عێراقی؟؟!

کامیان: گوتاریکوردی یان گوتاری عێراقی؟؟!

نووسینی: عەتاقەرەداخی

گوتار چیە؟ گوتاریعێراقی چیە؟ گوتاری کوردی چیە؟ رەنگە ئەمە پرسیاری زۆرێک لە خوێنەران بێت. لە راستیداگوتار وەکو دەقێکی نووسراو پێناسە دەکرێت کە بارگاوی کراوە بە فیکرو مەعریفەو روانینکە کۆی ئەمانەش پەیوەستن بە ئایندەبینیەوە یان نەخشەرێگای ئاسۆیەک بەرەو ئایندە نیشاندەدەن. هەر بەم پێیە گوتاری کوردی پێویستە ئەو گوتارە بێت کە بارگاوی کراو بێت بە مەعریفەوفیکری نەتەوەیی و بنەمای سەرەکی بریتی بێت لە روانین بەرەو ئاسۆیەکی گەش پەیوەست بەئایندەى نەتەوە. کە لە راستیدا رەهەندە واقیعیەکانی گوتاری کوردی وەکو گوتاری نەتەوەییپەیوەستە بە بوون و ئامادەبوونی ناسیونالیزمی کوردییەوە. هەر بەو پێیەش ئاستی گوتاریکوردی دەبێتە پێوانە بۆ دیاریکردنی ئاستی پەرەسەندنی ناسیونالیزمی کوردی و گەیشتنیبە ئاستی بەدەستهێنانی شووناس.

گوتاری نەتەوەییکوردی کاتێ دەبێتە گوتارێکی خاوەن شووناس کە بە لایەنی کەمەوە هەڵگری پرۆژەى سەربەخۆییکوردستان و درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بێت. لێرەو لەوێ گوێمان لێدەبێت باسیبڕیاردانی مافی چارەتووس دەکرێت. لە راستیدا ئەو مافە شتێکی سرووشتیەو هەموو نەتەوەوپێکهاتە ئیتنیکیەکان دەتوانن هەیان بێت. بەڵام بۆ گەیشتن بە ئاستی بڕیاردانی چارەنووسبکەرێکی کارا پێویستە کە ئەویش بکەری نەتەوەیەو ئاشکراتر بڵێین ناسیونالیستێکی پێگەیشتووکارایە کە هەڵگری پرۆژەى ناسیونالیزمە. کە لە راستیدا ئەو بکەرە تاکو ئێستا لە روویواقیعیەوەو لەسەر زەمینەى واقیعی کوردستان وەکو پێویست بوونی نییە. واتە ئەوەى تاکوئێستا دۆزی کوردیی پێوەى دەناڵێنێت نەبوونی ئەو بکەرەیە کە هەڵگری پرۆژەى ناسیونالیزمە.راستە لە باشووری کوردستان لە سەروبەندی جەنگی یەکەمی جیهانیەوە خەباتی چەکداری دەستیپێکردووەو بزووتنەوەکانی شێخ مەحموودی بەرزنجی رووبەرێکی فراوانیان لەو مێژووەدا گرتووەوبۆ ئەو کاتەش شێخ مەحموود خواست و ویستی درووستکردنی دەسەڵاتدارییەکی سەربەخۆی بەلایەنیکەمەوە لە سلێمانیدا هەبووە. کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت سەرباری لاوازیی ناسیونالیستیکوردی لەو کاتەدا، گوتاری بزووتنەوەکانی شێخ مەحموود بە هەندێ لە رەگەزەکانی گوتارینەتەوەیی بارگاوی کراون. بەڵام بۆ ئەو کاتەو دواتریش و تاکو ئێستاش گوتاری بزووتنەوەىکوردی لە باشووری کوردستان نەبووەتە گوتارێکی خاوەن شووناسی ئەوتۆ کە لە چوارچێوەىگوتاری ناسیونالیزمدا پێناسە بکرێت. هەر ئەم لاوازییانەش لە ئاستی بنیادیدا کە مەبەستبنیادی کۆمەڵایەتی کوردییە بە هەموو رەهەن