غازی بەردی، دیاردەیەكی جیهانی ‌

به‌شی یه‌که‌م
 
 پێشەكی 
گەشەكردنی غازی ناكلاسیكی دەستی بە بڵاوبونەوە كردوە لە هەموو جیهاندا لەگەڵ ڕەنگدانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی بازاڕ و نرخەكان بۆ ماوەی چەند ساڵێكیش.

بەڵام ڕۆڵەكەی لە چوارچێوەی تێكەڵەی وزەدا لە ساڵی 2016دا وادەبینرا كە ڕوون نەبێت، سەردەمی زێڕینی غاز هێشتاكە لە ئاسۆدا نابینرێت.چونكە ڕێگریە ئابوری و جیۆسیاسیەكان و كۆت و بەندەكانی سیاسەت كاریان كردوە لەسەر هێواش گەشەكردنی داواكاری لەسەری لە كیشوەری ئاسیا و دابەزینیشی لە كیشوەری ئەوروپادا.

لەلایەكی ترەوە، هەناردەكارانی غاز لە ئوستوڕالیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقیا و ئەمریكای باكور كە گرەودەكەن لەسەر پێشبینیە كۆنەكان لەسەر گەشەكردنی داواكاری ئاسیایی، بڕێكی زیاتریان لە غاز خستۆتە بازاڕەوە.

هەر لەبەر ئەمەشە كە خستنە ناوەوەی ئەو بڕە زۆرە كە زیاترە لەداواكاریەكان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە جیهان لە ڕووبەڕووبونەوەدایە لەگەڵ زۆری بەرهەم و نرخەكانیش زۆر جێگەی ڕەزامەندی نین بۆ غازی سروشتی، سەرەڕای بونی هەناردەكاران و وەبەرهێنانی گەورەو سەخت بۆ بنچینەكانی غازی سروشتی كە لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ مانەوە.

سەرەڕای ئەوەی لەسەرەوە باسكرا، بەڵام توانای كارپێكردن و چاككردنە تەكنەلۆژیەكان لە بواری پێشخستنی پڕۆسەكان  غازی بەردی بۆتە هۆی دابەزاندنی تێچوەكان و باشتركردنی بەرهەم لە ئەمریكای باكوردا سەرەڕای توانای شۆڕشی غازی ناكلاسیكی توانی بەخێراییەك كە چاوەڕوان نەكراوبوو بۆ دروستكەرانی سیاسەت و خاوەنی بەرژەوەندیەكان لە پیشەسازیدا ڕووبدەن.

•لێكۆڵینەوەیەك لەلایەن ئەنجومەنی وزەی جیهانی ئامادەكراوە كە تیایدا بوونی غازی ناكلاسیكی دەرخراوە كە شۆڕشی غازی بەردی ڕابەرایەتی دەكات لە ئەمریكادا كە بۆتە هۆی گۆڕانكاری لە پەیكەری هەبووی ئێستادا لە بازاڕەكانی غازدا.
•سێ‌ تەوەری سەرەكی بونەتە هۆی گەشەكردنی پێدانی غازی ناكلاسیكی لە بازاڕەكانی غازی جیهانیدا كەلەخوارەوە باسیان دەكەین:
1.بازاڕە پەیوەستدارەكان.
2.گەشەی جیهانی بۆ سەرچاوە ناكلاسیكیەكان.
3.ڕەو