رۆژی 20/2/2017 یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو وه‌زیری نه‌وتی عیراق و ئێران سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و غاز ئیمزا كرا. ئه‌و یادشتنامه‌یه چ له عیراق و چ له هه‌رێمی كوردستانیش قسه و باسی زۆری به‌دوادا هات و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندندا یاداشتنامه‌كه به‌ڕێكه‌وتن و بابه‌ته‌كه‌ش ته‌نیا به نه‌وتی كه‌ركوك لێكدرایه‌وه.
لێكدانه‌وه و راگه‌یاندن و به‌دواداچوون ئه‌رك و كاری گرنگ و پیرۆزیشن، به‌ڵام كاتیك بێلایه‌نی له راگه‌یاندن له ده‌ست بدرێ، یا زانیاری ته‌واو له‌به‌رده‌ست نه‌بێ، یا مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له پشته‌وه بێ، ئه‌وا هه‌م په‌یامه‌كه ئامانج ناپێكێ و هه‌میش چه‌واشه‌كاری به‌دوادا دێ.
بێگومان نه حكومه‌تی عه‌بادی و نه هیچ حكومه‌تێكی تری عیراق له‌م قۆناغه‌دا ناتوانێ كاریگه‌رییه جوگرافی و سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر عیراق نادیده بگرێ، ئه‌مه له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌ش په‌یوه‌ندی باش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی دوو وڵات لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی و گه‌شتوگوزاری و سیاسی ده‌سه‌پێنێ. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی عیراق هه‌وڵ ده‌دا كه له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانیان باشتر و تۆكمه‌تر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمه‌كه ( به‌هه‌ندێك جیاوازی عیراقیشه‌وه) هه‌ردووكیان له‌به‌ره‌یه‌كی دژ به به‌ره‌ی سعودیه- توركیا و قه‌ته‌ر دان.
خاڵی تری لێكتێگه‌یشتنه‌كه
به هه‌رحاڵ رێكه‌وتنه‌كه یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنه و له چه‌ندین خاڵ پێكهاتووه، ئامانج لێی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه هاوبه‌شه‌كانه و دانانی بناغه‌یه‌كی پته‌وه بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و دروستكردنی ده‌رفه‌تی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش. له‌و چه‌ندین خاڵه‌ی كه باسكراوه بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه بوژاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ساڵانی 2007 و 2008 بۆ راكێشانی بۆریه‌كی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له نێوان به‌سرا- ئابادان – به‌سرا بۆ ئه‌م بابه‌ته رێكه‌وتوون، كه كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی گرێبه‌ستی كۆتایی ئه‌و پڕۆژه نه‌وتییه پێك‌بێنن، هه‌روه‌ها هاورده‌كردنی غازی ئێران بۆ عیراق و دروستكردنی عه‌مبار و كۆگای نه‌وت له عیراق خاڵی تری لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ن.
رێڕه‌وی بۆرییه‌كان و جۆرایه‌تی و چه‌ندایه‌تی نه‌وته‌كه
باسی راكێشانی بۆری نه‌وت له كه‌ركوكه‌وه بۆ ئێران كراوه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا پێشنیاری عیراق بووه و داوا له ئێران كراوه كه پێشنیاره‌كه هه‌ڵسه‌نگێنی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێ و شوێنی پێویست بگیرێته به‌ر، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته دوای ه