ژنان قوربانی یەکەمی قەیرانەکانن

 
ژنان قوربانی یەکەمی قەیرانەکانن
 
د. محمد ئەمین گەناوى
لە گەڵ پەیدا بوونی هەر قەیرانێ زۆربەی چین وتوێژەکانی کۆمەڵ ڕووبەڕووی گرفتاری و کێشەی جۆراوجۆر ئەبنەوە هەڵبەتە بە ئاست و کاریگەری جیاواز وەلە گەڵ جیاوازی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر وە لە فەرهەنگ و شارستانیەکەوە بۆ فەرهەنگ و شارستانیەکی تر .
وێنەکانى ناو قەیرانە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و زۆربەی زۆری شوێنەکانی تری جیهان هەڵبەتە بە کوردستانیشەوە نیشان ئەدەن کە ئەوانەى زیاتر ئەبنە قوربانی قەیرانەکان ژنانن لە کاتێکا کە ژنان هیچ بەشدارنەبوون لە تاوانی دروست کردنی قەیرانەکان .
لە ناو قەیرانە هەمە جۆرەکان لەئەمرۆى ئیمەدا وە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان لە چەقی قەیرانەکان گیریان خواردوە وە کەوتوونەتە ژێر ِِسەخترین وەقوورس ترین فشار بە هەموو رەهەندەکانى ئا بوورى ، دەرونى وە کۆمەلایەتى ئەمە جگە لە بەر پرسیاریەتى گەورەى ژیان و بژێوى وە ئا سایشى مناڵەکانیان لە گەڵ ئەرکى بەرێوە بردنى ماڵ کە ئەبێ بووترێ هەرتواناو هێزى عشق و و سۆزی گەورەى ژنانەکە ئەتوانی َخۆراگرانە بەرەنگاری ئەم هەموو فشارانە ببێتەوە .
ژنان جگە لەوەی کە هەروەکو هەموو کەسەکانى تر بە تایبەت باوکان ئازار ئەبینن لە گەڵ قەیرانەکان چونکە باوک بوون لە کاتى قەیرانەکانا سەخت ترین نەرکە بەلام هەروەکو لە سەرەوە باسمان کرد ژنان لەهەموو تاکەکانى ناو کۆمەڵ زیاتر بەر پرسیاریتی ژیان و ئاساسیشى مناڵەکانیشیان هەیە کە ئەمە وا ئەکات ئازارەکانی خۆیان فەرامۆش بکەن وبەهەموو تواناوە لە کارابن بۆ ئەوەی کاریگەری وەئازاری قەیرانەکان نەکەوێتە سەر مناڵەکانیان ئەمجار کەسە نزیکەکانیان ، کەواتە ژنان لە جارێ وە هەتا لە دووجار و سێ جار زیاتر ئەبنە قوربانی هەر قەیرانێ کە رووبەرووی کۆمەڵگەو وڵات ببێتەوە.
لە کاتی ئیستادا هەریەکێ لە ئیمە لە میدیایی بینراوو نوسراوا هەر لە لیبیاوە تا ئەگاتە عیراق و کوردستان کەم زِۆژ هەیە وێنەی پڕ تراجیدیایی ژنان نە بینین کە بە دەستێ شتێکی نەگرتبێ لە خۆراک یان سوتەمەنى وەبە دەستی تری مناڵێکی نەگرتبێ و یەکێ ترى لە باوەش یان لە کۆڵ نەکردبێ ،هەموو ئەم وێنانە دەربری ئەم چیرۆکە راستی و سەختانەن کە ژنان نەک هەر خۆشیان قوربانی قەیرانەکانن بەڵکو خۆشیان ئەکەنە قوربانى قوربانیانى قەیرانەکان .
لە وێنەی تراجیدیاى کۆمەڵ کوژی کوردانى یەزیدى بە دەستی داعش وهاوپەیمانانی داعش بینیمان بەشی هەرە زۆری قوربانیە گەورەکان ژنان بوون ، حتماَ ئەگەر ژنانیش ژیان وئاسایش مناڵ وەکەسانی تریان لە ئەستۆ نەبا یە ئەوا ئەوتنیش وەک پیاوەکان ئەیان توانى بە جۆری لە جۆرەکان بەرێژەی زیاتر خۆیان دەرباز بکەن ، هەڵەبەتە ئەمە نموونەیە بۆ تەواوی قەیرانەکانی تر کە ژنان وە هەروەها منالان قوربانی گەورە و هەرەسەرەکین . بەدرێژایی مێژوی مرۆژایەتی و قەیرانە هەمە جۆرەکان ژنان بە تەحەمول کردنی ژیانی پڕ تراجیدیا ڕۆڵی سەرەکیان بینیوە هەم بۆ کەم کردنەوەى و سوک کردنی سەختی تراجیدیایی قەیرانەکان وە هەم بۆ ئا مادە کردنى نەوەى تازە بۆ ولات و نەتەوە .
بە دڵنیایی ،دووبارە وەکو لە سەرەوە ئامازەمان پێ دا ڕۆڵی ژنان لە فەرهەنگ و شارستانیەکەوە ئەگۆڕی بۆ فەرهەنگ و شارستانیەکی تر ، لەم شۆێنانە کە ژن بەشدارە لە بریاری سیاسی و ئابوری وە هەڵى یەکسانی هەیە بۆ پەروەردە و فێر بوون رۆلیان زیاترو کاریگەر ترە بۆ زاڵ بوون بەسەر قەیرانەکانا وەکەم کردنەوەی ئازار و سەختیەکان لە چاو ئەم شوێنانە کە بەشداری راستی ژنان لە ژیانی ئابوری ، سیاسی وە هەلی یەکسان بۆ پەروەرەو خوێندن و بوارەکانى کار بوونی نیە. بۆ نمونە لە کاتى قەیرانەکانى وە شەرەکانى یۆگۆ سلاڤیا ى ئەوسا لە کۆتایی دەییەى سە دەى بیستەم وە قەیرانەکانى ئێستاى ئۆکرانیا هە ر چەندە سەخت و خوێناوى بوون و هەن بەلام ئابوورى ، ژیان وە کۆمەڵگا بەم ئا ستە ى ولاتانى رۆژهەلاتى ناوەراست و ئە فریقیا و شوێنەکانى تر لە جیهانى سئ تووشى وێرانى و هە لوەشانەوە نەبوون . ئەمەش بۆخۆى بە لگەیە لە سە ر کاریگەرى ئاستى رۆلى َژن، فەرهەنگ وە شارستانی لە ماملەکردن لە گەڵ قەیرانەکان کە ئە بوو وە ئەبئ لە سە ر ئاستى ئەکادیمى وە سیاسى شر ۆڤەى زیاترى لە سەر بکرئ.