ئیمڕۆ له بازاڕی كاری جیهانیدا كێبڕكێی توانا و لێهاتوویی تاكی گه‌نج بووه‌ته سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌رفه‌تی كار، یان ده‌رفه‌تی پێشوه‌چوون. له‌و كێبڕكێیه‌دا ته‌نیا ئه‌و جۆره گه‌نجانه براوه و سوودمه‌ند ده‌بن كه به باشترین شێوه په‌روه‌رده كراون و له به‌رزترین ئاستی كواڵیتیدا زانست و هونه‌ری سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ستهێناوه. ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار گه‌نجی كورد كه چاویان له سه‌ركه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ژیانێكی پڕ سه‌رفرازیه، چونكه ئێستا كواڵیتی راهێنان و توانای كێبڕكێكردنیان له ئاستی بازاڕی جیهاندا له ئاستی خوازراودا نییه.
توێژی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا پێكده‌هێنن و به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی شاراوه داده‌نرێن. ئه‌وان هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی گوڕوتینن بۆ جووڵه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كه له رێگه‌ی فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانیی خۆیان و خێزانیانه‌وه، ده‌توانن رۆڵی پێشه‌نگ له گه‌شه‌پێدان و سه‌رفرازكردنی كۆمه‌ڵگادا ببینن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و رۆڵه به‌چاكی ببینن، پێویستیان به شه‌راكه‌تێكه له‌گه‌ڵ باقی كۆمه‌ڵگا.
میراتی عێراقی كۆن
له كۆنه‌وه، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ره‌یعی ئیداره دراوه، به‌جۆرێك كه بازاڕی كار به‌گشتی پشتی به حكومه‌ت و ئه‌ویش به داهاتی نه‌وت به‌ستووه. ته‌نانه‌ت كه‌رتی تایبه‌تیش به راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ تا راد‌ه‌یه‌كی زۆر به هه‌مان داهات به‌ستراوه‌ته‌وه. سیسته‌می په‌روه‌رده و راهێنانی گه‌نجانیش به مه‌ركه‌زیانه بۆ ده‌وڵه‌تێكی داخراوی وه‌ك سه‌رده‌می رژێمی كۆن دروستكراوه كه له‌بازاڕی جیهان دابرێنراوه. ئه‌وه‌ش به دوو شێوه ئه‌ركی بێكاری له هه‌رێمدا قورس كردووه: له لایه‌كه‌وه ژماره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی كار به گشتی كه‌من و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێكی زۆر له ده‌رفه‌ته‌كانی نێو كه‌رتی تایبه‌ت بۆ پیشه‌مه‌ندانی بیانی ده‌چن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له 26 ساڵی رابردوودا هه‌رێمی کوردستان له ژێر كۆنتڕۆڵی به‌غدا رزگاری بووه و حكومه‌ته‌كا