دەنگى تەپڵەکەى ترەمپ لەکوێ دەنگ دەداتەوە ؟
د. محمد امین گە ناوی
ترامپ سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئێستاى ئەمەریکا لە سەرەتاى بانگەشەى هەڵبژاردنەکەیەوە توانى بیر و ئایدۆلۆجى پارێزگارانە (conservatism) ى خۆى بە وتارى پۆپیولیست ((populist بکاتە پەیامێکى تازە و هیوا بەخش و وروژێنەر بۆ دەنگ دەران تا لەئەنجامدا کلیلى کۆشکى سپى کەوتە دەست .
یەکەم دەنگدانەوەى دەنگى تەپڵى ترامپ لاى زۆرى دەنگدەرانى ئەمەریکا بوو کە هەنێکیان بە پاڵنەرى ئایدۆلۆجى وە هەندێکى تریان بەهۆى وتارە پۆپیولیستەکانى بوو ،کە هەتا ئە ما نە ى لە ڕووى فکرى و ئایۆلۆژیەوە لە ترامپ جیاوازبوون بە پا لنەرى مە یل بۆ پەیامە پۆپیولیستەکەى ترەمپ دەنگیان پێ دا .
بۆ نمونە ترەمپ بەئاشکرا هەڵوێستى خۆى دژى ئازادى ژنان راگەیاند لەسەر منداڵ لەباربردن بەڵام بە وتارى پۆپیولیستى خۆى کە ئامانج و کارى ئەوە ئەبێت کە گەشەى ئابورى وڵات زیاد بکات و شوێنى کار بۆ ملیۆنەها کەس دابین بکات لە رێى داخستنى سنورەکانى ئەمریکا بە دیوار بۆ رێگرى لە گەنجانى مەکسیکى لە هاتنە ناو ئەمەریکا وە ناو بازارەکانى کارى ئەمەریکا وە کەم کردنەوەى هاتنى موسڵمان بۆ ناو ئەمریکا بۆ ئەوەى بە وتەى خۆى رێگرى بکات لە کارى تیرۆرستى لەلایەن گروپە تیرۆرستەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست توانى دەنگى ئە ما نەش بۆ خۆى راکێشێ کە لە رووی ئایدۆلۆژیەوە لە خۆى جیاواز بوون .
واتە ترس لە داهاتووى ئابوورى و ئاسایش زاڵ بوو بەسەر لایەنى ئایدۆلۆژى بۆیە زۆر لەوانەى کە باسمان کرد کە لەگەلیشیا جیاواز بوون بەهۆى وتارە پۆپیولیستە کانیە وە بۆ سەقام گیرکردنى ئاسایشى ئابوورى و ژیان توانى کاربکاتە سەر دەرونى دەنگدەران و بڕیاردان لە بەرژەوەندى خۆى .
دەنگ دانەوەى دەنگى تەپڵى ترامپ لەسەر ئاستى ناوخۆ لە ئێستا و داهاتوودا لێکەوتەى جیاوازى لە سەر ئاستى کۆمەڵایەتى و فەرهەنگى و سیاسى و ئابورى لێ دەکەوێتەوە کە دەشێ هەندێکیان تازە و بریار دەربن بۆ سیماى گشتى ئەمریکا .
وتارە پۆپیولیستەکانى ترامپ ئەوەى پەیوەندى بە کۆچبەران و موسڵمانانەوە هەیە لە ئەوروپا گەورەترین دەنگ دانەوەى لێ کەوتەوە وە زیاتریشى لێ ئەکەوێتەوە چونکە هەم ئەوروپا ئەمرۆ بە ئەندازەیەکى زۆر بۆ خۆى هەمان کێشەى کۆچبەرانى هەیە لەگەڵ زۆر بوونى ئاڵۆزیە کەمەڵایەتیەکان بەهۆى بونى زۆرى کۆچبەران و کردارى ترۆریستى لەلایەن گروپە ئیسلامیەکانەوە بەڵام بەم جیاوازیانە:
1- مێژوى ئەوروپا لەگەڵ بیرى توندرەِوى کە بووە هۆى کۆمەڵ کوژى جولەکەکان بە دەستى نازیەکان &nb