مه‌سعود محه‌مه‌د و گوتارى ناسیونالیزمی كوردى!

(برَگه‌یه‌كی كورت له‌ به‌رگی سێیه‌می گوتارى ناسیونالیزم)
نووسینی: عه‌تا قه‌ره‌داخی
 
ئایا له‌ روانگه‌ى ئه‌م نووسه‌ره‌ى ئێمه‌وه‌ كورد خاوه‌نی مێژووه‌؟ ئایا كوردخاوه‌نی  ئاماده‌بوونه‌؟ بێگومان ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ن ره‌نگه‌ ئه‌گه‌رتایبه‌تمه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و مێژووى كورد به‌هاوشێوه‌كردن له‌گه‌ڵ مێژووى نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌كانی تردابخوێندرێته‌وه‌(1)، ئه‌وا له‌به‌ر له‌به‌رگرتنی میتۆدێكی نادرووست، به‌ئه‌نجامێكی نادرووست یان هه‌ڵه‌ بگه‌ین كه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ پێمان وابێتبه‌ڵێ كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاماده‌و خاوه‌ن مێژووه‌ له‌ پاڵ نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌ئاماده‌و خاوه‌ن مێژووه‌كانی تردا. 

به‌ڵام له‌ راستیدا جێگاى خۆیه‌تی به‌وردى سه‌یرى ئه‌وه‌ بكه‌ین بزانین ئایا كامه‌یه‌ ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ى كوردكه‌ له‌ مێژوودا هه‌یبووه‌و كامه‌یه‌ به‌شدارى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ بنیادنانیشارستانێتی جیهانیدا؟ بێگومان ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ سه‌یرمان كرد ئه‌وا خۆمان له‌ خه‌یاڵ و وه‌هم رزگار ده‌كه‌ین و به‌واقیعی ده‌زانین وتێده‌گه‌ین كه‌ كورد له‌ كوێدا بووه‌و ئێستاش له‌ كوێدایه‌. 

ئاماده‌بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌یه‌كی ئیتنیكی به‌نده‌ به‌وه‌ى كه‌ ئایا خاوه‌نیدامه‌زراوه‌ى سه‌ربه‌خۆو دانپێدانراوى خۆیه‌تی بان نا. ئه‌ودانپێدانانه‌ش هه‌م به‌نده‌ به‌ ئاماده‌بوونه‌وه‌، هه‌م به‌نده‌ به‌ شووناسىدانپێدانراوه‌وه‌ له‌ دوو ئاستدا، ئاستی یاسایی كه‌ مه‌به‌ست یاساینێوده‌وڵه‌تی و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی و بوونه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا. ئاستی دووه‌م بریتیه‌ له‌ به‌شداریكردنی كورد له‌بنیادنانی شارستانێتی مرۆڤایه‌تیدا. له‌م رووه‌وه‌ كورد تاوه‌كو ئێستا له‌په‌راوێزدایه‌ ماده‌م نه‌بووه‌ته‌ خاوه‌نی ئه‌و دامه‌زراوه‌ دانپێدانراوه‌ كه‌ده‌وڵه‌ته‌.

 له‌م باره‌یه‌وه‌ مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ئه‌و گه‌له‌ى به‌ مافه‌بنجیه‌كه‌ى نه‌ته‌وایه‌تی نه‌گه‌یشتووه‌ جارێ پێی نه‌ناوه‌ته‌ مه‌یدانیگۆڕانی مێژوویی وه‌ك ئه‌و منداڵه‌ى جارێ له‌ پزدانی دایكینه‌هاتۆته‌ده‌ر(1).

لێره‌دا بۆچوونی نووسه‌ر له‌ شێوه‌ ده‌ربڕینێكی تردا ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌هه‌ر گه‌لێك مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێنابێت ماناى وایه‌ هێشتابوونی بۆ تۆمار نه‌كراوه‌. مه‌به‌ست له‌ مافی نه‌ته‌وه‌یش گومانی تێدا نیه‌درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌. كه‌واته‌ ئێستا ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بڵێت به‌ بێ بوونی ده‌وڵه‌ت گه‌ل یان نه‌ته‌وه‌ ناتوانێتبوون و ئاماده‌بوونی خۆى بسه‌لمێنێت. ئه‌مه‌ش له‌ بارێكی تردا به‌ره‌وئه‌و بۆچوونه‌مان ده‌بات كه‌ نه‌ته‌وه‌ كاتێك بوونی هه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تیهه‌بێت.