دوای مانگێكی تر ته‌مه‌نی ئه‌م حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاته كوردیه له‌م به‌شه‌ی باشوری كوردستان ده‌بێته 26 ساڵی ڕێك ، كه ئیدی ئه‌م ته‌مه‌نه ڕێگره له‌وه‌ی كه بوترێت ئه‌زمونه‌كه‌مان ساوایه و تائێستا له قۆناغی ڕاگوزه‌ریداین و به‌و بیانوانه كاتی زیاتر به‌سه‌ربه‌رین و خۆمان بدزینه‌وه له‌وه‌ی كه چیدی كه‌مته‌رخه‌م نه‌بین له پێكه‌وه‌نان و جێگیركردنی بنه‌ماكانی حوكڕانیه‌كی كامڵ و پێگه‌یشتوو له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی تۆكمه‌ی سیسته‌ماتیكی پته‌و و داموده‌زگا شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه كارابكرێته‌وه و ڕێزیشیان لێبگیرێت و ناو و ناتۆره‌ی حیزبایه‌تیان لێدووربخرێته‌وه، پێویسته سه‌ركرده و پارته سیاسیه‌كان چیدی خۆ غافڵنه‌كه‌ن و په‌نا نه‌به‌نه به‌ر شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی و خه‌باتی شاخ،به‌ڵكو سه‌ره‌تایترین سیماكانی حوكمڕانی مه‌ده‌نی و دیموكراسی بریتیه له هه‌ڵبژاردن و ڕێزگرتن له ده‌نگده‌ران و ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لاَت دوور له خۆسه‌پاندن و قۆرخكاری له پێناوه‌ی مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
حیزبه سیاسیه‌كان ده‌بێت به تێوری و پراكتیكی بیسه‌لمێنن كه حیزبی سیاسین و خاوه‌ن به‌رنامه و دیسپلین و تێڕوانین و ئایدۆلۆژیایه‌كی ڕوونی خۆیانن له چه‌په‌وه بۆ ڕاست به ئیسلامی و سۆسیالیسته‌كانیشه‌وه، به‌نه‌ته‌وه‌یی و لیبڕاڵ و دیموكراته‌كانیشه‌وه، نابێت جیاوازی ئایدۆلۆژیا و باكگراوندی سیاسی و بیروبۆچونه جیاوازه‌كان ببنه هۆكاری زیاتر درزخستنه ناو ڕیزه‌كانی گه‌له‌وه و نابێت ببنه هۆكاری لاوازبوونی ده‌سه‌ڵات و حومڕانی و ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. پێویسته حیزبه سیاسیه‌كان به ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، دوور بكه‌نه‌وه له سیمای چه‌كداری و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و خۆیان مه‌ڵاس نه‌ده‌ن له‌دوای هێز و تۆقاندن و خۆسه‌پاندنه‌وه و هه‌موان پێكه‌وه بڕیارێكی یه‌كلا كه‌ره‌وه بده‌ن كه هێزێكی نیشتیمانی یه‌ك و یه‌كگرتووی دوور له ده‌سخستنه ناوه‌وه‌ی حیزب له كاروباری پێك بێنن و بیكه‌نه كرۆكی هێزێكی نه‌ته‌وه‌ییش له‌داهاتوودا. چونكه له ئێستادا ئه‌و حیزبانه‌ی خاوه‌ن هێزی چه‌كدارن هیچ حسابێك بۆ حیزبه‌كانی تر ناكه‌ن كه په‌نایان بردۆته به‌ر خه‌باتی سیاسی و په‌ڕله‌مانی و مه‌دنی و هیچ ڕێزێكیش له جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌رانیان ناگرن. كه بۆخۆی ئه‌مه بۆته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ نه‌گه‌یشتن به هیچ ڕێكه‌وتن و دانیشتن و گفتوگۆ و ئاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه قه‌تیسه‌ی هه‌رێمی تێكه‌وتوه زیاد له ساڵ و نیوێكه و تا ئێستاش ئومێد و خواسته‌كان ڕوون نین.
زۆر هۆكار بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆخه قه‌تیسه،له‌وانه:
• جیاوازی ئایدۆلۆژیا‌و بیركردنه‌وه‌ی حیزبه گه‌وره‌كان و خاوه‌ن كورسیه‌كانی په‌ڕله‌مان له كوردستان و له عێراقیشداو هه‌ریه‌كه‌یان له ڕوانگه و بینیی خۆی بۆ ئاینده و مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
• هه‌ڵسوكه‌ت و مامه‌ڵه و تێگه‌یشتنی حیزب و سه‌ركرده‌كان بۆ ته‌واوی چاره‌سه‌ریه‌كان جیاوازن و هه‌ریه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیه‌وه ده‌ِوانێت.
• زۆرێك له حیزبه‌كان گه‌ره‌كێتی كه به‌ته‌نها خۆی بالاَده‌ست بێت و هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێته سه‌ر ئه‌وانی تر كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵكردن نیه له هیچ لایه‌كه‌وه.