له ئێستادا پڕۆژه بچووكه‌كان بوونه‌ته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی جێبه‌جێكردنی‌سیاسه‌ته پیشه‌سازیه ئامانجداره‌كان له زۆرێك ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا،مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و پڕۆژانه بریتیه‌له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌و وڵاتانه‌دا كه تاڕاده‌یه‌ك بێكاری و هه‌ڵئاوسانی‌ئابوری و قه‌یرانی دارایی به‌رۆكیان ده‌گرێت، جگه له‌وه‌ی كه گه‌شه‌كردنی ئه‌وبواره به یه‌كێك له دیارده پۆزه‌تیڤه‌كان ده‌رێته قه‌ڵه‌م و ئاماژه‌یه‌كه بۆبه‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوی.
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان پێویستیه‌كی زۆری به گرنگیدان و گه‌شه‌پێدانی‌پڕۆژه‌ی بچووك و مامناوه‌ندییه‌كان هه‌یه، چونكه سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌ستی كاروتوانستی مرۆیی زۆر، بێكاریه‌كی زۆریش بوونی هه‌یه كه زۆربه‌یان خاوه‌نی پسپۆڕی‌و توانست و له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانن و ده‌كرێت به‌پێی پلانێكی‌تۆكمه‌ی داڕێژراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌گه‌ڕ بخرێن و ده‌ستمایه‌ی‌پێویستیان بۆ دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی و سه‌لیقه‌ی‌خۆی پڕۆژه‌یه‌كی بچووك یاخود مامناوه‌ندی ده‌ست پێبكه‌ن كه به‌گشتی حكومه‌ت دووئامانجی سه‌ره‌كی تێدا ده‌پێكێت، یه‌كه‌میان نه‌هێشتنی دیارده‌ی بێكارییه له‌ناوتوێژی گه‌نجاندا، دووه‌میشیان دانانی بناغه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی به‌هێزه بۆ هه‌نگاونانبه‌ره‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم و ده‌ستخستنی سه‌رمایه و قازانج به توێژێكی‌كاریگه‌ر و زیندووی كۆمه‌ڵگا كه له بنه‌ڕه‌تدا بێكاره.
گه‌شه‌پێدان و به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه بچووكه‌كان بوارێكه له‌و بواره‌ئابورییانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان و حكومه‌ته‌كان و داموده‌زگا هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه گرنگیه‌كی زۆرییان پێده‌درێت و به‌رده‌وامیش كار له‌سه‌ربه‌رفراوانكرنیان ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژانه به‌پێی پلانی تۆكمه و درێژخایه‌نبه‌ڕێوه ببرێن بێگومان ده‌بنه كاراكته‌رێكی گرنگ بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری هه‌ر وڵاتێك.
هۆكاری ئه‌و گرنگیپێدانه زۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی‌و ریشه‌یی ئه‌مجۆره پڕۆژانه له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و به‌كارخستن و به‌ده‌ستهێنانی‌داهات و به‌ده‌ستخستنی پاشه‌كه‌وت بۆ خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌مه جگه له رێگه‌خۆشكردنبۆ داهێنان و هێنانی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجی و رۆڵی به‌رچاوی پڕۆژه بچوك و مامناوه‌ندییه‌كانله‌سه‌ر ئاستی به‌دیهێنانی ئامانجه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌گیروگرفته ئابورییه‌كان كه گرنگترینیان به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌رفه‌تی كاركردن و كه‌مكرنه‌وه‌و نه‌هێشتنی بێكارییه.
پرۆژه ب