چارەسەری كێشەی برسێتی بە رووەك

شێوازی خورادنمان لەم جیهانی پیشەسازیەماندا نا تەندروست و نا دادپەروەرانەیە و لەهەمانكاتیشدا بەردەوام نابێت، چونكە ئەو بڕە زۆرە گۆشتەی كە بەكاریدێنین، لە سایەی بارودۆخێكی ژینگەیی و ئەخلاقی و كۆمەڵایتیی وادا بەرهەمدەهێنرێت كە جێی گومانە. هەروەها ئەو نموونە پیشەسازیەمان كە لە بەرهەمهێنانی گۆشتدا بەكاریدێنین، هەناردە دەكرێت بۆ وڵاتانی باشور-بەتایبەت هند و چین- لەوێیش بەكارهێنانی گۆشت لەنێو چینی نێوەندی گەشەكردووی ئەو وڵاتانەدا زیاد دەكات.

ئەو بڕە گۆشتەی كە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهاندا هەناردە دەكرێت بە 300 ملیۆن تەن دەخەمڵێنرێت. مەزەندەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆخۆراك و كشتوكاڵ-یش ئاماژە بەوە دەكەن كە هەناردەی ساڵانەی گۆشت هەتا ساڵی 2050 لە 455 ملیۆن تەن تێدەپەڕێت ئەگەر بێتوو داواكاریی لەسەر گۆشت بەم شێوەیەی ئێستا لەزیادبووندابێت. نایشتوانرێت ئەم بڕە زۆرەی گۆشت بەرهەمبهێنرێت تەنیا لە رێی پیشەسازیەوە نەبێت و هەروەها بە تێچوونێكی ئێجگار زۆری كۆمەڵایەتی و سیاسی و ژینگەیی نەبێت.

بەرهەمهێنانی گۆشت تا ئەوپەڕی خراپ بەكارهێنانی زەویوزاری كشتوكاڵییە، چونكە خۆراكی ئاژەڵ پێویستی بە دابینكردنی بڕێكی زۆر خۆراكی رووەكی هەیە كە زۆر زیاترە لەو بڕەی پێویستمانە بۆ خۆراكی خۆمان لەڕێی سیستمی خۆراكە رووەكیەكانەوە. بۆ نموونە، یەك كیلۆگرام لە گۆشتی مریشك پێویستی بە 1 كیلۆ و 6 گرام ئالیكی ئاژەڵی هەیە، هەروەها یەك كیلۆگرام گۆشتی بەراز پێویستی بە 3 كیلۆگرام و یەك كیلۆگرام گۆشتی مانگا پێویسی بە هەشت كیلۆگرام ئالیك هەیە. ئەمەیش وادەكات كە جوتیار و خاوەن كێڵگەكان لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ئالیكی ئاژەڵدا بكەونە ركابەرییەكی توندەوە لەسەر زەوییە كشتوكاڵیەكان.

 لە هەمانكاتدا، بەرهەمهێنانی سۆیا(جۆرێكی پاقلەمەنییە-كە گرنگترین دانەوێڵەی ئالیكی ئاژەڵە لەسەر ئاستی جیهان-) زیادیكردووە لە 130 ملیۆن تەن لە ساڵی 1996 ەوە بۆ 270 ملیۆن تەن لە ساڵی 2015 دا و رێژەی 80% ی بەرهەمەكەیشی لە بەرهەمهێنانی گۆشتدا بەكاردەهێنرێت، بەتایبەت لە چین (70 ملیۆن تەن) و لە ئەوروپایش (31 ملیۆن تەن). ئەم زۆربوونی چاندنەی سۆیا وەك ئەنجامێكی زۆربوونی داواكاریی لەسەر گۆشت، دەبێتە هۆی زیادبوونی بەهای زەویی كشتوكاڵی. دەرەنجامی ئەمەیش ئەو زەوییانەی كە لەلایەن خەڵكییەوە بەشێوەیەكی گشتی بەكاردەهێنرێن، دەگۆڕدرێن بۆ زەویی تایبەت لە وڵاتانی باشوردا، هەروەها  دارستانە باراناوەكان لەناودەبرێن و دەكرێن بە رووبەری تەختكراوی شیاو بۆ كشتوكاڵ، ئەمە بێجگە لەوەی كە كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی بواری بازرگانیی كشتوكاڵی دەستدەگرن بەسەر ئەو زەویوزارانەدا كە سەرچاوەی بژێویی رۆژانەی سێیەكی دانیشتوانی جیهانن.

بەرهەمهێنانی ئالیكی ئاژەڵ و چاندنی چڕی زەویوزارە كشتوكاڵیەكان، تەنیا هەر پێویستیان بە تێكدانی سیستمەكانی ژینگە و سنوورداركردنی جۆراوجۆریەتی ژینگە نییە و بەس، بەڵكو كاریگەرییان لەسەر گۆڕانی كەشوهەوایش هەیە. چونكە سیستمی كشتوكاڵی پیشەسازیی نزیكەی 14% ی غازە گەرمەكان لەسەر ئاستی جیهاندا دەردەدات، بە بڵاوبوونەوەی ئەو غازانەیشەوە كە پەیوەندیی ناڕاستەخۆیان هەیە بە لەناوبردنی دارستانەكانەوە، هەروەها ئەو بڵاوبوونەوانەی كە پەیوەندییان بە بەرهەمهێنانی پەیینە كشتوكاڵیەكانەوە هەیە، ئەمانەیش لایخۆیانەوە رێژەكە زیاد دەكەن بۆ 24% ، ئەمە بێجگە لەوەی كە زۆر بەكارهێنانی پەیین و رشێنەرە قڕكەرەكانی مێروو دەبنە هۆی پیس