سیسته‌می ئاڵوگۆڕی دراو بۆ دوو سیسته‌می سه‌ره‌كی دابه‌شده‌بێت، ، سیسته‌می ئاڵوگۆڕی جێگیر یان سیسته‌می پشتگیری ده‌وڵه‌ت، یاخود سیسته‌مێكی تێكه‌ڵ له هه‌ردوو سیسته‌می پێشوو.
سیسته‌می خۆاست و خستنه ڕوو، سیسته‌مێكی جوڵاوه، ده‌وڵه‌تی عێراق یه‌كه‌مجار سیسته‌می جێگیری په‌یڕه‌وكرد، له‌م سیسته‌مه‌دا یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر (0,333) فلس بوو، ئه‌م سیسته‌مه تا ساڵی 2003 په‌یڕه‌وكرا، پاش ئه‌و مێژووه سیسته‌می هه‌ڕاجكردنی دراو یاخود ئاڵوگۆركردنی دراو به‌شێوه‌ی ئاشكرا له‌م وڵاته‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
1. هه‌ڕاجكردن ته‌نها بازاڕی خواست‌و خستنه‌ڕووی دراوه، به هۆی پاشه‌كشه‌ی داهاتی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی (60%) له ساڵی (2015ـ 2016)دا ئێستا ڕۆژانه بانكی ناوه‌ندی (100بۆ150$) ملێون ده‌فرۆشێت، له كاتێكدا پێشتر ڕۆژانه (250 تا 300$) ملێون له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه ده‌خرایه بازاڕه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی دابه‌زینی به‌های دینار‌و، هه‌ڵكشان‌و داكشانی بازاڕ‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بارودۆخه بوو.
2. ده‌ركه‌وتنی بازاڕی ڕه‌ش و خۆڵه‌مێشی له‌كاتی پاشه‌كشه‌ی نرخی دۆلاردا هۆكارنین له دیاریكردنی جێگیركردنی نرخی دراو، وه‌ك له كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكاندا بینیمان، پاشان به دیاریكراوی دوای پاشه‌كشه‌ی نرخی نه‌وت و سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئابووری له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار گه‌یشته (2000 تا 3000) دینار.
3. دوای ساڵی 2003 به‌های دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار له (20%) هه‌ڵكشا، نرخی دینار له (1500) دیناره‌وه داكشا بۆ (1180) دینار، له ئێستا دۆلار له كه‌مایه‌سی داوه دینار (8%) به‌های به‌رانبه‌ر به دۆلار دابه‌زیووه، له كاتێكدا له فرۆشتنی ئاشكرادا (1190) دینار به یه‌ك دۆلار ده‌فرۆشرا، له‌م كاته‌دا مه‌سه‌له‌كه ته‌نها فێل و كۆكردنه‌وه‌ی قازانجی مشته‌نییه! به‌ڵكۆ له ڕاستییدا دواكه‌وتنی خستنه ڕووه به‌رانبه‌ر به خواست هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌لێنانه‌یه كه له ئابووری وڵات‌دا ده‌ركه‌وتوون.
پاشه‌كشه‌ی نرخی گۆڕینه‌وه‌ی دراو زۆر وڵاتی گرتۆته‌وه له‌و وڵاتانه‌دا (2بۆ3) جۆر نرخی دراو ده‌بینرێت‌و بازاری ڕه‌ش خۆڵه‌مێشی فشارێكی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر بانكی ناوه‌ندی. ئه‌و فشارانه هۆكاری پاشه‌كشه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی نرخی دراوبوون به ڕێژه‌ی (18%) له ساڵی (2016) نرخی دینار داكشا، هه‌مان ئه‌و پاشه‌كشانه له وڵاتانی نایجیریا، ئۆزبه‌كستان و ئه‌نگۆلا گه‌یشته (70، 110، 136%).
دراو كاڵایه‌كه خواستی جیهانی له‌سه‌ره، ڕۆژانه نزیكه‌ی (3$) تری