بازاڕی ئازاد تاڵان و قۆرخ نیە

بازاڕی ئازاد تاڵان و قۆرخ نیە

د.محمد امین گەناوی

وەک چەمکی سیاسی , ئابوری وە فەلسەفی زووتر لە چەند وتارا و باسی   بازاری ئازادم کردووە , وە ئەوەی لێرە دا زیاتر تیشکی ئەخەمە سەر ئەمەیە کە چۆن بە ناوی  بازاری ئازاد وەک ھەندێ ناوی تر وە ک نیشتیمانی,  نەتەوەیی,  ئاینی   وە یا مەزھەبی و تیرەی و تا یفیەوە لە  زۆر شوێن بەخراپترین شێوە بەکاردێ وە کەلکی لی وەردەگیری بۆ ئەنجامدانی کاری تاڵان و تاوانی ئابووری .


پیش ھەرشتێ : سەروەری یاسا , سستمی سیاسی دیموکراسی , یاساغ کردنی قۆرخ کاری , مافی بەکاربەر , چاودێری بازاڕ دارایی وە  کار , وە ئەمجار ئازادی میدیا و ھەلی یەکسان  بۆ ھەموان  لەگەڵ  بەرپر سیاریەتی  نیشتیمانی , نە تەوەیی, ژینگەیی/تەندروستی  وە کۆمەلایەتی  مەرج و بنەمان بۆ بازاڕی ئازاد کە بتوانێ ئەنجامی تەندروستی ھەبێ بۆ ژیانی ئابوری تاک و کۆمەڵگا.


وەک رێگەیەک بۆ گەشەی ئابوری   کە لک وەرگرتن لە  تواناو بەھرەی ی تاکەکان وەبە بەشداری تواناکانی ھەموان لە کۆی گشتی   ژیانی ئابووری و بەڕێوە بردنی وڵات,  بازارٍِی ئازاد بەلەبەرچاوگرتنی مەرجەکانی سەرەوە لە  زۆر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور وھەندێ وڵاتی ئاسیا  وەک یابان و کۆریای باشوور ئەنجامی بێ وێنە و سەرسورھێنەری ھەبووە لە گەشەو پێشکەوتنی پیشەسازیو تەکنۆلۆجی وە گەشە ی  تەواوی کەرتەکانی ئابووری و بوارەکانی ژیان .


دوای ڕووخانی بلۆکی  سۆسیالیستی لە کۆتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بازاڕی ئازاد بو بە مۆدێل و ناسنامەی ئابووری جیھانی ھەرلە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و ئەوروپای ڕۆژھەڵاتەوە تا ئەگاتە ھەندێ لە وڵاتانی جیھانی سێیەم کە ئابووری نیشتیمانیان پلان داڕێژراو بوو واتە دەوڵەتی بوو , ئابووری بازاڕی ئازاد بوو بە جێگرەوەی ئابووری دەوڵەتی .