هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئامارێكی ووردمان له‌سه‌ر بێكاری و بازاڕی كار له كوردستاندا له‌به‌رده‌ست نیه و به ووردی نازانین رێژه‌ی بێكاری چه‌نده، به‌ڵام ئاماره نافه‌رمییه‌كان باس له رێژه‌ی 6% ده‌كه‌ن و ناوبه‌ناویش گردبونه‌وه و داواكاری ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌بینین بۆ دامه‌زراندن، نه‌بوونی ئاماری راسته‌قینه‌ش له‌سه‌ر رێژه‌ی بێكاری و جۆره‌كانی له هه‌رێم، گرفته‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه نیه كه ئێمه قه‌باره‌ی كێشه‌ی بێكاری نازانین، به‌ڵكو نه‌خشه‌ی بێكاریش نازانین، كه ئه‌وه‌شمان نه‌زانی هه‌رگیز ناتوانین چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی و گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه.
له ئێستادا ئه‌و توێژه‌ی له كوردستاندا وه‌ك بێكار ده‌رده‌كه‌وێت و خواستی كاركردن (دامه‌زراندن)ی هه‌یه، ده‌رچووی زانكۆ په‌یمانگاكانن. ئه‌وان ده‌سته‌ویه‌خه‌ی حكومه‌ت بوونه‌ته‌وه بۆ كاركردن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن و له لوتكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش رێزدار نێچیرڤان بارزانی له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر به روونی وتی: ” حكومه‌ت توانای دامه‌زراندنی هه‌موو ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی نیه”. بێگۆمان ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌رچه‌نده بێ ئومێدییه‌كی زۆری بۆ توێژی ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان تێدایه، به‌ڵام له‌ڕووی زانستییه‌وه جۆرێك له ڕاستی تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌و بازاڕه‌شی كار بێت كه ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و بێكاران ڕووی تێبكه‌ن و ده‌رفه‌تی كاری گونجاوییان لێی ده‌ستبكه‌وێت.
بێَكاری یه‌كێكه له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا له گرفت و كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵاتییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ كێشه‌یه‌كی سیاسی.
لێره‌وه بێكاری پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه كه تیایدا جگه له‌وه‌ی پێناسه‌یه‌كی ورد‌و دروستی بێكاری بكرێت، پێویسته به ووردی توێژی بێكاران دیاری بكرێت، ده‌بێت له‌چ ته‌مه‌نێكدا زۆرترین بێكار هه‌بێت؟ ئاستی خوێنده‌واریان چه‌نده؟، له‌رووی جوگرافیه‌وه بێكاران پۆلێن بكرێن و له چ ناوچه‌یه‌ك ڕێژه‌ی بێكاری زۆره، ناو شاره‌كان یان گوند و شارۆچكه‌كان؟، بێكاری له‌ناو ژناندا چه‌نده، چه‌ندیان ژنی ماڵه‌وه‌ن و چه‌ندیان خاوه‌ن خێزانن، چه‌ندیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ن و خوێنده‌وارن؟.
بێگومان بوونی ئه‌و ئامارانه نه‌خشه‌یه‌كی ڕێگای گرنگه بۆ دانانی پلان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی بێكاری، كه به‌داخه‌وه لای ئێمه تا ئێستا ئه‌و ئامارانه له‌به‌رده‌ستدا نین.
جگه له‌وه‌ش پێویسته ئامارێكی وردمان له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و بازاڕی كار‌و ئاراسته‌كانی له‌به‌رده‌ستدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی پێداویستی و خواستی بازاڕی كار، بێكاران دابه‌ش بكرێن و راهێنانیان پێبكرێت، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ڕێكخستنی بازاڕی كار به پێی یاسا و ڕه‌چاوی ئاستی گوزه‌ران و به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به شێوه‌یه‌ك بێت خه‌ڵكی متمانه‌ی پێبكات و ڕووی تێبكات.
ئێمه ده‌بینین و به سه‌دان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی جۆراوجۆر له كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ساڵانه ده‌یان ملیار دۆلار دێته بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و پاره زۆره بكرێته سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بێكاری، ئه‌مه له كاتێكدا ساڵانه ده‌یان هه‌زار كه‌سی بیانی له كوردستاندا هه‌لی كاركردنیان بۆ ده‌ره‌خسێت، كه به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه له ئێستادا 30 هه‌زار كرێكار و ته‌كنیكی تورك له كوردستان كارده‌كه‌ن.
به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی باسمان كردن، ده‌بینین بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك رێگا چاره‌ی له‌به‌رده‌مدایه ئه‌ویش دامه‌زراندنه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی ئابووری زۆر گه‌وره‌یه، حكومه‌ت له ڕابردوودا بۆ ڕازیكردنی خه‌ڵك مووچه‌خۆرێكی بێ به‌رهه‌می زۆری دروستكردووه و ئێستا خه‌ڵك ته‌نها چاوی له ده‌ستی حكومه‌ته، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و رۆژ له دوای ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت، هه‌موو لایه‌كیش باش ده‌زانێت، به دامه‌زراندنی بێ پڵان، فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومییه‌كان تووشی هه‌ڵاوسانی زی