ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ستانداردی جیهانی پێناسه‌ی برسێتی یاخود هه‌ژاری بكه‌ین، بریتیه له نه‌توانینی هاوڵاتی بۆ په‌یداكردنی (1) دۆلار رۆژانه بۆ پێداویستییه‌كانی وه‌كو خواردن و خواردنه‌وه‌و جلوبه‌رگ، كه ئه‌م دیارده‌یه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوه‌و به‌پێی رێكخراوی خۆراكی جیهانی (فاو) زیاتر له (900) ملیۆن كه‌س داهاتی رۆژانه‌یان كه‌متره له یه‌ك دۆلار، واته رێژەی (14%)ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی پێكدێنێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه مرۆڤ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنێت، بەڵام كۆمه‌ڵێك هۆكار واده‌كات كه هه‌ژاری و برسێتی دروست بێت له‌وانه: خراپ دابه‌شكردنی خۆراك له‌نێوان هاوڵاتی یان وڵاتان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ و جه‌نگ و ئاژاوه و كاره‌ساتی سروشتی و … هتد.
ئه‌گه‌ر سه‌یری دیارده‌ی برسێتی و هه‌ژاری بكه‌ین له‌كوردستان ئه‌وه بۆمان رونده‌بێته‌وه، كه ئه‌م دیارده‌یه له‌دوای جه‌نگی دوه‌می كه‌ندا و داگیركردنی وڵاتی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراق و سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری به‌سه‌ر عێراقدا كێرڤی برسێتی و هه‌ژاری له‌كوردستان زیاتر بو، به‌ڵام له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ئه‌م رێژه‌یه زۆر دابه‌زی، بەڵام جارێكی تر له دوای تێكچونی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و عێراق له ساڵی (2014) جارێكی تر ئاماژه‌ی ترسناكی برسێتی و هه‌ژاری له‌كوردستان ده‌ركه‌وته‌وه، ئه‌ویش به‌بۆنه‌ی بڕینی بودجه‌ی كورستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی مالیكی و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی ناته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم کە قه‌یرانێكی دژواری ئابوری بۆ هاوڵاتیانی خه‌ڵكی كوردستان دروست كردوه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی برسێتی و هەژاری بكه‌ین ئه‌وا ئه‌كرێت كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر به‌كار بهێنین له‌وانه:
1. ده‌بێت حكومه‌ت و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان رۆڵێكی گرنگ له‌مڕوه‌وه ببینن به‌پلانێكی تۆكمه و گشتیگیرو وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له سێكته‌ره گرنگه‌كانی بواری كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزارو پیشه‌سازی، بۆ نمونه ده‌كرێت حكومه‌ت یان كۆمپانیای تایبه‌ت وه‌به‌رهینان بكات له‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانه‌ی تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌كارنه‌هێنراون بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه خۆراكیانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنان تیایدا زیاتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌ڵكێكی زیاتر سودمه‌ند بن و له‌هه‌ژاری و بێكاری رزگار بكرێن و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانیش به‌رز بكرێته‌وه.
2. ئه‌كرێت هه‌مو كه‌س خۆی به به‌رپرسیار بزانێت له‌ئاست ئه‌م دیارده‌یه‌و وه‌كو پێویست هاوكاری خه‌ڵكی هه‌ژار بكات یان كاری وه‌به‌رهێن بكات له‌و سێكته‌رانه‌ی كه باسمان كرد به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
مەسعود عەلی خالد