مه‌به‌ست له ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی!!
نووسینی: عـــهتـــا قــهرهداخـــی
ستراتیژ بریتییه له به هێند وه‌رگرتنی هه‌موو جوڵه‌یه‌كی شیاو له لایه‌ن هه‌موو یاریكه‌رانی تری یارییه‌كی دیاریكراوه‌وه. به گوێره‌ی ستراتیژی سیاسی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئابووری هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێكه له یاری و هه‌ریه‌كه له‌و یارییانه‌ش په‌یوه‌ندییان به یارییه‌كانی تر‌و یاریكه‌رانی تری ئه‌و گۆڕه‌پانه‌وه هه‌یه كه جۆری ئه‌و یارییه‌ی تێدا ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه لێی بدوێین ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كورده كه ئێستا كورد له نه‌خشه‌ی جیوپۆله‌تیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌م گۆڕه‌پانی یاریكردنی هه‌یه، هه‌م خۆیشی ئێستا یه‌كێكه له‌و یاریكه‌رانه‌ی كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌توانێت رۆڵی یاریكه‌ر ببینێت. ئه‌نجا چۆنێتی رۆڵ بینینه‌كه‌ی به‌نده به توانا‌و لێهاتوویی و سه‌رده‌رچوون و شاره‌زایی ئه‌وه‌وه له هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه ده‌ینێت. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له ئێستادا له‌سه‌ر دوو پایه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ستاوه كه یه‌كێكیان ستراتیژی سیاسییه بۆ ئێستا‌و ئایندهی ناوچه‌كه‌و ئه‌ویتریشیان خودی ناسیونالیزمی كوردییه. به گوێره‌ی یه‌كه‌میان ده‌شێ هاوشان یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كان و یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رۆڵی دیاری تێدا ببینن. ئایا كورد له ریزی یاریكه‌ره ناوچه‌ییه‌كاندا ده‌توانێت رۆڵی خۆی چۆن ببینێت و چۆنیش ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا لێكتر نزیك بكاته‌وه به‌جۆریك كه له‌لایه‌ك بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان بپارێزێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه بكاته ئه‌مری واقیع كه هه‌ر زیانێك به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بكه‌وێت له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێته زیانی ئاشكرا‌و كاریگه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن هه‌ژموون. بێگومان ستراتیژى نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌وه‌دا پێناسه ده‌كرێت كه كورد وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو كاربكات و له پێناوى ئامانجی ئهوپهڕینی خۆیشیدا كاربكات كه بریتیه له سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردى له‌سه‌ر جوگرافیاى نیشتیمان.
ئه‌وه ئاشكرایه ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا درووستبووه فایلی شاراوه‌ی كوردی له ده‌هالیزه تاریكه‌كانی نێو كتێبخانه‌ی