كورد‌و شكستی پێكهاتنی گه‌ل له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وانی داگیركه‌ردا
نووسینی: عه‌تا قه‌ره‌داخی
دیاره ئه‌وه ئاشكرایه كه سه‌رباری دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی دیاری هاوسنووری كوردستاندا، هێشتا كوردستان یه‌ك وڵاته‌و كوردیش یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه ئه‌ویش له‌و روانگه‌یه‌وه كه به ئاشكرا دیاره ئینتیمای تاكی كورد ئه‌وه‌نده‌ى بۆ كوردستانی گه‌وره‌یه ئه‌وه‌نده بۆ ئه‌و وڵاتانه نییه كه به زۆر كوردستانیان پێوه لكێندراوه. هه‌روه‌ك پاش ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ش كه هه‌ر پارچه‌یه‌كی كورددستان كه‌وتووه‌ته ژێر سایه‌ى یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه، كورد له هیچ كام له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌دا گه‌ل پێكبهێنێت. واته سه‌رباری ئه‌وه‌ى كه له ده‌ستووری ئه‌و وڵاتانه‌دا باسی گه‌لی ئه‌و وڵاتانه هاتووه، وه‌كو گه‌لی عێراق، گه‌لی ئێران ، گه‌لی توركیا‌و گه‌لی سووریا، ته‌نانه‌ت له ده‌ستووری وڵاتێكی وه‌كو توركیادا هاتووه یه‌ك نه‌ته‌وه یه‌ك نیشتیمان یه‌ك زمان. یان له وڵاتێكی وه‌كو سووریادا كورد وه‌كو به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م دراوه‌و له ئێرانیشدا رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار پێی وایه له‌و وڵاته‌دا جیاوازی مه‌زهه‌بی هه‌یه نه‌ك جیاوازی نهتهوهییو ئیتنیكی. له عێراقیشدا هه‌رچه‌نده له ده‌ستووری كاتی سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا ئه‌وه جێگیر كرا كه عهرهبو كورد دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كین له عێراقدا، به‌ڵام دواتر رژێمی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌بی له عێراقدا هه‌موو هه‌وڵێكی داوه نه‌ك ئه‌و مافه ده‌ستوورییه له كورد وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵكو پاكتاوی ره‌گه‌زى كوردیش بكات. به‌هه‌رحاڵ وه‌كو گوتمان له هیچ كام له‌م وڵاتانه‌دا گه‌ل پێكنه‌هاتووه مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه سه‌رباری ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ى لكاندنی كوردستان به‌م وڵاتانه‌وه هیچ تێكه‌ڵاوییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان كورد‌و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌دا درووست نه‌بووه كه وا له كورد‌و له‌وانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس بكات هه‌ست بكه‌ن هاووڵاتی وڵاتێكن و هاوشان و هاو ئه‌رك و هاو مافن. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هێزو فشاره