خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت خه‌ریكه ده‌بێت به‌پێداویستی گرنگی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئه‌وه‌نده زۆر بوون مرۆڤ ناتوانێت ده‌ستبه‌رداریان ببێت، وه‌ك نموونه زانیاری ده‌رباره‌ی سه‌رپێچی ئۆتۆمبێل، زانینی كهشو هه‌وا له‌داهاتوودا، بڕینی بلیتی فڕۆكه، زانینی هه‌واڵی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی، توێژینه‌وه بۆ خوێندكاران، زانیاری وهرزشیو…..تد. رۆژ له‌دوای رۆژ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت كه‌پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان ده‌كرێت روو له‌زیادبوونه، ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا كارێكی باشه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگه بۆ ژیانی مرۆڤ، شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه‌هه‌ر مرۆڤێك به‌شداری ده‌كات له‌یه‌كێك لههێڵهكانی ئینتهرنێتو ده‌یه‌وێت زۆرترین سوودی لێوه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر سووده‌كه‌ی وه‌ك پێویست نه‌بوو ئاماده نییه ئه‌و نرخه‌ی پێبدات.
پرسیارێك كه‌پێویسته وه‌ڵام بدرێته‌وه
ئه‌وه‌ی كه‌ده‌مه‌وێت باسی لێوه بكه‌م نرخی خزمه‌تگوزرایی ئینتهرنێتو جۆری خزمه‌تگوزرایی ئینته‌رنێته له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌داخه‌وه تائێستا له‌ئاستی پێویستی‌و خواستی هاووڵاتیانی هه‌ریمی كوردستاندا نییه، له‌ڕاستیدا تائێستا نازانرێ هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی چیه؟ بۆیه من‌و هاووڵاتیانی كوردستانیش به‌دوای ئه‌م وه‌ڵامه‌دا ده‌گه‌ڕێین كه‌بۆچی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت وه‌ك پێویست نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ندین نرخی جیاواز جیاواز ده‌بینین له‌ناو كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێتدا كه‌ئه‌مه‌ش خۆی جێی پرسیاره بۆ ئه‌وه‌نده نرخه‌كانیان جیاوازه؟.
ئه‌وه‌ی كه‌گرنگه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری بۆ بكه‌ن ئه‌وه‌یه كه له‌زۆر وڵاتی دنیادا پێویسته خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت زۆرترین ناوچه سوودی لێوه‌ربگرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه له‌كوردستاندا ده‌یبینین زۆر له‌كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت جگه له‌خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی كۆمپانیاكانی مۆبایل ته‌نیا له‌ناو شاره‌كاندا خزمه‌تگوزاریه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا لادێكان‌و به‌شێك له‌قه‌زاو ناحیه‌كان بێبه‌شن له‌م خزمه‌تگوزاریه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆركردنی داهاتو قازانجی كۆمپانیاكان، چونكه ئاماده‌نین تاوه‌ر (بورج)و تێچونێكی زۆر خه‌رج بكه‌ن بۆ به‌شداربوویه‌كی كه‌م لهلادێكانو قه‌زاو ناحیه‌كان، بۆیه جێی خۆیه‌تی كه‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كه‌مۆڵه‌ت ده‌دات به‌كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت، مه‌رجی ئه‌وه‌یان بۆ دابنێت كه‌ده‌بێت خزمهتگوزاریهكهیان زۆرترین ناوچه‌ی كوردستان لهخۆبگرێتو ته‌نیا له‌ناو شاره‌كاندا هێڵه‌كانیان نه‌فرۆشن به‌هاووڵاتیان.
كه‌موكوڕی خزمه‌تگوزارییه‌كان
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه هه‌ندێ كۆمپانیای ئینته‌رنێت خزمه‌تگوزاریه‌كانیان لهگهڕهكێكهوه بۆ گه‌ڕه‌كێكی تری ناوشار جیاوازه له‌ڕووی كاركردنه‌وه، له‌هه‌ندێ شوێنی شار Signal نییه، كه له‌به‌شی فرۆشتنی كۆمپانیاكه ده‌پرسی بۆچی وایه؟ ده‌ڵێت «له‌داهاتوودا چاكی ده‌كه‌ین»و چاكیش نابێت، یان پێت ده‌ڵێت «شوێنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بگوێزه‌ره‌وه له‌ماڵه‌وه یان له‌نزیك په‌نجه‌ره‌كه‌وه دایبنێ»!، ئه‌مانه‌ی باسمكرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لهپهیوهستنامهكهی نێوان كڕیار‌و فرۆشیاردا نه‌نوسراوه. زیاتر له‌وه‌ش خزمه‌تگوزاری هه‌ندێك كۆمپانیا ئه‌وه‌نده خراپ‌و خاوه كه‌جاری واهه‌یه مرۆڤ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دیار ئیمه‌یڵه‌كه‌یه‌وه ده‌وه‌ستێت هه‌ر ناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كههێڵی زۆر ده‌فرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربوویان زۆر بێت‌و داهاتو قازانجیان زۆربێت له‌كاتێكدا له‌توانای ئه‌و كۆمپانیایه‌دا نییه ئه‌و هه‌موو به‌شداربووه‌ی هه‌بێت.
لێپرسینه‌وه پێویسته
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك كۆمپانیا مانگانه 30 هه‌زار دینار لهبهشداربوویهك وه‌رده‌گرن بۆ مانگێك به‌شداربوون، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕی 30 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گرن بۆ حه‌وتGEGABYTE ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك لهمانگهكهدا چوار GEGABYTE به‌كاربهێنێت، ئه‌وا سێ GEGABYTEی ده‌فه‌وتێت، چونكه مانگه‌كه‌ی ته‌واو بووه، ئایا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ئاگاداری ئه‌م نرخ‌و خزمه‌تگوزاریانه هه‌یه یان نا؟ من نرخی وام نه‌دیوه له‌هیچ شوێنێك، ئه‌گه‌ر به‌پێی GEGABYTE بێت ده‌بێت تا حه‌وت GEGABYTE ته‌واوبێت، ئینجا پاره‌ی تازه‌ی لێوه‌رگرن یان ئه‌گه‌ر مانگانه‌یه كڕیار ئازاده