دەسەڵاتی کوردی، هەموو بەرژەوەندبیەکی خۆی بە نیشتیمانپەروەری لەقەڵەم دەدات و هەوڵدان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان، بە خیانەت و نیشتیمانفرۆشی هەژمار دەکات، گرفتەکەش لەوەدایە هەندێ کەسایەتیش لەدڵسۆزیان دێن و تەفسیرو تەئویلی جۆراوجۆر دەکەن بۆ بەرژەوەندبیەکانی دەسەڵات و هەموو شتێکی بۆ بەحەڵاڵ هەژماردەکەن ..
مادام ئەو دەسەڵاتە لەبری ئەوان خەون دەبینیت بە پاشەڕۆژێکی رونەوە.
لەم ماوەیەی پێشودا بانکی ناوەندی بڕیاری کردنەوەی دوولقی بانکی مەرکەزیدا لەهەرێم بیانکاتەوە، یەکێکیان لە هەولێرو ئەوی دیکەیان لەسلێمانی، ئێمەش دوای وەرگرتنی هەواڵەکە لە بڕیار بەدەستانی بانکی مەرکەزی هەواڵەکەمان بڵاو کردەوە، سەیرەکە لەوەدابوو یەک بەرپرسی کوردی نەیوت دوو لقی بانکی مەرکەزیمان بۆ چییە، خۆ هەرێم یەکپارچەیە!!
ئەم ئیهانەیە قبوڵ ناکەین، چونکە بەغداد وەک دوو ئیدارە سەیرمان دەکات! بەڵێ بێدەنگیان لێکرد، چونکە لەمەودوا دوای کردنەوەی ئەو دوو بانکە، دەتوانن ڕاستەوخۆ مامەڵەی دۆلار بەدینار بکەن و کاسبییەکەیان باشتر دەبێت، بەڵام گەڕان بەدوای ڕێگاچارەیەک بۆ بژێوی هاووڵاتیان، ئیعلانی شەریان کردووە و خەڵک شاربەدەر دەکەن