حاجیەکانی لاسڤێگاس

                                                    حاجیەکانی لاسڤێگاس
 
 
لەو ڕۆژەوە مرۆڤ سنگی دایک بەر ئەداو زمانی ئەپژی ئەبێتە بونەوەرێک کە بەردەوام داوا و داخوازی هەیە ، ئیتر  داواکاریەکانی لە دایک‌و باوکەوە دەستپێئەکات بۆ دەورو پشت ، تا ئەگاتە خواوەندەکان ، بۆیە  بەپێی ئاین و ئەو ژینگەیەی تیا پێئەگات خوا و خواوەند بۆ خۆی هەڵئەبژێ ، ئەیان پەرستێ لە بەرامبەرێشدا داوای لە خواکان هەیە . 

ئاینەکان‌و پەیامبەرانیش جۆرەها ئەرکو نوێژو فەرزو سونەتو … تاد لەو ئەرکە ئاینیانەیان کردوەتە پەیرەو بۆ موریدو ئەوانەی باوەڕداری ئاینەکەیانن ، لە زۆرێک لە ئاینەکاندا یەکێک لە ئەرکەکانی خاوەن باوەڕ (حەج) ە هەرچەندە حەج لە ئاینی ئیسلامدا  فەرزە بەڵام وا ڕێکخراوە کە ئەو باوەڕدارانەی ئەو ئەرکە بەجێئەگەیەنن ئەبێت توانای دارییان هەبێت ،بەڵام لە سەدەی بیستەمدا بە هۆی ئاسانی هۆکارەکانی گواستنەوەوە زۆرێک لە موسوڵمانان ئەم ئەرکە جێبەجێ ئەکەن ،هەندێ جار  خەڵکی کەمتواناش  ئەو ئەرکە بەجێ ئەگەیەنی یاخود ئەگەر لەوادەی دیاریکراودا نەبێت‌و نەتوانێت ئەوا ڕێو شوێنی تری بۆ ئەگیرێتە بەر، وەک ئەوەی لە ئاینی ئیسلامدا (عەمرە ) دروست بو بەتایبەتی لەم ڕٶژگارەدا کە شێوەی دیاردەی وەرگرتوە ، هەروەها لە ئاینی مەسیحدا چەند جۆرێک لە و فەرزانە هەیە وەک سەردانی (کەنیسەی قیامەت) و (کەنیسەی مەهد) کە شێوەی حەجیان وەرگرتوە ، لە ئاینی جولەکەشدا حەج هەیە کە سەردانی دیواری پیرۆزە لە تەلئەبیب ، یا حەج لە تونس لە (کەنشتەی غەریبە) .

هەرچەندە بەپێی هەندێ لێکدانەوە حەج جۆرێک لە یارمەتیدان بوە بۆ دانیشتوانی دەورو بەری ئەوجێگایانەی کەلای باوەڕ دارانی ئاینەکان پیرۆزیان هەیە ، تاوەکو لە جێبەجێکردنی ئەرکی حەجدا حاجیان پارە خەرجبکەن وە خێرو قوربانی بکەن و بەسەر خەڵکی ئەو ناوەدا بیبەخشنەوە ، بەڵام ئەوەی مەبەستی ئێمەیە کە ئەمڕۆ سەدەی بیست‌و یەکە،ئەو وڵاتانەی ئەو مەزارگایانەیان تێکەوتوە خاوەنی گەورەترین سامانی نەوتی جیهانن بەتایبەت وڵاتی سعودیە کە بەهۆی سامانی نەوتەوە یاری بە ئابوری جیهان ئەکا ،هەروەها دەست وەردانە کاروباری زۆرێک لە وڵاتانی تریش ،ئەوی ڕونیشە دەسەڵات دارانی ئەو دەوڵەتانە خاوەندارێتی پیرۆزیەکانیشیان ڕاگەیاندوە ،بۆ خەڵەتاندنی ئاین پەروەرانیش خۆیان بە خزمەتکارو مجەوری ئەو پەرستگاو مزگەوتانە لە قەڵەم ئەدەن.

سەیرەکە لەوەدایە ئەو دەسەڵاتدارو شاو شازادانە سودمەندی یەکەمن لەوخێروبێرەی ئاین پەروەران ئەیبەنە وڵاتەکەیانەوە ،  کە ڕەنگە داهاتێک بێت لە داهاتی نەوت زیاتر بێت وە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان نەوت کۆتایی بێت یا وزەیەکی تر جێگەی بگرێتەوە ، ئەوا حەج نەکۆتایی هەیەو نە هیچ شوێنێکی تر ئەبێتە قیبلەو نەزرگا و پیرۆز ئەکرێت .

واتە ئەوان میراتگری سەرەکین بێئەوەی لە ناخدا خۆیان هیچ ڕیزێکیان هەبێت بۆ ئە