ئیرهابی بژێوی‌

 
# حكومه‌ت (4) موچه‌ی‌ ساڵی‌ 2015_ی‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌رزداره‌. (كۆی‌ موچه‌كه‌ له‌سنوری‌ 3 سێ‌ ملیۆن دینار بۆ فه‌رمانبه‌رێكی‌ ئاسایی‌).

#حكومه‌ت (3) مووچه‌ی‌ ساڵی‌ 2016_ی‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌رزداره‌. (كۆی‌ موچه‌كه‌ی‌ به‌ره‌و ژووری‌ 2 ملیۆن، دیناره‌ بۆ فه‌رمانبه‌رێكی‌ ئاسایی‌).

# حكومه‌ت له‌ ساڵی‌ 2016 دا، به‌ ناوی پاشه‌كه‌وته‌وه‌، ته‌نها حه‌وت مانگی‌ ته‌واو چاره‌كه‌ مووچه‌و نیوه‌ مووچه‌ی داوه‌، (واته‌ بۆ فه‌رمانبه‌رێكی‌ ئاسایی‌ له‌سنوری‌ 3 ملیۆن دینار قه‌رزداره‌).

# حكومه‌ت له‌ ئێستادا سه‌رباری‌ قه‌رزی‌ 20 ملیاری‌ كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت و بانكه‌كان، به‌ره‌و ژوری‌ 7 ملیاریش قه‌رزاری‌ مووچه‌ی‌ دواكه‌وت و پاشه‌كه‌وتی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌.


شیكردنه‌وه‌ و داتاكانی‌، فه‌رمانگه‌ی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌، ده‌ڵێ؛ دۆخی‌ ئابوری‌ هه‌رێم له‌سایه‌ی‌ ئه‌م حكومرانیه‌وه‌؛ ۱٠ساڵ پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، به‌م ده‌ره‌نجامانه‌:

*داهاتی تاك له‌ ساڵی ۲٠٠۷ بۆ دانیشتوانی‌ پارێزگای سلێمانی به‌ نمونه‌؛ نزیكه‌ی ۲٠٠هه‌زار بووه‌ بۆ مانگێك، له‌ ساڵی ۲٠۱۲ بۆ ٤۲٠ هه‌زار دینار هه‌ڵكشاوه‌، به‌ڵام ئێستا ته‌نها ۱۷٥ هه‌زاره‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ دۆخی سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی‌ ناوخۆ.

* ئه‌مه‌ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ به‌های‌ ٢٠٠ هه‌زاره‌كه‌ی ٢٠٠٧ زۆر به‌ نرخ تر بوو، كاڵاو شمه‌ك هه‌رزانتر بوو، كه‌مالیاتی‌ ژیانی‌ رۆژانه‌ كه‌متر بوو، هه‌روه‌ها به‌های‌ دیناری‌ ئێمه‌ به‌رامبره‌ دراوی‌ بیانی‌ به‌رزتر بوو !!.

ئه‌م فاكته‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، داتاو ژماره‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ جه‌رگبڕه‌ بۆ دۆخی‌ بژێوی‌ و گوزه‌رانی‌ فه‌رمانبه‌رو مامۆستایانی‌ هه‌رێم، كه‌ به‌كرده‌وه‌ به‌رپاكردنی‌ “ئیرهابی‌ بژێوی‌”یه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی‌ سیاسه‌تی‌ دارایی‌ 24 ساڵی‌ رابردووی‌ شكست خواردوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و فرسه‌ت هێنانیه‌تی‌ له‌ سه‌پاندنی‌ سیستمی به‌ناو پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ داهێنا، به‌مه‌ش باری ژیانی مووچه‌خۆران و خه‌ڵكی قورستر كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكات.