قسه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی و بێ هیوا كردنی خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی مووچه خۆران
كاروان مه‌حمود حاجی
له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به گشتی زوڵم و ناهه‌قیه‌كی زۆریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت ئه‌ویش ئه‌و سیستمی پاشه‌كه‌وت كردنی مووچه‌یه‌یه كه به زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لایان دروست كردووه دیاره وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین مووچه‌خۆرانی كوردستانیش له ڕێگه‌ی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌م ناهه‌قیه وه‌ستاون به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن كه تا ئێستا هیچ توند‌و تیژیه‌كی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی مووچه خۆران ده‌رده‌خات كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناهه‌قیانه‌ی به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت به‌ڵام هێشتا زۆر به سه‌برو ئارامن له ده‌ربڕینیاندا به‌رانبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌یان كه به ده‌نگی ئه‌وان دروست بووه به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌وپه‌ڕی خه‌م ساردی و نابه‌رپرسیارێتی له حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ده‌بینرێت ,وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه له ووڵاتێكی تر و دژی حكومه‌تێكی تر بكرێت نه‌ك ئه‌وان ,ڕه‌نگه ئه‌م خۆپیشاندانه مه‌ده‌نیانه‌یه بۆیه تا ئێستا به‌م شێوه هێمنی یه ڕۆیشتووه له‌به‌رئه‌وه بێت كه مووچه خۆرانی ئه‌م هه‌رێمه هیوایه‌كیان به‌وه هه‌بووبێت كه حكومه‌ت بێته وه‌ڵام و ئاورێك له داواكانیان بداته‌وه، به‌ڵام نه‌ك ئه‌مه نه‌كرا به‌ڵكو چاره‌كه مووچه‌كه‌ش وه‌كو پێویست نادرێت له كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌و بینیوه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌یرتر ده‌ركه‌وتنی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان بوو له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه كه به ڕوون و ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌ك بگاته‌وه دۆخی جارانی؛ به‌ڵكو بگاته ملیۆنێكیش چاره‌سه‌ری مووچه ناكات ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت خه‌رجیه‌كی زۆری هه‌یه‌و داهاتی كه‌مه. كه گرفته‌كانی له چه‌ند خاڵێكدا باس كرد له‌وانه زۆری ژماره‌ی مووچه خۆران كه له ئاستێكی زۆر زۆر به‌رزدایه و دابینكردنی ووزه‌ی كاره‌با كه به گازوایل ده‌بێت و پاره‌یكی خه‌یاڵی بۆ ئه‌م به‌شه ته‌رخان كراوه ئه‌مه‌ش وای لێكردوون ته‌نانه‌ت ده‌ست بۆ بانكه ئه‌هلیه‌كانی كوردستانیش به‌رن, ڕه‌نگه ووته‌كانی ئاشتی هه‌ورامی له ڕووی ژماره‌وه كه‌مێك ڕاستی تێدا هه‌بێت، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی بپرسین:
1_ ئایا خه‌ڵكی كوردستان تاوانی چیه باجی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و بێ پڵانی حكومه‌ت بدات؟
2_ ئایا خه‌ڵكی كوردستان تاوانی چیه خاوه‌نی نه‌وتێكی زۆره به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی مووچه وه‌رناگرن له كاتێكدا به هۆی بوونی نه‌وته‌وه گرنگی به هیچ بوارێكی تر نه‌دراوه له كوردستان وه‌ك كشت و كاڵ , گه‌شت و گوزار .. هتد؟
3 _ ئایا تاوانی خه‌ڵكی كورستان چیه كه زۆرترین فه‌رمانبه‌ر دامه‌زرێنراوه و زیاد له پێویسته ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ته‌نها بۆ ڕازی كردن و به حیزبیكردن و كڕینی ده‌نگی خه‌ڵك بووه ؟