به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار

 
بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار له‌ بازاره‌کانی عێراق و سه‌قامگیربوونی، ده‌بێت بانکی ناوه‌ندی عێراق پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئالیاتی فرۆشتنی دۆلار بکات، بۆ سه‌قامگیرکردنی نرخی دیناری عێراقی.

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ که‌ هۆکاری دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار، ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ پشت به‌ستنی بانکی ناوه‌ندی به‌ چه‌ند بانکێکی ئه‌هلی له‌ مه‌زادی دراوی بیانی، وه‌ نه‌بوونی چاودێری یه‌کی به‌هێز بۆ کاری ئه‌و بانکانه‌.

هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌ بانکی ناوه‌ندی کردووه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنی مه‌زادی دراوی بیانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاری بانکه‌ ئه‌هلیه‌کان، داتاو به‌یاناتی فه‌رمی ده‌یسه‌لمێنن. که‌ هه‌ندێک له‌و بانکانه‌ به‌ پسوله‌ی ساخته‌ به‌شداری له‌ مه‌زادی کرینی دۆلار ده‌که‌ن.

لیژنه‌ی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ :لیژنه‌یه‌ک پێکده‌هێنێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری و هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له‌ بازاره‌کانی عێراق و چاودێری کردنی بانکی ناوه‌ندی و پرۆسه‌ی فرۆشتنی دۆلار، که‌ جێگه‌ی گومان و پرسیاره‌ و تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش مافیاکانی بازارو و بازرگانه‌کانی دراو، کۆنترۆڵی نرخی دراوی عێراقیان کردووه‌.